پێشمەرگەیەکی برینداری هێرشەکەی شەوی ڕابردووی داعش شەهید بوو

پێشمەرگەیەکى بریندارى هێرشەکەى شەوى رابردوى چەتەکانی داعش لە سنورى قەزاى کفرى بەهۆى سەختى برینەکەیەوە شەهید بوو.

یەحیا عادل فەرەجی تەمەن ٣٢ ساڵ، یەكەك لەو سێ پێشمەرگە بریندارەی لە هێرشەكەی چەتەکانی داعشدا بۆسەر سەنگەرێكی پێشمەرگە لەنزیك بەنداوی باوەشاسوار لە كفری بە سەختی برینداربوو، گیانی لەدەستدا و بەمەش ژمارەی شەهیدەكانی هێرشەكە گەیشتە دوو شەهید.

شەوی ڕابردوو ژمارەیەک چەکداری داعش لە سنووری قەزای کفری هێرشیانکردە سەر هێزەکانی لیوای نۆی پیادەی سەر بە پێشمەرگە لە هێرشەکەدا، پێشمەرگەیەک شەهید بوو و سێ پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون و ئەمڕۆش یەکێک لە سێ بریندارەکان، گیانی لەدەستدا و شەهید بوو.

ف.ق