پێنج پارتی باشور لەبارەی شێوازی هەڵبژاردن رێککەوتن

كۆبونەوەی یەنەکە و پەدەکە لەگەڵ كۆمەڵ و گۆڕان و یەكگرتوو كۆتاییهات و ڕێكکەوتن لەبارەی شێوازی هەڵبژاردن و تۆماری دەنگدەران.

 کۆبونەوەی نێوان یەکێتی نیستیمانی و پەدەکە لەگەڵ هەریەکە لە کۆمەڵی دادگەری و بزوتنەوەی گۆڕان و یەگرتووی ئیسلامی کۆتایی هات و لەسەر پێنج خاڵی هاوبەش ڕێککەوتن.

بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو پێنج حزبە ڕێککەوتون کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان کارا بکەنەوە و سیستمی چوار بازنەیی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان پەیڕەو بکەن.

هەر لە کۆبونەوەی ئەو حزبانەدا ڕێککەوتنیش لەسەر ئەوەکراوە کە داتاکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بەکار بهێنرێت و تۆماری بایۆمەتری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش بەهەموو پێداویستییەکانییەوە بەکار بهێندرێت.

کۆبونەوەی پەدەکە و یەنەکە لەگەڵ ئەو سێ حزبەی دیکە بەشێوەیەکە بڕیارە سەرۆکایەتی پەرلەمان و فراکسیۆنەکان کۆبونەوەیەک لەگەڵ پێکهاتەکان بەوانەشەوە کە لە دەرەوەی پەرلەمانن ئەنجام بدرێ.

ف.ق