ھەپەگە: ١٣ داگیرکەر سزادران، ٣ سەنگەریش تێکشکێندران

دوای چالاکییە گیانبازییەکەی ئەنقەرە، دەوڵەتی تورک هێرشی ئاسمانی ئەنجامدا. هەپەگە ڕایگەیاند، گەریلا هیچ زیانێکی بەر نەکەوتووە و ئەوەشی خستەڕوو، "هێزەکانمان لە دژی هێرشەناجوانمێرانەکان چالاکییان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەش ١٣ داگیرکەر سزادران".

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند: "دەوڵەتی تورکی قرکەر و داگیرکەر، لە ئەنجامی چالاکییە گەورەکەی هاوڕێیانمان ڕۆژهات و ئەرداڵ کە جەنگاوەری گیانبازی تابووری نەمران بوون، گورزی قورسی بەرکەوت. دەوڵەتی داگیرکەر هێرشی قورس و دژواری ئەنجامدا. لە ٢١ بۆردومانی ئاسمانیدا هێزەکانمان هیچ زیانێکیان بەرنەکەوت و دوژمن هیچ ئەنجامێکی بەدەست نەهێنا. ٤ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو و ٢٠ جاریش بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو سەنگەرەکانی بۆردومان کرد و جارێکی دیکە تاوانی شەڕی ئەنجامدا".

هێزەکانمان لە دژی ئەو هێرشە ناجوانمێرانەیە چەندین چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییانەدا؛ ١٣ داگیرکەر سزادران و ٦ داگیرکەریش بریندار بوون و ٣ سەنگەری داگیرکەران تێکشکێندران.

هەپەگە لەبارەی چالاکییەکانی گەریلا و هێرشە داگیرکارییەکان ئەم زانیاریانەی خستووەتەڕوو:

"لە ھەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛

١ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٩:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە تاکتیکی نیشانەشکێن لە داگیرکەران درا و داگیرکەرێک سزا درا.

١ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٥:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.

٢ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٠:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا و لە ئەنجامدا دوو داگیرکەر سزادران و ٣ داگیرکەریش برینداربوون. ئەو چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

٢ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٢:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. لەو چالاکییەدا ٢ داگیرکەر سزا دران. ئەو چالاکییە لەلایەن تیمە گەڕۆکەکانمانەوە ئەنجامدرا.

٢ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٥:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، بە تاکتیکی نیشانەشکێنی لە داگیرکەران درا و داگیرکەرێک سزا درا.

٢ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٧:٥٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک داگیرکەران کرانە ئامانج. لەو چالاکییەدا ٢ داگیرکەر بریندار بوون. ئەو چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

لە ھەرێمی مەتینا؛

٢٨ی ئەیلول کاتژمێر ١٥:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی چارچەل، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.

٢٩ی ئەیلول کاتژمێر ١٦:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی چارچەل، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.

١ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٠:٥٠ و ١١:٥٠ و ١٢:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی چارچەل، ٣ جار بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.

١ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٦:٠٠ و ١٦:١٨، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی چارچەل، ٥ جار بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. لەو چالاکییانەدا ٣ داگیرکەر سزا دران و داگیرکەرێکش بریندار بووە و ٣ سەنگەر تێکشکێنران.

٢ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٥:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی چارچەل، بە چەکی قورس داگیرکەران کرانە ئامانج.

١ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٤:١٥، لە گۆرەپانی بەرخۆدانی شاخی ئۆرتێ، بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.

٢ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٦:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئۆرتێ، بە تاکتیکی ھەڵکوتانەسەر داگیرکەران کرانە ئامانج. لە مەودایەکی نزیکەوە بە شێوەیەکی کاریگەر بە چەکی سوک لە ٧ داگیرکەر کە کۆببوونەوە درا. لەوێدا ٤ داگیرکەر سزادران، کە یەکێکیان پلەدار بوو. ئەو چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم ئەنجامدرا.

لە ھەرێمی خواکورک؛

١ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٢:٥٠، لە شاخی شەهید ئاخین بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.

١ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٤:١٠، لە شاخی شەهید ئاخین بە چەکی قورس داگیرکەران کرانە ئامانج.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە گازی کیمیایی و تەقەمەنی قەدەغەکراو؛

١ی تشرینی یەکەم لە نێوان کاتژمێر ٠٨:٠٠ بۆ ١١:٠٠، چوار جار، ٢ی تشرینی یەکەم لە نێوان کاتژمێر ٠٨:٠٠ بۆ ١٥:٠٠دا، ١٦ جار؛ بە گشتی ٢٠ جار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، سەنگەرانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، لە ھەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بۆردومان کران.

١ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٧:٣٠ جارێک، ٢ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١١:١٥، ١١:٤٥ و ٢٢:٣٥ سێ جار؛ بە گشتی ٤ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو، سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، لە ھەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

٣٠ ئەیلول و ١ی تشرینی یەکەم، گوندی شکێرا سەر بە ھەرێمی گارە، کانیسارک، گۆڕەپانەکانی دەشتی کافیە، ٥ جار، گۆڕەپانەکانی سنین و ئاوی لۆلان لە ھەرێمی خواکورک ٥ جار، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار لە ھەرێمی شەھید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ٢ جار، گۆڕەپانی گوندی بێشیلی، سەری مەتینا لە ھەرێمی مەتینا ٣ جار، گۆڕەپانەکانی شاخی شەھید ساواش، گۆڕەپانی نەورۆز و گوندی زەرگەل سەر بە ھەرێمی قەندیل ٦ جار؛ بە گشتی ٢١ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

ھەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، خواکورک و مەتینا تۆپباران کران.