پەرستگایەکی بەرخودان: شاخە سوور – ٢

بۆتان و سەرهەڵدان و زنارین فەرماندەی بەرخۆدانەکە بوون. ئەوەی پەرستگای بەرخودانی شاخە سووری کرد بە قەڵا، ئازایەتی و ڕۆحی ئاپۆیی و هاوڕێیەتی، ئەوان بوون.

لەنێو بەرخۆدێران و بەرەنگارەکانی دا مزگین داڵاهۆ و ئارمانج سمکۆ و تێکۆشین دەڤریم هەبوون، کە باسی بەرخۆدانی ٨٠ ڕۆژەی شاخە سووریان کرد .ئەمە بەشی دووەمە:

لە شاخی سڵێمان دوژمن گورزی لێدرا. کوژرا و برینداری هەبوو. گەریلاکان بەبێ زیان بە سەرکەوتوویی لەوێ دەرچووبوون، کە  ئەوەش گورزێکی گەورە بوو بۆ دوژمن. لەبەر ئەوە، لە شاخە سپی هەتا شاخە سوور لە دوودڵی و پەشۆکاویدا بوو. ئەوان توانیان تا هەفتەیەک خۆیان بگەنە شاخە سوور. لە شاخی سڵێمان تەقەمەنی بە دوژمن دا تەقێنرابوویەوە، بۆیە بە شێوەیەکی زۆر ورد و چڕ و زۆر ئاگادار بوون لە خۆیان هاتنە سەر شاخە سوور.

ئەوانەی لە شاخە سووربوون و خۆیان جێگیر کرد

دوای شاخی سڵێمان، سەرەتا لە زەمینەوە هاتن بۆ شاخی چوارەم. هەر خۆی شاخە سپی و ئەو شوێنە زۆر لە یەکدی دوور بوون. لەو کاتەدا، مزگین و سەرهەڵدان و ئۆزگور لەسەر لوتکەی شاخەکە بوون. لەخوارەوەش تێکۆشان، ئارگەش و زینارین هەبوون. بۆتانیش بۆ ئەوەی بتوانێت دەستوەردان لە هەر دوو ئاستەکەدا بکات لە گۆڕەپانی ناوەڕاست بوو. دەلالیش لەبەر ئەوەی گەنج بوو، نەک لە سەنگەردا، بەڵکو لەگەڵ بۆتان مایەوە. لە هەموو ناوچەکەدا بۆمبی چێندرا و تەقەمەنی و نیشانەشکێن هەبوون. باز و ئارمانجیش لەبەردەم دەروازەی چارچەلا بوون. ئەوە شێوازی جێگیربوون بەپێی بارودۆخەکە بە بەردەوامی گۆڕانکاریی بەسەردا دەهات. لەو کاتەدا ژمارەی گەریلاکان ١٠ کەس بوون. فەرماندەی هەرێمەکە بۆتان بوو، لە کاتی بەشداربوونەوە تاوەکو شەهیدبوونی هەمیشە لە ئاڤاشین بووە و هەموو شوێنێکی ناوچەکە گەڕابوو و بە باشی دەیناسی. شەڕڤانیش لەو خاکەدا فێری فەرماندەیی بوو بوو. بە شێوەیەکی زۆر روون و بەرچاو لە ئاڤاشین خاکی بوون و فیداکاری هەبوو. یەکێک لە گەورەترین دەرفەت و شانسەکانی پرۆسەی بەرخودان ئەوەبوو، کە مرۆڤ فەرماندەیەکی وەک بۆتانی هەبێت. ئەگەر تەنانەت یەک خۆبەدەستەوەدانیش نەبوو و بەرخۆدانێکی ئەوەندە زۆر دوور و درێژ ئەنجام درا، ئەوە گەورەترین هۆکاری بۆ لێهاتوویی بۆتان دەگەڕێتەوە.

