پەدەکە لە سنووری قەسرێ و وەرتێ خاڵێ نوێی سەربازی دروست دەکات
پەدەکە هێزێکی نوێی سەربازییان رەوانەى چۆمان و رەواندوز کرد و لە سنووری وەرتێ و قەسری دەستیان بە دروستکردنی خاڵی نوێی سەربازی کردووە.
پەدەکە هێزێکی نوێی سەربازییان رەوانەى چۆمان و رەواندوز کرد و لە سنووری وەرتێ و قەسری دەستیان بە دروستکردنی خاڵی نوێی سەربازی کردووە.
پەدەکە لە چەند رۆژی رابردوودا هێزێکی زۆری سەربازیی رەوانەى شارۆچکەى چۆمان و رەواندوز کرد. ئێستا پەدەکە ئەو هێزانەى لە سنووری شارۆچکەى قەسرێ و وەرتێ لەسەر شاخ و لوتەکە بەرزەکان و ئەو سەنگەرانەدا جێگیرکردووە، کە پێشتر بۆ شەڕی ناوخۆ بەکار هاتبوون.
پەدەکە ماوەیەکە لە چوارچێوەی سیاسەتە شەڕانگێزییەکاندا هێزێکی زۆری بە چەکی قورسەوە گواستوەتەوە بۆ سنووری شارۆچکەى رەواندوز و چۆمان. ئێستاش پەدەکە ئەو هێزانەى لە سنووری شارۆچەکەى قەسرێ و وەرتێی سەر بە رەواندوز جێگیرکردووە. پەدەکە لەسەر بەرزاییەکان سەنگەر دروست دەکات و دەستیکردووە بە نۆژەکردنەوەى ئەو سەنگەرانە، کە پێشتر بۆ شەڕی ناوخۆ بەکاری هێنابوون.
بەپێی زانیارییەکان، پەدەکە لە سنووری شارۆچکەى قەسرێ لە چیای کولیتار، شاخی ماینە سوور و شاخی خانولان دا هێزی جێگیرکردووە و و سەنگەریان تیادا دروست دەکات.
هەروەها پەدەکە لە سنووری وەرتێ هێزەکانی لە شاخی گەورە، زنجیرە چیای درەبی، زینی وەرتێ و کێلە جێگیرکردووە و لە شوێنانەشدا دەستیکردووە بە دروستکردنی سەنگەر.
ژ.ت