پەرلەمانتارانی هەدەپە: دەبێت دیدار لەگەڵ ئۆجالان ئەنجام بدرێت

پەرلەمانتارانی هەدەپە لە دژی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرەو بینای وەزارەتی داد رێپێوانیان کرد. پەرلەمانتاران رایانگەیاند کە دەبێت دەستبەجێ دیدار لەگەڵ ئۆجالان ئەنجامبدرێت.

پەرلەمانتارانی پارتی دیموكراتی گەلان- هەدەپە لە پێناو ڕێگەپێدان بە بنەماڵە و پارێزەرانی بۆ دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی كورد عەبدوڵا ئۆجالان، كە لە زیندانی ئیمرالی لە ژێر گۆشەگیری توندایە و ماوەی ٢١ مانگە هیچ زانیارییەك لەبارەیەوە بەردەست نییە، بەرەو وەزارەتی دادی توركیا ڕێپێوانیان ئەنجام دا.

پەرلەمانتارانی هەدەپە تولای حاتمئۆغوللاری، ئەرداڵ ئایدەمیر، ئایشە سورونجو، محەمەد روشتو تریاکی، حەسەن ئۆزگونەش، عەبدوڵا کۆچ و کەمال بولبول لە رێپێوانەکەدا بەشداربوون. پەرلەمانتاران لە رێپێوانەکەدا پلاکاردی "با بە گوێرەی یاسا لە ئیمراڵی مامەڵە بکرێت"یان بەرزکردەوە و بەرەو وەزارەتی داد رێپێوانیان کرد.

لەبەر دەرگای دیکمانی پەرلەمان پۆلیسەکان رێگرییان لە پەرلەمانتاران کرد.

"ئیرادەی گەلی کورد گۆشەگیر دەکرێت"

پەرلەمانتاران لەو شوێنەی رێگرییان لێکرا لێدوانی رۆژنامەوانیان دا و تولای حاتمئۆغووللاری، بەناوی پەرلەمانتارانی هەدەپەوە وتی:  توركیا گۆڕاوە بۆ مودێلێكی بەڕێوەبردنی گۆشەگیری، بەهۆی ئەوەی هیچ زانیارییەك لەبارەی ڕێبەر ئۆجالان و زیندانیانی تری ئیمرالی لەبەردەست نییە، نیگەرانی ڕایگشتی زیاتر بووە.

وتیشی:"دەسەڵات دەیەوێت تەواوی سیاسەتی ئۆپۆزسیۆن گۆشەگیر بکار. تورکیا بە گۆشەگیری توندکراوەوە پێدەنێتە سەدەی دووەمی کۆمارەوە. سیستەمی گۆشەگیری لە ئیمرالی لە پەرەسەندنەکانی سیاسییەكانی توركیا دابڕاو نییە، لەسەر دەستی یەک دەخوازرێت سیستمێکی دیکتاتۆری لە وڵاتەکەدا دابمەزرێت. ئیرادەی گەلی کورد گۆشەگیرگیر دەکرێت".

جەختیشیكردەوە، قووڵكردنەوەی شەڕ و چڕكردنەوەی گۆشەگیری نابێتە چارەسەر و دەمانەوێت ژیانێكی یەكسان و هاوبەش لەم وڵاتەدا لە دژی سیاسەتی شەڕ و گۆشەگیری بونیادبنرێت.

'ئەم کێشەیە بە دانوستان چارەسەر دەکرێت'

تولای حاتمئۆغوللاری پێشنیازەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی لەبارەی پرسی چارەسەرییەوە بە بیرهێنایەوە و وتی؛ "بەڕێز ئۆجالان ئاماژەی زۆر گرنگی پێشکەش کرد و رایگەیاند کە لە دیدارەکانی قۆناغی ئاشتی ئەو کێشەیە دەتوانرێت چارەسەر بکرێت. ئێمە بەدەوری خۆماندا دەسوڕێینەوە و لە هەر کەسێک بپرسن، وەرن بگەڕێنەوە بۆ خۆمان و پرسیار بکەین، لە کۆمەڵناسان، ئەکادیمییەکان و ئەوانەی لەم بوارەدا کاردەکەن، ئایا ئەگەر ناکۆکی هەبێت، ئەو کێشەیە بە چ شێوەیەک چارەسەر دەکرێت؟ ئەو کێشەیە بە دیالۆگ و دانوستان چارەسەر دەبێت، بە دانیشتن لەسەر مێز لەگەڵ بەردەنگەکاندا چارەسەر دەبێت. ئێمە دەڵێین وەک گەلانی تورکیا هەموومان ئامادەین کە بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە بەرپرسیارێتی خۆمان جێبەجێ بکەین. لەبەر ئەوەی ئەم دەسيڵاتە بە بێ ئەوەی ئەم کێشەیە چارەسەر بکات لەناو دەچێت، جارێکیتر لە کۆتایی خۆی نزیک دەبێتەوە. لە حکومەتەکانی پێشووەوە وانە وەردەگیرێت، بەڵام ئەم دەسەڵاتە درێژە بە نەریتی ٤٠ ساڵە دەدات و چەقپەستوویی چارەسەریی دەسەپێنێ، دەبێتە مایەی ئەوەی کێشەکان قوڵتر ببنەوە و هەستی ژیانی هاوبەش لەناوبچێت. ئێمە دەمانەوێت هەموو گەلان، نەتەوە و ئایینەكان لەسەر یەك خاك بژین، ئێمە پەروەردە بە زمانی دایكی وەك مافێكی بنەڕەتی دەبینین و لەبری گۆشەگیری قورس لەسەر كەسانی تێكۆشەر، دیالۆگمان دەوێت، بەپێچەوانە ئەو دیالۆگەی لە قۆناغی ئاشتیدا دەخوازرا بێتە ئاراوە. دەمانەوێت دەستبەجێ گۆشەگیری كۆتایی بێت. دوای دیدار لەگەڵ سی پی تی، بنەماڵەكەی، گەلی كورد، هەموو خەڵكی ناوچەكە و هێزە دیموكراسییەكان زۆر نیگەرانی تەندروستی و ژیانی بەڕێز ئۆجالانن.

'وەزیری داد ناتوانێت ئەرکەکانی جێبەجێ بکات'

تولای حاتمئۆغوللاری جەختیشیكردەوە، بەتایبەتی ئەرکی وەزیر داد و دواتریش کۆشکە کە لەم بارەوە راگەیەندراو بدەن،  وەزیری داد ناتوانێت ئەركی خۆی جێبەجێ بكات، چونكە وەزارەتی داد سەر بە کۆشکە و هەموو بڕیارەكان لە كۆشكەوە بۆی دێن، ئێمە جارێكی تر بەم دەسەڵاتەی كۆشك دەڵێین: پێویستە خەڵك لە ژیان و تەندروستی بەرێز ئۆجالان و هاوڕێكانی ئاگادار بكرێنەوە و گوێ لەم داوایە بگرن. 'مافی هیوا'، مافێكی بنەڕەتییە بۆ هەموو ئەو كەسانەی لە ناو زیندانەكاندان، دەمانەوێت لە سە بنەمای مافی هیوا ئەو گۆشەگیرییەی بەسەر ئیمرالی و بەتایبەت بەڕێز ئۆجالاندا سەپێنراوە، هەڵبگیرێت و بتوانێت لەگەڵ پارێزەرەكانی و بنەماڵەكەی كۆببێتەوە كە مافێكی دەستوورییە، تا ئەو داواكاریانە جێبەجێ نەكرێن، سەرەڕای ئاستەنگەكان بەردەوام دەبین لەم چالاكیانەمان".

هـ . ب