فەرماندەیی یەکەکەمان، سەرهەڵدان لە ناوچەی باسیا و لە گۆڕەپانەکانی سڵێمان، کارتاڵ و شاخە سوور مابوویەوە و ناوچەکەی بە باشی دەناسی. بەتایبەتی لە گۆڕەپانەکانی کارتاڵ و شاخە سووردا و لە دروستکردنی تونێلەکانی جەنگ دا رەنج و ماندوبوونێکی زۆر بەرزی دابوو. ئەو هەڤاڵە هەندێکجار بە تەنیا تونێلی بە نوێڵ و هەندێک کەلوپەلی دەستیی درێژە دروست دەکرد. هەڤاڵێکی دوربین بوو، خۆ بە بەرپرسیارزان و سەرچاوەی ورە و موراڵ بوو. تونێلەکانی شاخە سوور بە گۆرانی و هەڵبەست و هۆنراوەکانی دەگەشانەوە. ئەو هەمیشە لە سەختترین گۆڕەپانەکاندا، لەو شاخانەدا کە ژیان تیایدا زۆر سەخت بوون، فەرماندەیی دەکرد. سەرەڕای ئەو بەرپرسیاریەتییە قورسانەی ئەنجامیدان، لە کرداریدا خاوەنی هەستێکی قووڵ هەبوو و ڕۆحێکی ناسکی هەبوو. شیعری زۆر جوان و باشی دەنووسی و دەیخوێندنەوە.

فەرماندەی تیمی ژنە گەریلاکان زنارین بوو، فەرماندەیەکی گەنج بوو، کە نەک تەنها ژنان، بەڵکو هەموو گەریلاکان رێزیان لە هەڵوێستەکان و فەرماندەییەکی دەگرت. لە بەرخۆدانی شاخە سووردا تایبەتمەندیەکانی رێکخستنکاری، کۆکردنەوە و رێکخستنەوە، هەستیاری ژن،هەڵوێستی ئازادی، کەسایەتی فەرماندە و هاوڕێیەتیی زنارین رۆڵ و پشکێکی زۆر گرنگی هەبوو. ماوەیەکی کەم بوو هاتبووە گۆڕەپانی سەربازی، بەڵام خێرا بوو بە گەریلا و لە سەختترین شاخەکانی زاگرۆس دا وەک شاخە سوور فەرماندەیی دەکرد. بۆتان و سەرهەڵدان و زنارین فەرماندەکانی بەرخۆدانەکە بوون. ئەوەانەی ئەم قەڵایەی بەرخۆدانیان کرد بە قەڵا، ئازایەتی و نەترسی، رۆحی ئاپۆیی و هاوڕێیەتی ئەوان بوون.

ئەوان فەرماندە بوون، بەڵام هەموو ئەو گەریلایانەى لەوێ بوون گەریلا بژاردە بوون. هەموویان وەک فەرماندەیەک چوونە ناو قۆناغەکە و پرۆسەکەوە. تێکۆشین و ئۆزگور بۆمب چێن بوون، ئارمانج و ئارگەش و مزگین و باز نیشانەشکێن بوون. ئەوانەی سەر شاخەکە بوون هەموویان هونەرێکیان هەبوو و لە بوارێکی شارەزا و لێهاتوو بوون. تازەترین هەڤاڵ دەلال بوو، کە هێشتا تازە  تەمەنێکی ساڵێکی گەریلایی تەواو کردبوو. بە خێرایی فێر دەبوو. زۆر ئارەزوومەند و تامەزرۆی فێربوون بوو. لەنێو گەریلاکاندا هاوئاهەنگی و ئەزموونی زۆر هەبوو. لە سەرەوەی شاخەکە بۆمب چێنێک، نیشانەشکێنێک و گەریلایەک هەبوون، کە لە ئۆتۆماتیکی ئاست مام ناوەند دا لێھاتوو و شارەزا بوو. ئەو هەڤاڵانە بەردەوام لەوێ دەمانەوە.

