پەدەکە هێزی سەربازی و چەکی قوڕس لەسەر سنووری رۆژئاوا جێگیر دەکات

پارتی دیمۆکراتی کوردستان-پەدەکە هێزێکی زۆری سەربازی رەوانەی سەر سنووری رۆژئاوای کوردستان کردووە. هاوکات چەندین جۆری چەکی قوڕسیشی لەسەر سنوور جێگر کردووە.

دوای ئەوەی نێچیروان بارزانی لە ٤ی ئەیلولدا چووە ئەنقەرە، پەدەکە لەسەرتاسەری سنووری رۆژئاوای کوردستان دەستی بە دروستکردنی بنکەی سەربازی و خاڵی چاودێری کرد و لەو بەروارەوە هێز و چەکی قوڕس لەوانەی سەر سنوور دەکات.

ماوەی هەفتەیەکیشە جێگیرکردنی هێزی سەربازی و چەکی قوڕسی لەسەر سنووری رۆژئاوا زیادتر کردووە.

جێگیرکردنی ئەم هێز و چەکانەش دوای هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ناوچەکە و دوای لێدوانەکانی مەسرور بارزانی کە لە دژی یەپەگە دەری کردبووە، دەستی پێکردووە.

ز.ش