پاڵپشت بە دانپێدانانی درۆ سزای ٦ ساڵ زیندان بەسەر دەنگیزدا سەپێندرا

هەرچەندە بە بەڵگەش ناڕاستی دانپێدانانەکانی هیجران بەرنا ئایڤەردی سەلمێنران،بەڵام سزای ٦ ساڵ و سێ مانگ زیندان بەسەر بەڕێوەبەری هەدەپە رەمەزان دەنگیزدا سەپێندرا.

لەبارەی بەڕێوەبەری پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لە ئامەد رەمەزان دەنگیز بە پاساوی دانپێدانانی هیجران بەرنا ئایڤەردی کە لە دژی هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد سەلجوق میرزاکلی و نزیکەی ٨٠٠ کەس دانپێدانانی کردووە، دۆسیە کرابووەوە. بە بانگەشەی 'ئەندامێتی لە رێکخرا" سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندان بەسەر رەمەزان دەنگیزدا سەپێندرا.

لە چوارچێوەی دانپێدانانەکانی ئایڤەردی کە بانگەشەی کردبوو دەنگیز لە کۆمسیۆنی دادپەروەری کەجەکەدا ئەندامە دۆسیەکە کرابووەوە. دانیشتنی دۆسیەکە لە دەیەمین دادگای سزای قورسی ئامەد ئەنجامدرا.

پارێزەری دەنگیز یەعقوب دەمیر ئەوەی خستەڕوو کە موەکیلەکەی سیاسەتمەدارە و رایگەیاد، بەڵگەکان و دانپێدانانەکانی ئایڤەردی راست نین و هەروەها دانپێدانانی شایەتە شاراوەکانیش دانپێدانانی ناڕوون لە خۆدەگرن.

دادگا بە بانگەشەی 'ئەندامێتی لە رێکخراو' ٦ ساڵ و ٣ مانگ سزای زیندانی بەسەر رەمەزان دەنگیزدا سەپاند.

هـ . ب