لە ٢١ی حوزەیران دا تاوەکو شاخی دووەم هاتن

لە یەکەم ڕۆژدا لەو شاخانەوە، کە چاودێری و کەشف نەکرابوون، دوژمن چاودێری دەکرا. دوژمن هەمیشە لە بەشی دواوەی شاخە سپی لە زەمینەوە پێشڕەویی دەکرد. لە ٢١ی حوزەیراندا هاتن بۆ شاخی دووەمی شاخە سوور، چونکە جموجوڵی دوژمن لەو شوێنانەدا نەبوو، کە گەریلای تیادا بوو. ئیتر نەدەتوانر بە تەواوەتی چاودێری ئەنجام بدرێت. ئەوەی سەرەتا هەستی بە جموجوڵەکەیان کرد ئۆزگور بوو. ئۆزگور لە کاتێکدا لە پاسەوانی بوو، دەنگی دوژمنی بیست و کاتێک بە دوربین سەیری کرد بینیی کە دێن. پێش ئەوەی دوژمن بێت بۆ شاخە سەرەکییەکە، لەسەر شاخەکانی تر سەنگەرەکانی بەهێز و قایم دەکرد. لەسەر شاخی دووەم دەستی کرد بە دروستکردنی سەنگەر و پەناگە و پاشان ڕووی کردە بەرزترین و سەرەکیترین شاخی گەریلا.

بەڕاستی دوژمن بەو شێوەیە نەهات، کە گەریلاکان چاوەڕێیان دەکرد. لە سەرەتادا لە سەرەوە هێرشی کرد، چونکە نەیتوانی لە خوارەوە هێرش بکات و دەیزانی، کە ناتوانێت لەوێوە ئەنجام بەدەست بهێنێت. ئەوە بوو، کە بەو شێوەیە تاوەکو بەردەم تونێلەکان هات. ئامانجی دوژمن ئەوەبوو، کە لەسەری راوەستێت، کۆنتڕۆڵی بکات و رێگا نەدات گەریلا بچێتە دەرەوە. ئەوان هەمیشە نزیکەی ١٠٠  مەتر لە دوورەوە رادەوەستاون، بۆیە لە نهۆمی سەرەوە دەستی بە هێرش کرد. بۆ یەکەمجار بوو، کە شەڕ لە تونێلەکانی شاخە سوور ڕوویدەدا و یەکەم ئەزموونی سەرەتایی گەریلا بوو. یانی کاتێک لێره شەڕی دەکرد، تازە بە تازە فێری هەندێک شتی نوێ دەبوون. بۆ نموونە دوژمن هەوڵی شتێکی نوێی دەدا و گەریلاکانیش ڕێوشوێنی نوێ و جیاوازیان بۆ تێکشکاندنی دەگرتە بەر. جەنگ تاکتیکی نوێی دروست دەکات و دەئافرێنێت.

هەم لە زەوییەوە هاتن و هەم ژمارەشیان زۆر بوو

نەدەبوو ڕێگە بە دوژمن بدرێت بە ئاسانی بێتە سەر شاخەکە. دەنگیان لە شاخی دووەمەوە دەهات، بەڵام شوێنەکەیان بە باشی نەدەبینرا. بەڕاستی ئەوان نەیاندەزانی، کە دوژمن بەو رادەیە هاتووەتە پێشەوە. لە هەر سێ شاخەکەشدا سەرباز هەبوون. لە زەمینەوە هاتبوون، بەڵام بەڕاستی ژمارەیان زۆر بوو. ئەو شەوە هەلیکۆپتەرەک سکۆرسکییەکان سەربازیان لەسەر شاخی چوارەم دابەزاند. گەریلاکان هەمیشە لە دەرگای گشتییەوە بە چەکی دۆشکا لە دوژمنیان دەدا، بۆیە نەیاندەوێرا لەوێیەوە بێن و سەرباز لەوێ دابەزێنن. بەهۆی دۆشکاکەوە ڕێگەی خۆیان درێژدەکردەوە و هێڵەکەی خۆیان دەگۆڕی.

مزگین دەستی بە چالاکیی نیشانەشکێنی کرد

کاتێک دوژمن لەسەر شاخی دووەم بوو، مزگین پێشنیازی ئەنجامدانی چالاکیی نیشانەشکێنی کرد. نێوانمان نزیکەی ٥٠٠ مەتر بوو. مزگین لە ٢٢ و ٢٣ی حوزەیران دا لێرەوە دوو جار چالاکیی نیشانەشکێنی ئەنجام دا. ئەوانیش دەستبەجێ بە بۆمبهاوێژەکان و چەکی تاکەکەسی هێرشیان کرد. مزگین ڕۆژێک دوای ئەوە بە هەمان شێوە و کاتێک ٦ – ٧ سەرباز هەوڵیان دەدا پەناگایەک بۆ خۆیان دروست بکەن چالاکیی نیشانەشکێنیی ئەنجامدایەوە. سەربازەکان کەمێک نزیکتر بوون و مەودای نێوانمان گەیشتبووە ٤٥٠ مەتر. مزگین جل و بەرگی هاوشێوەی خاکی ناوچەکە لە بەرکرد و تفەنگەکەی هەڵگرت و چووە دەرەوە. ٢ فیشەکی تەقاند، سەربازێک کوژراو و سەربازێکیش برینداربوو.

