ھەپەگە ناسنامەی شەهیدانی ئامەدی ئاشکرا کرد
هەپەگە شەھیدبوونی ٣ گەریلای لە ئامەد ڕایگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، "هاوڕێیانمان بەدران، جوان و سەید، بە شێوەیەکی نایاب نوێنەرایەتی ڕۆحی گیانبازی تێکۆشانمان لە پێناو ئازادی لە باکووری کوردستان کرد".
هەپەگە شەھیدبوونی ٣ گەریلای لە ئامەد ڕایگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، "هاوڕێیانمان بەدران، جوان و سەید، بە شێوەیەکی نایاب نوێنەرایەتی ڕۆحی گیانبازی تێکۆشانمان لە پێناو ئازادی لە باکووری کوردستان کرد".
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ناسنامەی ٣ گەریلای بڵاوکردەوە، کە لە ئامەد شەهید بوون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە:
"٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، لە گۆڕەپانی لجێ-ی ئامەد لەنێوان هێزەکانمان و سوپای تورکی داگیرکەر شەڕ ھاتەئاراوە، لەو شەڕەدا هاوڕێیانمان بەدران، جوان و سەید بە ورەیەکی بەرزەوە شەڕیان کرد و تا دوا هەناسەیان بە بەهاکانی ئازادی پابەند بوون و شەهید بوون.
رۆڵە قارەمانەکانی گەلی کورد و جەنگاوەرانی پێشەنگی ئاپۆیی, هاوڕێیانمان بەدران، جوان و سەید لە باکووری کوردستان بە شێوەیکی بەنرخ و نایاب وێنای رۆحی گیانبازی تێکۆشانی بێ وچان و بێ پسانەوەی ئازادیان کرد. بوونە نوێترین نوێنەرایەتی رۆحی گیانبازی ئاپۆیی کە بە لەیلا سورخوێنەوە دەستیپێکرد، بە ئاخین موشەوە بەردەوام بوو و لەم دووایەشدا بە چالاکی شکۆمەندانەی هاوڕێیانمان رۆژهات و ئەرداڵ گەیشتە ترۆپک و بەرزترین ئاست. هاوڕێیانمان بەدران، جوان و سەید وەک نوێترین نوێنەرانی رۆحی گیانبازی ئاپۆیی جێگەی خۆیان لە ناو تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەماندا کردەوە و شەهیدبوونیان دەبێت پاڵنەرێک بۆ ئێمە تا گوڕ بە تێکۆشان بدەین.
سەرەخۆشی لە سەرجەم گەلی وڵاتپارێزی کوردستان و بەتایبەتی بنەماڵەی بەنرخ و بەڕێزی هاوڕێیانمان بەدران، جوان و سەید دەکەین و جارێکی دیکە بەڵێن دەدەین کە تێکۆشانی ئەوان بگەیەنینە سەرکەوتن.
زانیاری لەبارەی ناسنامەی ھاوڕێ شەھیدەکانمان بەمشێوەیەیە:
ناسناو: بەدران مەردان
ناو و پاشناو: نازم حیکمەت ئولگەن
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
دایک و باوک: شوکران – محەمەد حەنەفی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ / ئامەد
ناسناو: جوان ئامەد
ناو و پاشناو: ئۆنور کامیلئۆغڵو
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
دایک - باوک: هەڤەس - موزەفەر
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ / ئامەد
ناسناو: سەید بروسک
ناو و پاشناو: محەمەد گۆنیەلی
شوێنی لەدایکبوون: ئێلیح
ناوی دایک و باوک: یاسەمین – ئەمین
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ / ئامەد