پەکەکە: ئەردۆغان - میت لە پشت کۆمەڵکوژییەکەی پاریسەوەن

کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایگەیاند، ئیدارەی ئەردۆغان بڕیاری کۆمەڵکوژییەکەی پاریسی داوە و میتیش بە سەرۆکایەتیی هاکان فیدان پلانی بۆ داناوە و جێبەجێی کردووە. کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕاشیگەیاند، پێویستە ئیدارەی فەرەنسا ئەو ڕاستییە بزانێت.

کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایگەیاند، دەبێت مرۆڤ هەمیشە لە دژی دوژمنی فێڵباز، تەڵەکەباز و پاکتاوکار هۆشیار بێت، لە بەرامبەر هەموو جۆرە درۆ، فێڵ و تەڵەیەک وریا و ئامادە بێت. کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە جەختی لەسەر گرنگیی ڕێکخستن، ئامادەبوون و تێکۆشان کردەوە.

کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیادا هاتووە: "لە ڕاگەیاندراوی ٢٥ی کانوونی یەکەم لە رێگەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگەوە ئاگادار بووینەوە، کە دیکتاتۆریی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە هێزەکانیان لە زۆر خاڵ دا لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای زاپ دا کشاندووەتەوە و هەڵاتوون، کە لە ١٤ی نیسانەوە هێرشی دەکاتە سەر. سوپای تورکی فاشیست – داگیرکەر ماوەی ٨ مانگە لە بەرامبەر بەرخۆدانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار لەسەر هێڵی فیدایدا گورزی قورسی بەردەکەوێت و بە هەزاران تەرمی خۆی نەبردەوە و بەنزینی پیادا کردن و سووتاندنی، هەرچەندە هەموو جۆرە چەکێکی کیمیایی و بۆمبی قەدەغەکراو و تاوانی جەنگی ئەنجامدا، بەڵام نەیتوانی لە بەرامبەر گەریلادا خۆی بگرێت و ناچار بوو بەبێ ئەوەی ئاوڕێک لە پشتەوەی خۆی بدات ڕابکات. بەڕێوبەرایەتیی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە، کە هەر لە سەرەتاوە پلانی سەرکوتکردنی گەریلاکان و داگیرکردنی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شکستی هێنا و لە ٨هەمین مانگی شەڕدا شکستی هێنا و لە ٢٥ی تشرینی دووەم دا نەیتوانی لە بەرامبەر ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکانی گەریلا خۆی ڕابگرێت و دەستبەرداری دەیان خاڵ بوون و ڕایانکرد.

نیشانەی سەرکەوتنی گەریلایە

بێگومان ئەم دۆخە بە واتای سەرکەوتنی مێژوویی گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار دێت. نیشانەی شکست و سەرکەوتنی بەرخۆدانی گەریلایە. دوای تێکشکان و شکستهێنانی شوباتی ٢٠٠٨ ئەم دۆخە دووەم گەورەترین شکستە، کە لە زاپ بەسەر سوپای تورکی فاشیست دا دێت. وەک چۆن تێکشکانی داعش لە کۆبانێ بووە سەرەتای تێکشکاندن و کۆتایی چەتەکانی داعشی فاشیست، شکست لە زاپیش دەبێتە سەرەتای کۆتایی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە، کە هاوبەشی داعشە. فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە، کە لە زاپ لە بەرامبەر گەریلادا تێکشکاوە، لە باکوری کوردستان و تورکیاش لە بەرامبەر سیاسەتی دیموکراتیکدا تێکدەشکێت و دەدۆڕێت.

