پارێزەران ئەو بریارەی دۆسیەی تاهیر ئەلچیان شەرمەزارکرد

لە دۆسیەی کوشتنی تاهیر ئەلچی سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد، دادگا داواکاریی پارێزەرانی ڕەتکردەوە و بڕیاریدا دۆسیەکە ڕەوانەی داواکاری گشتی بکات بۆ چاوپیاخشاندنەوە. پارێزەران بریارەکەیان شەرمەزار کرد و وتیان کە دادوەرانی دادگا سەربەخۆ و بێلایەن نین.

سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد، ناهیت ئەرەن، دوای دانیشتنی دادگای تاهیر ئەلچی لە بەیاننامەیەکەدا قسەی کرد و دەستنیشانی کرد کە ئەم بڕیارە بڕیاری دەستەی کارگێڕی یان داواکاری گشتی نییە و وتی: دادوەرانی دادگا سەربەخۆ و بێلایەن نین.

خولی هەشتەمی دۆسیەی تایبەت بە کوشتنی سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد تاهیر ئەلچی کە لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە ناوچەی سوری ئامەد لەبەردەم تاوەری چارلینگ کوژرا، دانیشتنی دەیەمین لە دادگای تاوانە قورسەکانی ئامەد بەڕێوەچوو. لە دۆسیەی کوشتنی سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد تاهیر ئەلچی، دادگا داواکاری پارێزەرانی ڕەتکردەوە و بڕیاریدا کە دەبێت سەرجەم بەڵگەنامەکانی ناو مەلەفەکە بۆ سەلماندنی تاوانەکە قسەکانیان ئامادە بکەن و ڕادەستی داواکاری گشتی بکرێت.

دوای دانیشتنەکە، ئەو لیژنەیەی بەدواداچوونی بۆ دۆسیەکە دەکرد، لەبەردەم دادگای ئامەد لێدوانێکی دا. هاوسەری ئەلچی تورکان ئەلچی، سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد ناهیت ئەرەن، سەرۆکی یکێتی پارێزەرانی تورکیا (تەبەبە) ئەرینچ ساگکان، ١٨ سەرۆکی سەندیکاکان، ئەندامانی کۆمەڵەی پارێزەران بۆ ئازادی (ئۆهادە)، پەرلەمانتارانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (هەدەپ) نەورۆز ئویسال، سەڤیلای چەلەنگ و جەنگیز چاندار، پەرلەمانتارانی پارتی کۆماری گەلان (جەهەپە) و نوێنەری زۆرێک لە ڕێکخراوە مەدەنییەکان بەشداری ڕاگەیەندراوەکە بوون.