پاکتاوی سیاسی لە سلۆپی: ٥ کەس دەسگیرکران

لە سلۆپی لە چوارچێوەی قڕکردن و پاکتاوی سیاسیدا پێنج کەس کە منداڵیشیان تێدایە دەستگیرکران.

لە ناوچەی سلۆپیی شڕنەخ پۆلیسەکان لە گەڕەکەکانی دیجلە، شەهید هاروون و باشاک هەڵیانکوتایە سەر ماڵان. لە هەڵکوتانە سەرماڵاندا حەسەن ئەزما، مەسعود اڤڵ، سەرکان بایراک، یوسف سایماک و یوسف پیرینچ دەستگیرکران.

هۆکاری دەستیرکردنی ئەو پێنج گەنجە نەزانراوە. هەر پێنج دەستبەسەرکاوەکە گواستراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس لە سلۆپی.

هـ . ب