بڵندگۆکان بەرەو تونێلەکان

دوای ئەو چالاکییانە دوژمن شتێکی بە ئەندازەی هەنگێکی گەورە هەڵفڕاند بۆ ناو تونێلەکان و لە رێگەى شتێکەوە داوای خۆبەدەستەوەدانی لێدەکردین. دەنگەکەی وەک دەنگی هەنگ بوو، شتێکی سەیر بوو. ئەو شتەیان لە گۆڕەپانەکە راگرتبوو و لە رێگەى ئەو شتەوە داوای خۆبەدەستەوەدانیان دەکرد.

جەنگی سەرەتا و دەستپێک

ڕۆژی ٢٣ی حوزەیران سوپای دوژمن هاتە یەکەم شاخی بەرز و ئەو بەیانییە دەستیان بە هێرش کرد. لە ڕۆژی دووەمدا لە گۆڕەپان و  نهۆمی سەرەوە دەنگی سەربازەکان لە نزیکەوە دەبیسترا. دوژمن ئیدی هاتبووە سەر ئەشکەوتەکە. مزگین کاتێک لە گۆڕەپانی سەرەوە پاسەوان بوو، ئەوەی بیست، کە سەربازێک فەرمان بە سەربازێکی تر دەکات و ٥ مەتر دوورتر لەوانیشەوە ٣ سەربازی تر هەبوون. کاتێک مزگین سەری بەرزکردەوە، دوژمن بەوەی زانی، کە لەوێ جموجوڵ هەیە و شەڕی دەستپێک لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر لەوێوە دەستی پێکرد.

دوژمن ئەو شەوە کشایەوە بۆ شاخی دووەم

سەربازانی سوپای تورک دەستبەجێ دەستڕێژیان لە دەرگاکە کرد. مزگین بۆمبێکی بۆ هەڵدان و تەقەی لە سەربازەکان کرد و هات  ئاگادارمان بکاتەوە. ئەو ڕۆژە ئۆزگور، ئەرگەش، سەرهەڵدان و مزگین لە گۆڕەپانی سەرەوە بوون. جەنگی دەستپێکی ئەو ڕۆژە نزیکەی ٤٠ خولەکی خایاند. سەربازەکان نەیانتوانی لە دەرگاکان نزیک ببنەوە، هەمیشە لە دوورەوە تەقەیان دەکرد. گەریلاکان لەو ڕۆژەدا لە هەر سێ دەرگاکەوە و بێ راوەستان و پسانەوە لە سەربازەکانیان دەدا. هەندێک جاریش گەریلایەک لە دەرگاکە دەچووە دەرەوە و بە بی کەی سی لێی دەدان، دوای ئەوەی دوژمن قورسایی خستە لەسەر ئەو دەرگایە، ئەمجارەیان لە دەرگایەکی ترەوە لە دوژمنیان دەدا. دوژمن گێژ بوو بوو، نەیدەزانی لە کوێوە تەقەی لێدەکرێت و لە کوێوە فیشەکی بۆ دەڕوات. دوژمن هەر لە جەنگی یەکەمدا بۆی دەرکەوت، کە شاخە سوور شوێنێک و پاروییەکی ئاسان نییە. ئەو شەوە خۆی بەرەو شاخی دووەم کشاندەوە. دوای ئەوەی هەوا تاریک بوو، دوژمن راوەستا، گەریلاکانیش راوەستان. لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا، بەتایبەتی لە ئێواراندا، هەندێکجار شەڕ ڕووی دەدا. ئێواران ببووە کاتی شەڕ.

