پەکەکە: حسابپرسینی مێژوویی دەستی پێکردووە

کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لە ١٠مین ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریسدا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " دادگاییکردن و حسابپرسینی مێژوویی دەستی پێکردووە. لە ئەنجامیشیدا سەرکەوتن مسۆگەر دەبێت."

کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و یادی شەهیدانی یەکەم و دووەم کۆمەڵکوژی پاریسی کردەوە و بانگەوازی کرد کە پێویستە ئەنجامدرانی کۆمەڵکوژیەکانی پاریس بە هەموو شێوەیەک ئاشکرا بکرێن و حساب لە بکوژران بپرسین.

راگەیەندراوەکەی پەکەکە بەم شێوەیەیە:

"ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی کوردستان و گەلی کورد، لە ١٠مین ساڵیادی یەکەم کۆمەڵکوژی پاریسداین کە ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ ئەنجامدرا. واتە لە ١٠مین ساڵیادی شەهیدکردنی هەر سێ ژنی شۆڕشگێری کورد، سارا (ساکینە جانسز)، رۆژبین (فیدان دۆغان) و رۆناهی (لەیلا شایلەمەز) داین و بە رێز و خۆشەویستیەوە یادیان دەکەینەوە. بەڵێنمان بۆ  جێبەجێکردنی ئامانجەکانیان  خاوەنداریکردن لە یادەوەریان لە ١١مین ساڵدا بە بەهێزی دووبارە دەکەینەوە.

هەرچەندە ١٠ ساڵ تێپەڕیوە، بەڵام دەوڵەت و بەڕێوەبەری فەرەنسا تاوانبارانی راستەقینەیان رووبەڕووی دادگا نەکردووەتەوە و بکوژەکانیش لێپرسینەوەیان لەگەڵدا نەکراوە. ئێمە بە ناوی دادپەروەری مرۆڤایەتییەوە شەرمەزاری دەکەین. بۆیە دوای دە ساڵ کۆمەڵکوژییەکی هاوشێوە ئەنجامدرا، جارێکی دیکە سێ شۆڕشگێڕ و نیشتمانپەروەری کورد لە پاریس کوژران. داوا لە دەسەڵاتی دادوەری فەرەنسا دەکەین کە لە ماوەی ١٠ ساڵدا ئەم دوو کۆمەڵکوژییەی پاریس لە لایەن هەمان هێزەوە ئەنجامدراوە و بە هەموو شێوەیەک کۆمەڵکوژیەکانئاشکرا بکات و لێپرسینەوە لە بکوژەکان بکات.

بانگ لە رۆشنبیران، نووسەران، هونەرمەندان، سۆسیالیستەکان، هێزە دیموکراسیەکان، کرێکاران، رەنجدەران، ژنان و گەنجانی پاریس و هەموو فەرەنسا دەکەین کە پێاگیری لەسەر ئاشکراکردنی هەر دوو کۆمەڵکوژییەی پاریس کە لەدژی کورد بکەن، زیاتر پشتیوانی خەباتی ئازادی بکەن. بە هێزێکی زۆرەوە کار بۆ دادگاییکردن و ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژییەکان بکەن. پیویستە دۆخێک بخوڵقێنرێت کە ژنان و پیاوانی کورد لە فەرەنسا نەکوژرێن، کە ئەو ژن و پیاوە کوردانە لە بەرەکانی پێشەوەدا شەڕیان لەدژی چەتەکانی داعش کرد داعشیان تێکشکاند، بەڵام لە پاریس خوێنیان رژێنرا. پێویستە کۆمۆنی پاریس ئەو شارە نەبێت کە ئازادیخوازانی کوردی تێدا شەهید دەکرێن! با لە پاریس کە پێشەنگی ژیانی کۆمیناڵە، کۆمیناڵیستەکانی کورد شەهید نەکرێن!

