هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە راگەیەندراوێکدا نەورۆزی ٢٠٢٣ی پیرۆز کردووە. کەجەکە هەروەها رایگەیاندووە: "لەپێشەوە گەلی کوردستان، دەبێت گەلانمان لە نەورۆزدا بە دەیان هەزار و بە ملیۆنان کەس بڕژێنە گۆڕەپانەکان، لێپێچینەوەی ئەو هەزاران کەسە لە ئاکەپە-مەهەپەی بکوژ بکەن کە لە بومەلەرزەدا ژیانیان لەدەستداوە".
پەیامەکەی کەجەکە بەم جۆرەیە:
"پێدەنێنە قۆناغی نەورۆزەوە کە هێمای نوێی بەرخودان و ژیانەوەیە. سەرەتا دەڵێین نەورۆز پیرۆز بێت، نەرۆزی هەموو گەلان بە گیانی بەرخودان و تێکۆشان پیرۆز دەکەین. ئێمە نەورۆزی ٢٠٢٣ لە رێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین کە رێگەی بەرخودان و تێکۆشانی بۆ کردینەوە و زانابوون و ئیرادەی پێبەخشین. جەژنی نەورۆزی گەلی کورد کە لە دێر زەمانەوە تا ئەمڕۆ لە دژی ستەم خۆڕاگری کردووە پیرۆز دەکەین. نەورۆز ئەوەندەی جەژنی گەلانە، هی کۆمەڵگا چەوساوەکان، ژنان، گەنجان و رەنجدەرانیشە. هەستی ئازادی پێدەردەبڕدرێت. نەورۆزی ژنان، گەنجان، رەنجدەران و هەموو کۆمەڵگا خۆڕاگرەکان پیرۆز دەکەین.
'بەڵێنی سەرکەوتن دووبارە دەکەینەوە'
نەورۆز هەڵوێستێکە کە گەلانی بندەست لە دژی ستەمکاران لەپێناو ئازادیدا بە بەرخۆدان سازیان کردووە. ئەوە تایبەتمەندی مێژوویی نەورۆزە، لەم سەردەمەشدا راست و بەرکارە و بۆ ژیانەوە و ئازادبوون قوربانی دژوار دراون.
نەورۆز لە واتا راستەکەیدا سەرلەنوێ بەیەکگەیەندرا و لەگەڵ نەورۆزدا سەرلەنوێ ژیاندیەوە. بێگومان کاوەکانی سەردەمی ئێمە بوونیان هەیە کە نەورۆزیان بە واتاکەیەوە سەرلەنوێ گەیاندە یەک. لە کەسایەتی شەهیدی گەورەمان کاوەی سەردەم-مەزڵوم دۆغان کە بووە کاوەی سەردەمی ئێمە، نەریتی نەورۆزی سەرلەنوێ زیندوو کردەوە و لە رێگەی نەورۆزەوە سەرلەنوێ کوردستانی زیندوو کردەوە و شەهیدانی نەورۆز کە رێچکەی ئەویان گرتبەر زەکیە، رەخشان، رۆناهی، بێریڤان هەموو شەهیدانی شۆڕش و دیموکراسی بە رێز، خۆشەویتی و پێزانینێکی گەورەوە بەبیردەهێنینەوە. لەبەرامبەر تێکۆشانی ئەوان بە رێزەوە بەژنی خۆمان دەچەمێنین، بەڵێنی سەرکەوتن کە ئێمە بە شەهیدانمان داوە، دوبارە دەکەین. بێگومان سەرکەوتن بە گەورەکردنی رێکردن لە سەر رێبازی شەهیدان دەستەبەر دەبێت. لەمەودواش بزوتنەوەکەمان تا سەرکەوتن و یادکردنەوەی شەهیدان، بەبێ وچان لەسەر رێگەی شەهیدان رێدەکات. با کەس گومانی لەوەدا نەبێت.