نەدەخوازرا جبەخانەیەکی زۆری بەکار بهێنرێت

گەریلاکان بە قورسی و چڕی بۆمبایان بەکاردەهێنا. ڕۆژانی سەرەتا جەنگ زۆر قورس بوو، دەنگی جەنگ هەرگیز کۆتایی نەدەهات. لەبەر ئەوەش کەش و هەوایەکی جیاواز دروست بوو بوو. چەند گەریلایەک هێرشیان کردە سەر دوژمن و هەندێکی دیکەشیان چەک و جبەخانەیان دەهێنا، دوژمن چاودێریی دەکرد و سەرباری هەموو ئەوانەش ئەزموون بەدەست دەهاتن، ئەزموونەکان بە یەکتر دەوترانەوە و هاوبەشییان تیادا دەکرا و ڕێوشوێنی نوێ دەگیرایە بەر. لە ناوەوە جموجوڵ و جۆش و خرۆشێکی زۆر گەورە هەبوو. هەمووان پشتیوانی و پشتگیریان لە یەکتر دەکرد. هەر گەریلایەک هەوڵی دەدا لێهاتووی و شارەزایی بوارەکەى خۆی بەکار بهێنێت. نەدەخوازرا تەقەمەنی و جبەخانەی زۆر بەکار بهێنرێت، بەڵام هەمیشەش پەنجە لەسەر پەلاپیتکەى چەکەکان بوو.. دوژمن لە ڕۆژی یەکەمدا سەرەوەی شاخەکەشی بۆردومان دەکرد و بۆمبەکان دەهاتن تاوەکو ناوەوەش. بۆ نمونە، هەوا لە سەرەوە دەهاتە خوارەوە و هەواکە زۆر بەهێز بوو. دوای تەقینەوەی بۆمبەکەش، تۆز و دوکەڵ، یان گازی جۆراوجۆریش بەکار دەهێنرا و خێرا و دەستبەجێ دەگەیشتە خوارەوە. ڕۆژی یەکەم بە شەڕ تێپەڕی، دوژمن هێشتا قورسایی نەخستبووە سەر تەقەمەنی و تەقاندنەوە و و گازی کیمیایی.

 خواست و ئیرادە گەورەبوو، بەڵام کێشە و فاکتەری نەرێنیش هەبوون

لەوێ خواست و داخوازی گەریلا گەورەبوو 'بە دڵنیاییەوە ئێمە لە شاخەسوور دوژمن تێکدەشکێنین'. ئەرکەکە چی دەبێت با بێت بەرپرسیارێتی خۆیان بەجێدەهێنن. زیاتر لەپەیوەندی بەڕێوەبەرایەتی-کۆمەڵ پەیوەندی هاوڕێیەتی لە سەرووتر بوو. هەموو گەریلایەک لە ئاشکراکردنی تێڕوانینی خۆی و بەشداربوونی خۆی خاوەنی دەستپێشخەری بوو. چی گونجاو بووایە ئەوە دەکرا.

شاخەسوور بەهۆی پێگە و هەڵکەوتەکەیەوە، هەندێک کێشەی هەبوو. بۆ وێنە ئەو کاتەی هێرشکرایەوە سەر مام رەشۆ لە گۆڕەپانەکەدا گەریلای لێبوون و لە شاخەکانی دەوروبەرەوە ئاراستە دەکران. هەروەها لە دەرەوەش چالاکی ئەنجام دەدران. ئەوەش بۆ بەرخۆدانی مام رەشۆ خاڵێکی ئەرێنی و ئیمتیازێکی گەورە بوو. ئەوانەی لە شاخەسوور بوون خۆیان بۆ هەمووشتێک ئامادەکردبوو. دەیانزانی کە هێزی پشتیوان لە دەرەوە نایات و شەڕەکە لە گۆڕەپاندا بەڕێنە ناچێت. دوای ئەوەی دوژمن مام رەشۆی داگیرکرد، ئیتر شاخەسوور بە تەواوەتی گەمارۆ درابوو. تەنیا هێڵێک مابوو کە لەدەرەوە دەهات، بەڵام هاتوچۆ لەو هێڵەوە زۆر دژوار بوو. دەشیانزانی لە دەرەوە کەس شەڕەکە ئاراستە ناکات، لەدەرەوە دەستوەردان یاخود چالاکی نابێت. ئیتر تەنیا هەر خۆیان بوون. لەنێو خۆیاندا هەلومەرجەکەیان تاوتوێ دەکرد. هەندێک جار دەیاگوت، 'ئێمە تا پایز خۆڕاگری دەکەین، ئەگەر لە وەرزی بارانیشدا لە دەرەوە دەستوەردان نەکرێت، ئێمە لە تونێلەکان دێینە دەرەوە و هێرشدەکەینە سەر دوژمن و چالاکی کاریگەر ئەنجام دەدەین'. لەبەر ئەوەش هەر کارێک هەبوایە هەموان شانیان ژێردەدا و هەرموو ئەرکێک بە سەرکەوتوویی ئەنجام دەدرا.