شۆڕشی ئازادی کورد لە هەموو جیهان بڵاوبووەتەوە

لە ١٠ ساڵی رابردوودا گەلی کورد و دۆستانی کورد و بەتایبەت ژنانی کورد رانەوەستان و خاوەنداریان لە شەهیدانی ٩ی کانونی دووەمی پاریس کرد و بە هەموو توانایانەوە خەباتیان کرد بۆ ئەوەی کۆمەڵکوژییەکە ئاشکرا بکرێت و بکوژان دادگایی بکرێن. هەڤاڵ سارا و رۆژبین و رۆناهی خۆیان کردە ئاڵا ، تێکۆشانێکی زۆریان بۆ خەباتی ئازادیی کوردستاندا و شۆڕشی ئازادیی ژنانیان لە جیهاندا بڵاوبێتەوە. ئێستا لە یادی ١٠ ساڵەی کۆمەڵکوژیەکەدا، دەرئەنجامی ئەو هەوڵە مێژووییە بەدیهاتووە. بە هەوڵی ژنان، گەلی کورد و هێزە دیموکراسیەکان کۆمەڵکوژی ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ روون کرایەوە و بکوژەکان ئاشکرا کران و داوای لێپرسینەوە دەکرێت. سەرەڕای هەوڵەکانی ڕێگریکردن و لەناوبردن لەلایەن دەوڵەتی تورک کە دوژمنێکی قڕکەری کوردە و ئیدارەی فاشیستی ئاکەپە، لەگەڵ ئەو خەباتەی کە بۆ یادی سارا و رۆژبین و رۆناهی، خەباتی ئازادیخوازی کوردستان و ژنان ئەنجامدرا، شۆڕشی ئازادی زیاتر بەرەو پێشەوە رووی و لە هەموو جیهاندا بڵاوکرایەوە. بەم شێوەیە هیوای بکوژەکان لەناوچوو و پلانەکانیان پووچەڵکرانەوە. لەگەڵ تێکۆشانی دژی کۆمەڵکوژییەکە، هۆشیاری ئازادی و رێکخستنی کورد و ژنان بەهێزتر بوو و گەشەسەندنی بەخۆیەوە بینی. دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی'ی رێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان، دروشمی سەرەکی شۆڕشەکانی سەدەی بیست و یەکە.

پێویستە رێگە بە پلانەکانی فاشێستی ئاکەپە و مەهەپە نەدرێت

بەڕێوەبەری فاشیست و قڕكەری ئاکەپە-مەهەپە، خۆی لەبەرامبەر پێشکەوتنی مێژوویی رانەگرت، هەمیشە لە بەرامبەر بەرخۆدانی ئیمڕالیی رێبەر ئاپۆدا شکستی هێنا، لە بەرامبەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا شکستی خوار و لەلایەکی دیکەوە تیرۆر و دڕندەیی فاشیستی لەناو سنوورەکانی کۆماری تورکیادا زیادکرد و هەوڵیدا ئەوەی داعش لە شەنگال و رۆژاڤا شکستی هێنا جێبەجێی بکات. هەروەها هەوڵ دەدات تیرۆر لە دەرەوەی وڵات، لە جیهاندا بڵاو بکاتەوە و هەمووان بکاتە هاوبەشی تاوانی قڕکردنی کورد. کۆمەڵکوژی دووەمی پاریس کە لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ روویدا، لەسەر ئەو بنەمایە ئەنجامدرا. لەم کۆمەڵکوژییەدا ٣ شۆڕشگێڕ و نیشتمانپەروەری کورد بە هێرشی پلان بۆ داڕێژراو و رێکخراوەی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە شەهیدکران. دەوڵەت و کۆمەڵگای فەڕەنسا رووبەرووی ئەوە بۆنەتەوە کە بۆ بەدیهێنانی پێوەرەکانی دیموکراسی بۆ کورد و مرۆڤایەتی کار بکەن. بەڕێوەبەری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە هەوڵی بڵاوکردنەوەی تیرۆر دەدات لە جیهاندا، بەم شێوەیەش هەوڵ دەدات لە هەڵبژاردنەکانی تورکیادا سەربکەوێت و تەمەنی دەسەڵاتەکەی درێژ بکاتەوە. هەموو ئەو لایەن و کەسانەی دەڵێن 'من دیموکراتم' دەبێت ئەم ڕاستییە ببینن و رێگە بەم پلانە فاشیزمانەی ئاکەپە-مەهەپە نەدەن.