'سەرلەنوێ خۆی دامەزراندەوە'
نەورۆز مێژووی بەرخودانی گەل و میتۆلۆژییە نەریتیەکانی ئەوان و راستی چیرۆکەکانی هێناوەتە سەر زمان و وەک جەژن پیرۆز کراوە و گەیشتووەتە رۆژی ئەمڕۆمان. ئێمە باش دەزانین وەک ئەوەی ئەمڕۆ روویداوە لە مێژووشدا زوحاکە ستەمکارەکان هەبوون و گەلان کە لە ژێر ستەمی زوحاکەکاندا چەوسێندرابوونەوە، بە پێشەنگایەتی کاوەی ئاسنگر راپەڕیون و قەڵاکانی ستەمیان رووخاندووە. سەرلەنوێ گەلی ئازاد و زیندووکردەوە. بەهۆی ئەوەی نەورۆز کۆتایی بە ستەم هێنا و گیان و واتای سەرلەنوێ بەبەر ژیاندا کرد، وەک جەژنی رۆژی نوێ پێناسەکراوە. واتای نەورۆز لەناوەکەیدا شاردراوەتەوە. ئەوەش لە سەر بنەمای ئازادی جەژنی سەرلەنوێ خۆ بونیادنانەوە و بەهارە. نەریتی نەورۆز هەزاران ساڵە لە کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دژی ستەم سەرهەڵدانی دەستپێکردووە. ئاگری سەرهەڵدان شەپۆل شەپۆل بڵاوبووەتەوە و ستەمکاران لەناو براون. ئەمرۆ لە کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دژی زوحاکەکان کاوەکانی سەردەم بەرخودانی گەورە و تێکۆشان بەڵگەی راستی ئەو مێژووەن.
نەورۆزی ٢٠٢٣
نەورۆز ٢٠٢٣، ساڵیادی ٥٠یەمینی رێپێوانی ئازادی گەورەیە کە قۆناغی نەورۆز دەستیپێکردووە. لەبەر ئەو تایبەتمەندییەی، نەورۆزی ٢٠٢٣ واتایەکی جیاوازی هەیە. رێبەر ئاپۆ بەر لە ٥٠ ساڵ لە بەنداوی ئەنقەرە –چوبوک لەگەڵ گروپێک لە هەڤاڵانی خۆی کۆبووەوە و هەنگاوی یەکەمی بەرێکخستنبوونی رێگای شۆڕشی کوردستانی هەڵگرت. رێپێوانی ئازادی کە تا ئەمرۆ بەردەوامە، لەسەر دەستی رێبەر ئاپۆ بووەتە دووەم قۆناغی نەورۆز. رێبەر ئاپۆ بەردەوام گرنگی کۆبوونەوەیەکی لەو جۆرەی لە نەورۆزدا دەستنیشان کردووە و داوای کردووە کە لێی تێبگەن. رێبەر ئاپۆ ئەو کاتە بەو بیرکردنەوەوە جوڵاوەتەوە کە گەلی کورد تەنیا بە رۆحی نەورۆز سەر لەنوێ زیندوو ببێتەوە و لەسەر ئەو بنەمایە شۆڕشی ئازادیی کوردستان دامەزراندووە. خۆی لە خۆیدا گەلی کوردستان لە تەواوی مێژوودا بە گوێرەی نەریتی نەورۆز ژیاوە و لە دژی ستەمکاران خۆڕاگری کردووە. رێبەر ئاپۆ لە دژی سیاسەتی نکۆڵی و لەناوبردن کە لەمرۆدا لەسەر دەستی سیستمی قڕکەر و کۆلۆنیالیست زیاتر بووە، تێگەیشتووە کە گەلی کورد تەنیا بە بنەماگرتنی نەورۆز دەتوانێت لە لەناوچوون رزگاری بێت و بەگوێرەی ئەو جوڵاوەتوە. شۆڕشی ئازادی کوردستان بە گوێرەی ئەو بنەمایانەی رێبەر ئاپۆ دیاریکردووە شێوەی گرتووە. گەلی کوردستانیش بە بناغەکانی ئازادی و بەرخودان کە رێبەر ئاپۆ دیارکردووە، سەرلەنوێ بناغەی خۆی دامەزراندووەتەوە. لەو رووەوە گەلی کورد سەرلەنوێ گەیشتە ناسنامە و جەوهەری خۆی. لەبەر ئەوەی سیستمی کۆلۆنیالیست و قڕکەر گەلی کوردی لە ناسنامەی کۆمەڵایەتی و مێژوویی دوورخستبووەوە و لە جەوهەری خۆی نامۆی کردبوو. رێبەر ئاپۆ پەکەکەی سەرلەنوێ دامەزراند و پەکەکە و گەلی کوردی گەیاندە یەک. گەلی کورد و ناسنامە راستەقینەکەی واتە نەورۆزی بەیەک گەیاند. هەربۆیە رێبەر ئاپۆ گەلی کورد وەک گەلی نەورۆز پێناسە کرد.