پیرۆزبایی لە گەریلا کرا

لەسەر ئەم بنەمایە ئێمە سڵاو لە گەریلاکانی زاپ و ئاڤاشین و مەتینا دەکەین، کە سەرکەوتنێکی وەها مێژووییان بەخشییە گەلەکەمان و مرۆڤایەتیی پێشکەوتووخواز. بەهۆی ئەو سەرکەوتنە مێژووییەوە، لە کەسایەتیی فەرماندەیی ناوەندی هەپەگە و یەژا ستار و فەرماندەیی ئێمەدا پیرۆزبایی لە هەموو گەریلاکانی ئازادی دەکەن و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین. بە ڕێز و خۆشەویستی و پێزانینەوە یادی شەهیدە قارەمانەکانمان دەکەینەوە، کە ئەم بەرخۆدان و سەرکەوتنە مێژووییەیان ئەنجامدا. ئەوان ڕوخساری پاکی گەلەکەمان و مرۆڤایەتین. ئەوان لەسەر هێڵی ئازادی ئاپۆیی ژیانێکی ئازادی نوێیان دروستکرد و نوێنەرایەتیان کرد. هەتا ئازادیی ژن، بوونی کوردی ئازاد و مرۆڤایەتیی ئازاد هەبێت، شەهیدە قارەمانەکانمان هەمیشە سیمبولی نەمری مرۆڤایەتی ئازاد دەبن.

هێرشی تۆڵەسەندنەوە

دیکتاتۆریی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپە لە ٢٥ی تشرینی دووەم دا لە بەرامبەر چالاکی گەریلاکان دا لە ئاستێکی مێژووییدا شکستی هێناوە، بۆ ئەوەی تۆڵە بکاتەوە هێرش دەکاتە سەر گەلەکەمان و مەدەنییەکان و ژنان، گوشار و زوڵم لە سیستمی پاکتاوکار و بکوژیدا و هەروەها گۆشەگیری و ئەشکەنجەی لە ئیمراڵی زیاتر کردووە، زیندانی کردووەتە گۆڕەپانی ئەشەکەنجە و کوشتن، لە باکووری کوردستان،  تورکیا و دەرەوە لە ئاستی ئەنجامدانی کۆمەڵکوژیدا هێرشی تیرۆریستی ئەنجام دەدات. ئاشکرایە، کە دۆسیەی داخستنی هەدەپە، هێرشەکانی سەر دەبەپە، دەستگیرکردنی زەحمەتکێشان و خەباتکارانی ڕۆژنامەگەریی ئازاد، هونەرمەندانی وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەر، گوشار و ئەشکەنجە و دەستگیرکردن و زیندانیکردنی ژنان، کە بۆ ئازادی تێدەکۆشن بەشێکە لەو هێرشە. هێرشەکەی ٢٣ی کانوونی یەکەم بۆ سەر ناوەندی ڕۆشنبیریی کوردی ئەحمەد کایا لە پاریس، جەنگاوەر و شۆڕشگێڕی زۆر هێژا و بەنرخی پارتەکەمان و هەڤاڵ ئەڤین گۆیی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە و دوو وڵاتپارێزی کورد عەبدولڕەحمان کزل و میر پەروەر، ڕووداوێکی دڕندانەیە، کە لەلایەن دیکتاتۆری فاشیستی ئاکەپە – مەهەپەی شکستخواردوی زاپەوە ئەنجامدراوە.

لە  دەرەوەش لە گەلەکەمان دەترسێت

چەتەکانی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە، کە ناتوانن لە دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بوەستنەوە و شکستیان هێناوە، هەوڵ دەدەن تۆڵە لە هاوڵاتیانی مەدەنی و ژنانی شۆڕشگێڕی ئێمە بکەنەوە، کە بۆ ئازادی تێدەکۆشن. لەبەر ئەوەی نەیتوانی لە کوردستان ئەنجام بەدەست بهێنێت، هێرش دەکاتە سەر گەلەکەمان لە دەرەوەی وڵات. ئاشکرایە، کە گەلەکەمان لە دەرەوەی وڵات لە دەوری بەرخۆدانی گەل و گەریلا لە وڵات دا کۆبوونەتەوە و لە هاوڕێکانمان دەترسن. ئەوان زۆر لە پێشەنگایەتیکردنی ژنان دەترسن، کە بۆ ئازادی تێدەکۆشن. لەترسێکی ئاوادا ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر لەبەریەک هەڵدەوەشێن و دەڕوخێن.