تێکۆشانمان سەردەکەویت

جارێکی تر بە ڕێز و خۆشەویستیەوە یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژی دووەمی پاریس ئەڤین گۆیی، میر پەروەر و عەبدوڕەحمان کزل دەکەیەنەوە. بۆ یادکردنەوەی هەڤاڵان سارا، رۆژبین و رۆناهی، هەروەک چۆن خەباتی خۆمان بۆ ئازادی ژنان و گەلی کورد لە هەموو جیهاندا بڵاوکردەوە و پێشکەوتنی مێژووییمان لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا خوڵقاند، بە یادی ئەڤین، میر و عەبدوڕەحمان، تێکۆشانی ئازادیمان سەردەکەوینین و لە نێو ژنان و گەلانی ژێردەستەدا بڵاوی دەکەنەوە. شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس دەمانکەنە بزووتنەوەیەکی دیموکراسی و ئازادی لە جیهاندا. شەهیدانی پاریسمان ئاڵای گەشەسەندنی شۆڕشی مۆدێرنیتەی دیموکراسی و بڵاوبوونەوەی هێڵی ئازادی ئاپۆیی لە سەرانسەری جیهاندا دەبن.

دادگاییکردن و حسابپرسینی مێژوویی دەستی پێکردووە

هزر و شۆڕشی ئازادی ژن لەسەر ئەم بنەمایە لە جیهاندا بڵاو دەبێتەوە و سەدەی بیست و یەک سەدەی ئازادی ژن دەبێت. سەرنج بدەن، سیاسەت و هزری پیاوسالاری لە ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ بە تایبەتی هێرشی کردە سەر رێبەری خەباتی ئازادی ژنان هەڤاڵ سارا. هێرشەکەی ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە دژی ئەڤین، یەکێک لە پێشەنگەکانی خەباتی ئازادی ژنانیش ئەنجامدرا. دیارە دەوڵەت و سیستمی دەسەڵات کە پشت بە هزر و سیاسەتی هەژموونی پیاوانەوە دەبەستێت، زۆرترین ترسی لە ژن، لە خەبات بۆ ئازادیی ژن، لە هۆشیاری و شۆڕشی ئازادیی ژن هەیە. بۆیە بە ئەنقەست و بە شێوەیەکی پلان بۆ دارێژراو هێرش دەکاتە سەر ژنە شۆڕشگێڕە پێشەنگەکان شەهیدیان دەکات. بەڵام ترس سوودی بۆ مردن نییە. هەرچی بکات، کۆتایی ئەم سیاسەت و عەقڵە بە سەروەری ژنەوە، بە شۆڕشی ئازادی ژنان دیاری دەکرێت. لەسەر ئەم بنەمایە، دادگاییکردن و حسابپرسینی مێژوویی دەستی پێکردووە و لە کۆتاییدا، سەرکەوتن بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

پێویستە تێکۆشان لە هەموو گۆڕەپانێک گەورەتر بکرێت

جارێکی دیکە لەسەر ئەم بنەمایە لە ١٠مین ساڵیادی کۆمەڵکوژی ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ی پاریسدا، بە ڕێزە و خۆشەویستیەوە، یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژیەکان، سارا، رۆژبین، رۆناهی، ئەڤین، میر پەروەر و عەبدولرەحمان کزل دەکەینەوە و بەڵێن بۆ سەرکەوتنی ئامانجەکانیان دەدەین.

سڵاو لە بەرخۆدانی مێژوویی ئیمڕالی و زاپ دەکەین، پیرۆزبایی لە هێزە قارەمانەکانی گەریلامان دەکەین بەهۆی سەرکەوتنی مێژووییان. سڵاو لە بەرخۆدانی گەلەکەمان لە چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات دەکەین، داوا لە گەلەکەمان و دۆستەکانمان دەکەین زیاتر لەسەر هێڵی رێبەرتی و لە دەوری بەرخۆدانی گەریلا قارەمانەکانمان کۆببنەوە، لە دژی ئەشکەنجە و سیستەمی گۆشەگیری ئیمرالی، بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ لە هەموو گۆڕەپانێکدا تێکۆشان گەورەتر بکەن."

ف.ق