پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر شارەوانیی قەرەچۆبان لە ئەرزرۆم و هاوسەرۆک شارەوانییەکەیان دەستگیرکرد

پۆلیسی دەوڵەتى تورک لە بەردەوامیی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسییاندا لە دژی گەلی کورد هەڵیانکوتایە سەر شارەوانیی قەرەچۆبانی هەدەپە لە پارێزگای ئەرزرۆم لە باکووری کوردستان و خالید ئوگیون هاوسەرۆک شارەوانیی قەرەچۆبانیان دەستگیرکرد.

پۆلیسی دەوڵەتی تورک سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ هەڵیانکوتایە سەر شارەوانیی ناوچەى قەرەچۆبانی هەدەپە لە پارێزگای ئەرزرۆم. هاوکات هێزەکانی پۆلیس بینای شارەوانییەکەیان گەمارۆدا و لەگەڵ گەمارۆدانەکەدا لە ناو بیناکەدا دەستیان بە پشکنین کرد.

پۆلیسەکانی دەوڵەتى تورک هاوکات لەگەڵ ئەو هەڵکوتانەیاندا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی خالید ئوگیون هاوسەرۆک شارەوانیی ناوچەى قەرەچۆبانی هەدەپە و لە دوای تێک و پێکدانی کەلوپەلی ناو ماڵەکەى بە ناوی پشکنینەوە، دەستگیریان کرد.

ژ.ت