دوژمن ئێستا گاز بەکاردەهێنێت، بەڵام ئێمە باشین

لە بێتەلە گەورەکەوە بۆ شاخەسوور پەیام دەخوێنرایەوە. رۆژی ٢٤ی حوزەیران بوو. ئەو کاتەی پەیامەکە دەخوێنرایەوە، دوژمن لەسەرەوە شتێکی هەڵدایە خوارەوە، لەو کاتەدا بە فیشەک وەڵام درایەوە. ئەوانیش ئەو شتەی هەڵیاندابوو تەقاندەوە. دوای ٢٠ چرکە تەقینەوەیەکی دیکە روویدا. دوژمن ئەو کاتەی کیمیایی بەکاردەهێنا بەم جۆرەی دەکرد، جاری دووەم دەیتەقاندەوە بۆ ئەوەی قورسایی دروست ببێت و بەهۆی کاریگەری ئەو قورساییەوە گازەکە بە تەواوی بچێتە ناوەوە. لەو کاتەدا زانرا کە دوژمن گوێ لە بێتەلە گەورەکە دەگرێت. دوژمن لەو پەنایەوە گازی بەکاردەهێنا، گەریلاکانیش دەیانویست بزانێت کە ئەوان هەوڵەکانی دوژمنیان لەباربردوە. دەستبەجێ رێوشوێن دەگیرایە بەر و قسەکردن بە بێتەلەکە بەردەوام دەبوو. لەلایەکەوە رێڕەوەکە بە گاز پڕ ببوو، لە لایەکی دیکەوە بۆتان لە رێگەی بێتەلەوە دەیگوت، 'دوژمن ئێستا گاز بەکاردەهێنێت، بەڵام دۆخی ئێمە باشە، هەرگیز کاریگەری لە سەر ئێمە دانانێت'. دوژمن ئەو کاتە بۆ یەکەم جاربوو کە گازی کیمیایی بەکارهێنابوو.

وەک شەکر شیرین بوو، بۆنی شەکری سووتاوی لێدەهات و سەوز بوو

تەقەمەنی سەرەتای کیمیاییەکە وەک شەکری سوتاو بۆنی لێدەهات، وەک شەکر شیرین بوو و رەنگەکەشی سەوز بوو. زانرا کە چەکی کیمیاییە. دازانرا کە بۆ ئەوەی لە بۆنی چەکی کویمیایی بێزار نەبن بۆنی خۆش بڵاودەکرێتەوە. جاری یەکەم ئەو کاتەی بۆنی گازەکە هات، تێکۆشین وتی، 'هەڤاڵ بۆنی چەندە خۆشە'، لەبەر ئەوەی نەیزانیبوو کە گازی کیمیاییە. بۆتان هۆشیاری دایە گەریلاکان و دەیگوت، 'سەرتان دابخەن، دەتخنکێنێت، کیمیایی بۆ گاڵتەپێکردن نابێت، ئەگەر ئێوە بەهەندی وەرنەگرن کاریگەریتان لەسەر دادەنێت'. لەخۆیدا دواتر کاریگەری لەسەر دانان. ئەو گازەی بەکاریانهێنا هەر چتێک بێت، دەبووە هۆی لەهۆشچوون و سستبوونی مرۆڤ. هەر لەو کاتەدا لە ناوچەی وەرخەلێش بەرخۆدان لەئارادابوو، لەنێوانیاندا پەیوەندی سازدەکرا. هۆشداری درایە گەریلاکانی ئەوێش بۆ ئەوەی رێوشوێن بگرنەبەر.  لەباتەتی رێوشوێنەکان زانیارییان دەدا بە یەکتر.شوێنی حەوانەوە کەوتبوە سەر تەپۆڵکەیەکی بچووک، شوێنی هەواگۆڕکێش زۆر باش نەبوو. لەبەر ئەوەش ئەو گازانەی لەو گۆڕەپانەدا بەکارهێنران کاریگەریان دانا. گەریلا دەچوونە خوارەوە، بەڵام بۆتان نەدەچوو. بە زۆر ئەویان دەبردە خوارەوە.

