پەکەکە ئەڵتەرناتیڤی ژیانی ئازادە
گەریلا نیشتیمان کوردستان ڕایگەیاند، گەلی کورد بە دامەزراندنی پەکەکە سەرلەنوێ کەوتە سەر پێ، هەروەها دەڵێت، پەکەکە ئەڵتەرناتیڤی ژیانی ئازادە.
گەریلا نیشتیمان کوردستان ڕایگەیاند، گەلی کورد بە دامەزراندنی پەکەکە سەرلەنوێ کەوتە سەر پێ، هەروەها دەڵێت، پەکەکە ئەڵتەرناتیڤی ژیانی ئازادە.
گەریلای هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بەبۆنەی ٤٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوا.
گەریلا نیشتیمان کوردستان، ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆزکرد و گوتی: " سەرەتا بەڕێز و سوپاسەوە هەڤاڵە شەهیدەکانم یاد دەکەمەوە. پارتەکەمان، پەکەکە پارتی شەهیدانە. لەسەر بناغەی تۆڵەکردنەوەی شەهیدان دامەزرا. ڕێبەرێتی پاش شەهیدبوونی هەڤاڵ حەقی قەرار بڕیاری دامەزراندنی پەکەکەی دا. لە کاتی دامەزراندنیدا، ڕێبەرێتی لەکاتی دامەزراندنی ڕایگەیاند "پەکەکە پارتی شەهیدانە". ٢٧ی تشرینی دووەم بۆ گەلی کورد جەژنی ژیانەوەیە. پاش ٢٨ ڕاپەڕین، دوژمن لە سەر چیای ئاگری نوسی "کوردستانی خەیاڵی لێرە شاراوەتەوە". ڕێبەر ئاپۆ گەلی کوردی لە ڕەوشێکی وەها ڕزگار کرد. مانای ٢٧ی تشرینی دووەم بۆ ئێمە بەم شێوەیەیە، واتە ناوی سەرلەنوێ ژیانەوەیە. پەکەکە ئەڵتەرناتیڤی ژیانی ئازادە. ئامانجمان مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و بنیاتنانی نەتەوەی دیموکراتیکە. ئێمە زۆر لە ئامانجەکەمان نزیک بووینەتەوە، هەر بۆیە سەرەڕای دژوارییەکان، تێکۆشانمان بەردەوامە.
دوژمن ئەو ڕاستیانە باش دەزانێت، هەر بۆیە هێرش دەکەنە سەر تەڤگەرەکەمان و گەلەکەمان و دەستکەوتەکانی گەلی کورد. کاتی ئەوە هاتووە ئێمە ئازاد بین. لەم قۆناغەدا ئێمە لە بەرزترین ئاستی تێکۆشانداین. دوژمن بەرامبەرمان بێ چارەیە، خۆیشی ئەم ڕاستییە دەزانێت. بۆ شاردنەوەی ئەم ڕاستییە بە شێوازی دڕندانە هێرش دەکاتە سەر گەلەکەمان و منداڵ دەکوژێت و کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات. هێرش دەکاتە سەر گۆڕەپانەکانی گەریلا. ئێمە تەڤگەری فیداکارانین. بۆیە ئێمە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەرمان، بۆ دەرکردنی دەوڵەتی داگیرکەر لە خاکەکەمان تێدەکۆشین. تێکۆشانمان بەرچاوە. دوژمن ڕۆژانە بە چەکی کیمیاوی هێرش دەکاتە سەرمان، بەڵام هێشتا ناتوانێت هیچ ئەنجامێکی هەبێت.
ئەو بەرخۆدانەی ئێستا لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا دەکرێت، ڕوونترین نموونەیە بۆ شکستی سوپای تورک. دەوڵەتی تورک بە هەموو دەرفەتەکانی بەردەستی هێرش دەکات، بەڵام ناتوانێت لە بەرامبەر بەرخۆدانی گەریلادا بوەستێت. گەریلا سەرەڕای هەلومەرجی دژوار و سنوورداریی دەرفەتەکان، بە ئیرادە و باوەڕەوە بەرامبەر هێرشەکانی دوژمن دەوەستێتەوە. ڕاستییەکە ئەوەیە کە جگە لە فیداکاری هیچ شتێکی تر لەم قۆناغەدا قبوڵ ناکرێت. بە دڵنیاییەوە دەگەینە ئامانجەکەمان".