پەدەکە هێزێکی زۆری رەوانەی قەسرێ و حاجی ئۆمەران کرد

پەدەکە هێزێکی زۆری بە چەکی قورسەوە ڕەوانەی قەسرێ و حاجی ئۆمەران کرد، سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیاند، کە ئاگاداری جوڵەپێکردنی ئەو هیزە نین.

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە پەدەکە هێزێکی زۆری بە ئۆتۆمبێلی سەربازیی و چەکی قورسەوە ڕەوانەی  حاجی ئۆمەران و قەسرێ لە پارێزگای هەولێر کردووە، سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی پێشمەرگەوە رایگەیاندووە:”ئاگاداری جوڵەپێکردنی ئەو هێزە نین  و سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە نین”.

هەر لەم بارەیەوە، لیوا قارەمان کەمال، جێگری سەرۆک ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ماڵپەڕی “ناس کورد”ی ڕاگەیاندووە، هیچ هێزێکی وەزارەتی پێشمەرگە جوڵەی پێنەکراوە و ئاگادار نین لە جوڵەپێکردنی هێزی پێشمەرگە.

لیدوانەکانی وەزارەتی پێشمەرگە ڕوونیدەکاتەوە، کە پەدەکە بێ حسابکردن بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، جوڵە بە هێزەکانی دەکات و هەوڵی دروستکردنی شەڕ و ئاڵۆزیی دەدات.