ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی ھەپەگە لەبارەی گەریلایەکی شەھیدەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا ھاتووە:
"شۆڕشگێڕی ئینتەرناسیۆنالیستی بەڕێز، ھاوڕێمان ئەلەفتەریا ھامبی، کە ئەندێشەی سۆسیالیزمی دیموکراسی ڕێبەرمان، شەڕی گیانبازی جەنگاوەرانی ئاپۆیی دژی چەتەکانی داعش و هەموو هێزە دواکەوتووەکان کاریگەری لەسەرھەبوو، بەم کاریگەریە، بە هۆشیارییەکی بەهێزی سۆسیالیستی و ئینتەرناسیۆنالیستی لەپێناو ئازادی گەلان ڕووی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوەندەکەی، کوردستان کرد. ھاوڕێمان ئەلەفتەریا کە دڵی بۆ ئازادی هەموو مرۆڤایەتی لێدەدا، لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تا ھەرێمەکانی پاراستنی مێدیا گیانبازانە تێکۆشانی کرد. ھاوڕێمان ئەلەفتەریا ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە گۆڕەپانی سێداری گارە لە هێرشێکی سوپای تورکی داگیرکەربە فڕۆکەی شەڕ شەهید بوو.
ھاوڕێمان ئەلەفتەریا کە پێیوابوو بە پارادیگمای ئازادیخوازی ژن، ئیکۆلۆژی و دیموکراتیکی ڕێبەرمان دەتوانێت خەونەکانی بەدی بهێنێت، رووی لە کوردستان کرد، بە خواستی زۆر، ڕاستی و گیانبازیەکی گەورەوە تێکۆشانی کرد و بۆ ھاوڕێیانی ھەموو کات بووە سەرچاوەی هێز و ورە. ئینتەرناسیۆنالیستەکان مرۆڤە جوانەکانی وەک ھاوڕێمان ئەلەفتەریا، بە بەشداریکردنیان تێکۆشانی گەلان لەپێناو ئازادیدا گەشتر کرد. لە ئەوروپاوە بەڕێکەوت و لە تێکشکاندنی سیستمی کۆلۆنیالیستی بێکۆتایی ھەژموونگەرای نێونەتەوەیی و نەتەوە دەوڵەتی سەرمایەداری لەسەر گەلانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ڕۆڵێکی گەورەی ھەبوو.
وەک ھاورێیانی ئەو خۆمان بە بەختەوەر دەزانین، چونکە لەگەڵ ژنێکی ڕەسەنی خاوەن ڕۆحێکی ئازاد و شۆڕشگێڕێکی ئینتەرناسیۆنالیستی بەڕێز تێکۆشانی ئازادیمان بەڕێوە برد. سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی گەلی دیموکراتیکی ئەڵمانیا، بەتایبەتی بنەماڵەی بەڕێزی ھاوڕێمان ئەلەفتەریا دەکەین. کە دڵی بۆ گەلی کوردستان لێدەدا. سەرەخۆشی لە گەلی کوردستان دەکەین.
زانیاری لەبارەی ناسنامەی ھاوڕێمان ئەلەفتەریا ھامبی بەمجۆوەیە:
ناسناو: ئەلەفتەریا ھامبی
ناو و پاشناو: ئەڤا ماریا شتایگەر
شوێنی لەدایبوون: ئەڵمانیا
دایک – باوک: جۆرینا -ھانس مایکڵ
کات و شوێنی شەھیدبوون: ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ / گارە
ژ.ن