بە دیمەن

ڕێپێوان بەرەو تشرین دەستی پێ کرد

جەماوەری گەل کە لە هەرێمە جیاوازەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێ کەوتن، لە دوای هێرشی فرۆکە بێ فرۆکەوانەکان بەرەو بەنداوی تشرین کەوتنەڕێ.

ئەم بەیانییە جەماوەری گەل لە چەندین ناوچەی جیاوازەوە بەرەو بەنداوی تشرین کەوتنەڕێ.

دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر کاروانەکانی گەل کە لە هەرێمە جیاوازەکانەوە بەرەو تشرین دەچوون. ڕاگەیاندرا بەهۆی هێرشەکانەوە شەهید و بریندار هەیە.

لە دوای هێرشی فرۆکە بێ فرۆکەوانەکان گەل بەرەو بەنداوی تشرین دەستی بە ڕێپێوان کرد. زانیاری زیاتر دەستەنەکەوتووە.

بەنداوی تشرین کە بۆ هەرێمەکە گرنگیی ژیانی هەیە، زیاتر لە مانگێکە لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانیەوە بۆردوومان دەکرێت.

 بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بۆردوومانێکی سەخت هەبوو. باس لەوە دەکرێت، لە هەرێمەکەدا شەڕ بەردەوامە. قەسەدە هۆشداری دا کە بەهۆی بۆردوومانەوە، ئەگەری هەیە لە هەر ساتێکدا بێت، بەنداوەکە بتەقێتەوە.