پەکەکە هەبوونی گەلێکی پاراست
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار ٤٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆزکرد و ڕایانگەیاند، پەکەکە هەبوونی گەلێکی پاراستووە.
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار ٤٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆزکرد و ڕایانگەیاند، پەکەکە هەبوونی گەلێکی پاراستووە.
گەریلاکان دەڤریم چاڤڕەش و وڵات ئاگر و ئارین چیا، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد.
وڵات ئاگر: پەکەکە لە کوردستان ناسنامە و هەبوونی گەلێکی پاراستووە. گەلی کورد لە ژێر هێرش و قڕکردن بوو، پەکەکە سەرلەنوێ ئەم گەلەی خستە سەر پێ.
ئەو تێکۆشانەی لە دوای دامەزراندنی پەکەکە دەستی پێ کرد تا ئێستاش بەردەوامە. بە تایبەت لە ماوەی ٨ ساڵی ڕابردوودا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بێ پچڕان بەردەوام بوون.
پەکەکە ناوی بەرخۆدان و تێکۆشان و فیداکارییە. ئەم تایبەتمەندیانە هەم پەکەکە و هەم گەلی کوردیان گەیاندە بەرزترین ئاست. ئیرادەی ئێمە بۆ ساڵی ٢٠٢٤ شکستپێهێنانی دوژمنە لە هەموو گۆڕەپانێکدا. ئەو تێکۆشانەی لە ساڵی ٢٠٢٣دا ئەنجاممان دا زۆر قارەمانانە بوو. دوژمن نەیتوانی بەرخۆدانی گەریلا بشکێنێت، بۆیە لە هەموو گۆڕەپانێکدا چەکی کیمیای لە دژی گەریلا بەکارهێنا. ئەم هێرشە هاوکات لەناوچوونی دوژمن نیشان دەدات. دەوڵەتی تورک کە لە بەرامبەر بەرخۆدانی نیو سەدەی پەکەکە بێچارە بووە، هەر ڕۆژە و داوای هاوکاری لە دەوڵەتێک دەکات.
هەرچەند باجی گران بدەین، سەرکەوتن هەر بۆ گەریلا و گەلی کوردە.
ئارین چیا: هێزەکانی یەژا ستار پێشەنگن لەم تێکۆشانەی لە چیاکاندا دژ بە دوژمن ئەنجام دەدرێت. دەوڵەتی تورک لە بەرامبەر چالاکییەکانی گەریلادا نەگەیشتە ئامانجەکەی. ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت ئەم شۆڕشە شۆڕشی ژنانە، بۆیە شۆڕشێکە لەلایەن ژنانەوە ئافرێنراوە. تا گەلی کورد و ژن و گەنجانی کوردستان لەسەر پێی خۆیان بن، ئەم تێکۆشانە دەگاتە ژیانێکی ئازاد و سەردەکەوێت.
دەڤریم چاڤڕەش: پەکەکە لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ١٩٧٨ بە تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ و هاوڕێکانی دامەزرا. لەو ڕۆژەوە بەشداریی مەزن لەم ئاراستەیەدا کراوە. ئێمە بە قوربانیدانی گران بەم ئاستە گەیشتووین.
پەکەکە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆر بووەتەوە و قوربانی زۆری داوە. لە سایەی ئەو قوربانیدانەوە پەکەکە بوو بە تاکە تەڤگەری کوردستان ئەو ماوە درێژە تێکۆشان بکات.
لەم بەرخۆدانەدا، ڕۆڵی ژنان، بەشدارییان لە ژیان و پێشەنگایەتی شەڕدا، بناغەی تێکۆشان پێکدەهێنێت. بەم شێوەیە پەکەکە بە بەهێزی خۆی ڕێکخست و بە هەموو دەڤەرێکی جیهاندا بڵاوبوویەوە. ئەمەش لە سایەی ئایدۆلۆژیای ڕێبەرمان و ڕەنجی شەهیدانمان بوو. بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەرمان و کۆتایی هێنان بە ستەمی سەر گەلەکەمان هەتا کۆتایی تێدەکۆشین.