 لەو دەروازانەی ئاشکرا نەببون بە دووربین چاودێری دەکرا

ئەو بەشەی پێی دەوترا لوتکە، زۆر لەبار نەبوو، لەبەر ئەوەی تونێلەکانی بەرەوژوور بوون. دوژمنیش لە رۆژدا لانیکەم ٥٠ متر لە دووری دەرگاکەوە بوو. بۆمبی گازەکانیسیان لە دوورەوە هەڵدەدا. گەریلاکان ماوەیەک بۆ ئەوەی تەقەمەنی لە دەرگای لوتکەکە دابنێن بەرەو دەرگاکەچوون. بینیان کە بەردەمیان بە بەرد گیراوە. ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر لەوێ بەردی لێنەبوو. دوژمن لە دوورەوە بەردی هەڵدەدا و بەو رێگەکەیە مەدواکەی دەپێوا. کاتێکیش بۆمبەکانی هەڵدەدا، لە دوورەوە دەیهاویشتن. هەندێک جاریش لە دوورەوە دەنگی سەربازەکان دەهات. بە تورکی قسەیان دەکرد، بەڵام لەناویاندا هەندێک جاشیش هەبوون کە بەکوردی قسەیان دەکرد و لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستانەوە هێنابوویانن. کامێراکانی دەرەوە لەناوبرابوون، لەو دەرگایانەی ئاشکرا نەببوون بە دوربین چاودێری دوژمن دەکرا، بەڵام هەموو شاخەکە نەدەبینرا. دوژمن تاوی دابوە بەکارهێنانی گازی بیبەریش. یەکەمجاربوو لە تونێلەکاندا شەڕ دەکرا و ئەزمون زۆر نەبوو. بەڵام لەهەمان کاتدا لەگەڵ هێرشەکانی دوژمن ئەزمونیش بەدەستدەهێنرا. بۆ نمونە دوژمن بە قورسی لە رۆژدا هێرشی دەکرد. گەریلاش بە گوێرەی ئەوەی تاکتیکی جێگرەوەیان دەخوڵقاند.

 رای هاوبەش ئەوەبوو کە چیتر نابێت لە لوتکەکەدا بمێننەوە

هەفتەی یەکەم دوژمن هێرشیکی زۆر قورسی ئەنجامدا. لە مام رەشۆ، شەهید سەردار، وەرخەلێ و سولەیمان زۆر گازی بیبەری بەکارهێنابوو. لە شاخەسووریش زۆر گاز، تەقەمەنی و کیمیایی بەکاردەهێنا. دوای هەفتەی یەکەم ئیتر کاریگەرییەکان قورس دەبوون. لە کۆتایی هەفتەکەدا ئیتر گەریلا نەیاندەتوانی بچنە لوتکەکە. هەرهەمووشیان بێ حاڵ ببوون. بۆتان بەنیازنەبوو کە دەستبەرداری لوتکەکە ببێت، زۆر پێداگربوو. دوژمنیش لەوێ تەنگەتاو بوو؛ دەترسا لە دەرگاکە نزیکببێتەوە و لە دوورەوە پەلاماری دەدا. رای هاوبەشی گەریلا ئەوەبوو کە چیتر لە لوتکەکەدا نەمێننەوە. لەوێ هەتا ئاستێک باڵادەستی دوژمن هاتبوەئاراوە، تونێل بەرەوژور بوو. گەریلا بە هۆی ئەو گازانەی بەکارهێنرابوون بێ حاڵ و سست ببوون و لەبەر ئەوەش بە هاوبەشی بریاردرا کە نهۆمی لوتکەکە دابخرێت. زانیاری گەیەنرایە بڕیارگە کە ئەوان دەست لەو نهۆمە هەڵدەگرن. دوژمن هەموو رۆژێک زیاتر کیمیایی و گازی بیبەری بەکاردەهێنا. بۆ ئەوەی ئەو شوێنە دابخات لە چارچێلاوە بەرد و خاکیان دەبردە ئەوێ. داخستنی ئەو شوێنە کارێکی زۆر دژوار بوو. دوژمن بە سەر سەریانەوە بوو، خۆراکیش کەمبوو، بێ وزەببوون. هیچ شتێک لە لوتکەکەدا نەهێڵرایەوە.