میت پلانەکەی داناوە و جێەجێی کردووە

ئێمە و گەل و بزووتنەوەکە باش دەزانین، کە کۆمەڵکوژییەکەی ٢٣ی کانوونی یەکەمی پاریس بەردەوامیی کۆمەڵکوژییەکەی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣یە، ئەوانەی لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ هاوڕێ سارا، ڕۆژبین و ڕۆناهییان لە پاریس کوشت، دوای ١٠ ساڵ و لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢دا لە پاریس هەڤاڵ ئەڤین گۆیی و دوو وڵاتپارێزیی کوردیان تیرۆر کرد، ئەوەی بڕیار و فەرمانی ئەو کۆمەڵکوژییەی دەرکردووە ئیدارەی تەیب ئەردۆغانە. ئەو هێزەی، کە پلانی بۆ کۆمەڵکوژییەکە داڕشت و جێەجێی کرد، میت (دەزگای سیخوڕیی تورک)ە بە سەرکردایەتیی هاکان فیدان. لێرەدا گرنگ نیە تەقەکەرەکە کێیە و چۆن ئامادەکراوە. هەر خۆی دۆخی تەقەکەرەکە وەهایە و نیشانی دەدات، کە زۆر بە باشی ئامادەکراوە. هەوڵەکان بۆ پیشاندانی ئەم ڕووداوە بە شێوەیەکی جیاواز بێهودەن. کورد و جەماوەری دیموکراتیک هەرگیز گوێ لەو هەوڵانە ناگرن.

دەبێت ئیدارەی ئێستای فەرەنساش ئەو ڕاستییە بزانێت و تاوانبارانی ڕاستەقینە ئاشکرا بکات و دادپەروەرانە دادگایییان بکات و داوای لێپرسینەوەیان لێبکات. دەبێت بتوانێت ئاسایشی نوێنەرانی گەلی کورد لە فەرەنسا مسۆگەر بکات ،کە ئەو نوێنەرانە قارەمانانە لە دژی داعش شەڕیان کردووە و گەلی فەڕەنسایان لەو بەڵایە پاراستووە. ئەگەر کۆمەڵکوژیی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ بە شێوەیەکی دادپەروەرانە دادگایی بکرایە و ڕوون بکرایایەتەوە، ئەوا کۆمەڵکوژییەکەی ٢٣ی کانوونی یەکەم ئەنجام نەدەدرا. لەم کاتەدا و ئەگەر کۆمەڵکوژییەکەی ٢٣ی کانوونی یەکەم بەشێوەیەکی دادپەروەرانە مامەڵەی لەگەڵ نەکرێت و دادگایی نەکرێت، ئەوا ڕێگا بۆ هێرشی نوێ بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵکوژیی تر دەکاتەوە. ئەمەش دەوڵەت و حکومەتی فەرەنسا دەخاتە ژێر بەرپرسیارێتییەکی قورسەوە.

سڵاو لەو کەسانە دەکەین، کە ڕۆیشتن بۆ پاریس

گەلەکەمان و دۆستەکانمان لە دژی کۆمەڵکوژییەکەی پاریس ڕوویان لە پاریس کرد، لە دژی کۆمەڵکوژییەکە یەکیانگرت و بە دڵ خاوەنداری و داکۆکییان لە شەهیدەکانیان کرد و پێویستیی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و مرۆڤایەتیی وڵاتپارێزینان بەدی هێنا. بە نزیکبوونەوەی هەستیارانە و وریایانە و ئاگاداربوون لە خۆیان هەموو جۆرە هەوڵێکی وروژێنەرانە و تێکدەرانەیان تێکشکاند. ئێمە سڵاو لەم تێگەیشتنە و هەڵوێستی ڕێکخراوەیی و نزیکبوونەوەی گەلەکەمان و هەڤاڵانمان دەکەین. هەتاکو ئەو کۆمەڵکوژییە ڕوون نەکرێتەوە و چەتە کۆمەڵکوژکارە فاشیستەکان لە پاریس و ناوچەکانی دیکەی ئەوروپا ئاشکرا بکرێن، ئێمە لەو بڕوایەداین، کە ئەو چالاکیانەیان بۆ دیموکراسی و ئازادی بەردەوام دەبێت.

