پەکەکە: بە تێکۆشانمان یادی زەکی گوربوز و ئۆزگور نامئۆغڵو بە زیندوویی رادەگرین

پەکەکە یادی زەکی گوربوز و ئۆزگور نامئۆغڵوی مەلەکەپەیی بەرزراگرت و رایگەیاند: " تۆڵەیان دەکەینەوە و لێپرسینەوە لە دوژمنانی شوڕش دەکەین".

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هێلین ئومید لەبارەی زەکی گوربوز و ئۆزگور نامئۆغڵوی مەلەکەپەیی، کە شەهیدبوون لێدوانێکی بڵاوکردەوە.

لە لێدوانەکەدا هاتووە:

"بەو پەڕی خەم و پەژارەوە هەواڵی ئەوەمان پێگەیشت کە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی کۆمۆنیستی مارکسیست لێنێنیست هاوڕێ زەکی گوربوز لە گۆڕەپانی شۆڕشی رۆژئاوا لە ئەنجامی هێرشێکی دوژمندا شەهید بووە. لەبارەی هاوڕێ زەکی و ئۆزگور نامئۆغڵو کە لەگەڵیدا شەهیدبووە بە هەستی شۆڕشگێڕیمانەوە رایدەگەیەنین هاوبەشی خەمی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی مەلەکەپە و هەموو دۆستانی مەلەکەپەین.

 وەک پەکەکە رایدەگەیەنین کە تۆڵەی شۆڕشگێڕان دەکەینەوە و بەردەوام دەبین لە لێپرسینەوە لە دوژمنانی شۆڕش.

هاوڕێ زەکی یەک لە یەکەم دۆستە شۆڕشگێڕەکانمان بوو کە روویکردە چیاکانی کوردستان. کاتێک ئەو هات هێشتا شۆڕشگێڕانی تورکیا و شۆڕشگێڕانی کوردستان هاوپەیمانی مێژوویی خۆیان سازنەکردبوو. ئەو رێگەیەی کە هاوڕێ زەکی لە چیاکانی کوردستان گرتیەبەر، لەهەمان کاتدا رێگای رێکردنی بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتوویی گەلانی کردەوە. ئێمە دەتوانین وەک کەسە یەکەم و سەرەتاییەکان هەڵسەنگاندن بۆ هاوڕێ زەکی بکەین. وەک ئەوەی رێگای رۆیشتنی بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتنی گەلانی کردەوە، لە پراتیکی ئەوەشدا بووە پێشەنگ. هاوڕێ زەکی یەک لەو پێشەنگانە بوو کە هەم بەشێوەیەکی چالاک بەشداری لە پراتیک لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا دەکرد و هەمیش بەشداری لە پراتیکی شۆڕشگێری لە گەورەشارانی تورکیا دەکرد. بەم بۆنەوە جاریکی تر رایدەگەیەنین کە بە هەموو هەستی شۆڕشگێڕی خۆمانەوە خاوەنداری لە یادی هاوڕێ زەکی گوربوز و ئۆزگور نامئۆغڵو دەکەین. جارێکیتر هاوڕێ زەکی گوربوز کە لە ٣ی کانونی دووەم لە حەسەکە شەهید بوو بە هەموو هەستی شۆڕشگێریمانەوە بە بیردێنینەوە، خۆشەویستی، رێز و پێزانیمان دەردەبڕین. رایدەگەیەنین کە لە تێکۆشانی شۆڕشگێریماندا یادی ئەوان بە زیندوویی رادەگرین".

هـ . ب