گەمەی 'داخستنی دەرگاکە'

رۆژێکیان کە زۆر گاز بەکارهێنران، هەڤاڵانی مێزگین و باز کاریان تێکرا و کەوتن. باش بوو کە لە نێویاندا ئەوانە هەبوون کە خەڵکی ناوچەکانی جزیرە و شرنەخ بوون و لە دژی گازی بیبەرئەزمونیان هەبوو.  ئەوان دەیاگوت، لە دژی گازی بیبەر لیمۆ، کۆلۆنیا و شەگر بەکاردەهێنرێن. کاتێک بۆنەکە بڵاودەبێتەوە سەرەتا دەبێتە هۆی رژاندنی فرمێسک و بێگومان زیاتر دەسوتێتەوە، دواتر مزگین هەر وەک شرنەخیەکان دەیانگوت کۆڵۆنیای هێنا. بەهۆی ئەو کۆڵۆنیایەوە هەندێک هۆشیان هاتەوە سەرخۆیان. دواتر هەمووان شارەزای گازی بیبەر بوون، ئیتر بە ئاسایی دادەنرا. دوای ئەوەی دەتبەرداری لوتکەکە بوون، ئیتر دوژمنیش زۆر هێرشی نەدەکردە سەر ئەو شوێنە. هێرشی دەکردە سەر دەرگای چارجیلا. دوژمن لە یەک کاتدا هێرشی نەدەکردە سەر هەموو دەرگاکان، هەنگاو بە هەنگاو دەهاتە پێش. لە دەرگای چارچێلاشەوە لە دەژمن دەدرا، بەڵام ئەو دەرگایە لە هەمان کاتدا لاوازترین خاڵی ئەشکەوتەکەبوو. دوژمن دەیتوانی لەوێ باڵادەست بێت، لێی بدات. گەریلا ئەو دەرگایەیان دادەخست، هەر کە دایاندەخست دوژمنیش بە تەقەمەنی سەرلەنوێ دەیکردەوە. دواتریش وترا 'مادام بەو جۆرەیە، ئێمەش لەو دەرگایەوە گورز لە دوژمن دەوەشێنین، با دەرگاکە کراوە بێت'. ئەم جارە دوژمن هات و ئەو دەرگایەی داخست. واتە ئیتر گەمەی 'داخستنی دەرگا' ئەنجام دەدرا.

دوژمن بە رۆژ چەندین جار هێرشی دەهێنا، لە شەویشدا خۆی دەکشاندەوە. باز لە دەروازەی چارچێلا بوو، ئەوێش هێندەی سێ مەتر داخرا. دوای ئەوەی ئەو شوێنە داخرا بەکارنەدەهێنرا، تەنیا چاودێری دەکرا. دوژمن تەقینەوەی گەورەی لەوێ ئەنجام دەدا، بە ئار پی جی و بی کەی سی لێیدەدا، بۆنی تی ئێن تی زۆر دەهات، کاریگەری کردبوە سەر گەریلاکان. دەرگای چارچێلا دوای ئەوەی داخرا، دوژمن لەو شوێنە چەندین جار تەقینەوەی ئەنجامدا و لەبەر ئەوەی خاکی ئەوێ وشک نەبوو،دوای هەر تەقینەوەیەک بۆ خۆی دادەخرا. دوای ئەوەی هەردوو دەرگاکە داخران، دوژمن بۆ ماوەیەکی زۆر بێدەنگ بوو هەتا ٦ی تەمووز.

ژ . ت / هـ . ب