بە دڵنیاییەوە تۆڵە دەکەینەوە

ئێمە بە ڕێز و خۆشەویستی و پێزانینەوە یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژیی دووەمی پاریس دەکەینەوە و خۆمان بە هاوبەشی خەم و ئازاری بنەماڵەکانیان و هەموو گەلەکەمان دەزانین. کچی ئازا و جوانی بۆتان هەڤاڵ ئەڤین گۆیی لەسەر هێڵی فیدایی ئاپۆیی هەموو ژیانی خۆی بەخشییە تێکۆشانی ئازادی و دڵسۆزانە باوەڕی بە دۆزی ئازادیی ژنان و گەلی کورد هەبوو و هەمیشە لە ریزی پێشەوەی تێکۆشانی ئازادیدا بوو. لە دژی چەتەکانی داعشی فاشیست، کە بوونە بەڵا بەسەر مرۆڤایەتییەوە، چووە ڕیزی پێشەوەی تێکۆشان و بەشدارییەکی بەنرخ و هێژای لەو تێکۆشانەدا کرد. هەر کە جەنگی کرد ئازاد بوو، هەر کە ازاد بوو جوان بوو و بووە خۆشەویستی نێوان گەل و هەڤاڵانی. ئێمە حزب و گەل، هەمیشە بە ڕێزەوە یادی ئەو هەڤاڵە بەنرخ و هێژایەمان دەکەینەوە و بە دڵنیاییەوە تۆڵەی دەکەینەوە و ئامانجەکانی بەدی دەهێنین.

ئێمە هەمیشە وریا و هۆشیار دەبین

ئێمە گەل و بزووتنەوە، ژن و گەنج، گەریلای ژن و پیاو، هەمیشە ئاگاداری خۆمان دەبین. دەوترێت ئاو دەخەوێت (دەوەستێت)، بەڵام دوژمن ناخەوێت! ئێمە هەمیشە لە دژی دوژمنی فێڵباز و تەڵەکەباز و فریودەر وریا و هۆشیار دەبین. لە بەرامبەر هەموو جۆرە درۆ،  فێڵ و تەڵەیەکی شەڕی تایبەتی دوژمن هۆشیار و ئامادە دەبین. ئەمە ئەوەندە بۆ گەلەکەمان لە هەر چوار پارچەی کوردستان پێویست بێت بەو ئەندازەیەش بۆ  گەلەکەمان و دۆستەکانمان لە دەرەوەی وڵات پێویستە. دەبێت ئێمە بۆ یادکردنەوەی شەهیدەکانمان لە پاریس هەمیشە هۆشیار و ڕێکخراو و ئامادە و تێکۆشەر بین. پێویستە ئێمە تێکۆشانمان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو بوارەکاندا بەهێزتر بکەین.

ئێمە بە ڕێزەوە جارێکی تر یادی شەهیدەکانمان لە پاریس دەکەینەوە و دەڵێین، لە تێکۆشانی ئازادیمان دا، کە بەرەو سەرکەوتن دەڕۆین، هەمیشە یادیان دەکەینەوە و خاوەنداری لە یادیان دەکەین. هەروەها داوا لە گەلەکەمان و دۆستانمان دەکەین، کە لەسەر ئەم بنەمایە ئەرکی خۆیان زیاتر بەهێزتر بکەن و تێکۆشانمان بۆ ڕووخاندنی فاشیزم و شکاندنی گۆشەگیری لە هەموو بوارەکاندا زیاتر بکەن".

ژ.ت