کوردیناسیونی پارتی ژنانی ئازادی کوردستان (پاژک) پیرۆزبایی سەرکەوتنی لەو گەریلایانە کرد کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕانەدا لە شاخی ئامێدی چالاکییەکایان ئەنجامداوە.
پاژک ئاماژەی بەوەکرد،"ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕانەی 20ی تشرینی دووەم لە هەرێمەکانی ڕۆژئاوای زاپ و مەتینا کە گورزێکی قورسی لە سوپای داگیرکەری تورک داوە، سەرجەم ئەو شەڕڤانانەی هەپەگە و یەژاستار کە لە چوارچێوەی چالاکییەکەدا هەوڵ و ماندوو بوونیان داوە، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین. لە شوێنێکدا کە دوژمن بە هەموو هێز و تواناکانیەوە هێرشی تێدا دەکات، هەڤاڵانمان بە دانانی پلانێکی کاریگەر و چالاکییەکی نموونەیی بەسەر کەوتن."
لە ڕاگەیاندراوەکەی پاژک دا باس دەکرێت،"ئێمە فەرماندەکانی ئەو ئۆپەراسیۆنە گەورەیە و شەڕڤانانی گەورە شەهید ئاندۆک، جوان و بۆتان بەبیر دێنینەوە، ئەوان شوێنکەوتووی هەڤاڵان ڕۆژهات و ئەرداڵ بوون کە بە چالاکییەکی گەورە لە دڵی ئەنقەرەدا دوژمنیان هەژاند و بوونە بەشێک لەو ڕۆحە مەزنە فیداییە کە وڵاتەکەمان ڕزگار دەکات."
گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار بە چالاکیەکی وەها گەورە و تێکۆشانێکی بەهێز ٤٦ ــەمین ساڵەی پارتیمان پەکەکەمان دەستیان پێکرد، بەم چالاکییە، بەم ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییە، بە هێزەوە بەشدار بوون لە هەڵمەتی نێونەتەوەیی کە لە مانگی تشرینی یەکەم کە بە پێشەنگایەتی دۆستانمانەوە لە پێناو ئازادی ڕێبەرایەتیمان دەستی پێکرد و هێزی داگیرکەریان شکست پێهێنا.
هەر چالاکییەک گورزێک لە داگیرکەران، نۆکەران، کۆیلەکان و دەسەڵاتداری دەدات
لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا کە دەوڵەتی فاشیستی تورک بە ئامانجی لەناوبردن و شکاندن هێرش دەکاتە سەر بزووتنەوەکەمان، ڕۆژانە گورزی قورسی بەردەکەوێت. گەریلاکانی ئازادی، لە بەرامبەری دەوڵەتی داگیرکەری تورک، کە هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد و تێکۆشانەکەی، هەروەها لەبەردەم سیستەمی هەژموونی نێودەوڵەتی کە پشتیوانی لە دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەکات، لە ئاستێکی بێوێنەدا، بۆ پاراستنی هەبوون و مسۆگەری ئازادی تێکۆشان دەکات. بە پێشەنگایەتی پەکەکە و پاژک، بە هێزی گەریلای کوردستان کە ئیرادە و ناسنامەی ئازادی خوڵقاندووە، دەگاتە سەرکەوتن. هەر چالاکییەک دژی داگیرکاری، کۆیلایەتی، نۆکەری و دەسەڵاتداری دەکاتە ئامانج و تێکی دەدات.
جەنگاوەرانی یەژاستار بە ئەرکی پێشکەشکردن هەستن
جەنگاوەرانی یەژا ستار وەک پێشەنگی ئەم بەرخۆدانە بە شێوازی بێتیتان شەڕدەکەن، بڕیارداریمان بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' ئیرادەمان بەرەو شۆڕشی ژنان پەرە پێدەدات. فیداکاری و ئیرادەی بەرزی هەڤاڵە ژنەکانمان هێزێکی گەورە بە گەلەکەمان و هەموو ژنان دەبەخشێت. ئەو پێشەنگییەی دەکەن هەموو ژنان خاونداری لێبکەن و ئەم سەدەیە داگیر بکەن.
دەوڵەتی تورک بۆ شاردنەوەی شکستی خۆی و کوشتنەکانی هەوڵێکی زۆر دەدات، بەڵام هەرچییەک بکات، ئەوەی سەردەکەوێ و ئەنجامەکەی دیاری دەکات، گەریلاکانی سەرکەوتنن. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر مەحکومی شکستە. هیچ بەختی سەرکەوتنی نییە. گەریلاکانی کوردستان ئەمەیان سەلماندووە. بە شەڕی خۆیان لەسەر هێڵی فیدایی ئاپۆیی، کات بە کات ژیانێکی ئازاد بنیات دەنێن و دەبنە قەڵای هیوا و بڕوا بۆ گەلەکەمان و بندەستان. گەریلا گیان فیداکان لەسەر هێڵی ئاپۆیی بە چالاکییە گەورەکانیان و بەرخۆدانیان لە مێژوودا ، گەورەترین سەرهەڵدانی مێژوو، گەورەترین ڕێپێوانی ئازادی گەلی کوردستان بە سەرکەوتن دەگەیەنن.
بەم بڕوایەو جارێکی تر بە دڵخۆشی و ڕێزەوە بەبۆنەی ئەم سەرکەوتنەوە سڵاو لە هەموو هەڤاڵانمان لە زاپ و مەتینا و هەموو گۆڕەپانەکانی تێکۆشان دەکەین و هاوکات ساڵیادی پەکەکە لە هەموو لایەک پیرۆز دەکەین. جارێکی تر هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو هاوڕیانمان دەخوازین."