قەڵاکانی ستەم یەک لە دوای یەک رووخان
بێگومان لە مێژووی مرۆڤایەتی یەک لە گەورەترین قەڵاکانی ستەم زیندانی ئامەدە. زوحاکە ستەمکارەکانی سەردەمی ئێمە، بۆ ئەوەی بڵێسەکانی ئاگر کە رێبەر ئاپۆ هەڵیگیرساندبوون بکوژێننەوە و تا کۆتایی گەلی کورد لە تاریکیدا بخنکێنن، زیندانی ئامەدیان دروستکرد. ویسترا کە شۆڕشگێڕانی گەلی کورد لەو قەڵایەی ستەم بخنکێنن و لە کەسایەتی ئەواندا هەناسە لە سەرجەم گەلی کورد ببڕن. هاوڕێ مەزڵوم دۆغان بە سێ چڵە شقارتە ئاگری نەورۆزی هەڵگیرساند. خۆی کردە نەورۆز و تاریکی لەسەر گەلی کورد و ئازادی روناک کردەوە و بووە کاوەیەکی راستەقینەی سەردەم. زەکیە، رەخشان، رۆناهی و بێریڤان لەو رێگەی کە شەهیدی گەورەمان مەزڵوم دۆغان رووناکی کردبووەوە ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردەوا و کوردستان و جیهانیان روناککردەوە. گەلی کوردستان بە رێگای شەهیدانی نەورۆزدا رۆیشتن کە شەهیدان بە جەستەی خۆیان نەورۆزیان رووناککردەوە و یەک لە دوای یەک قەڵاکانی ستەمیان رووخاند و سەرلەنوێ خۆیان دروست کردەوە.
نەورۆز بۆ گەلی کوردستان سەرهەڵدان و بەرخودانە
گەلی کوردستان بەهەزاران کەس رژانە گۆڕەپانەکان، نەورۆزیان گۆڕی بۆ سەرهەڵدان و جارێکیتر دەرکەوت کە دەبێتە گەلی نەورۆز. وەک چۆن لەمێژوودا ئەو ئاگرەی کە کاوەی ئاسنگەر دایگیرساند بڵاوبووەوە، ئاگری نەورۆز کە لەلایەن شەهیدی نەورۆز مەزڵوم دۆغانەوە داگیرسا بە جەستەی زەکیە، رەخشان، بێریڤان و رۆناهی گەشتر کرا، لە جزیر، نسێبین و لەوێوە بە هەموو کوردستاندا بڵاوبووەوە و گۆڕدرا بۆ سەرهەڵدانی گەل.
نەورۆز بۆ گەلی کورد بووەتە سەرهەڵدان و بەرخودان. واتایەکی دیکەی نەورۆزیش مردنی ستەمکارانە و لەدایکبوونی چەوساوەکانە. نەورۆز نەک هەر بۆ گەلی کورد بۆ هەموو گەلانی مێزۆپۆتامیا، قەوقاز، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان وەک رۆژی بەرخودان، لەدایبوونەوە و ئازادی پێشوازی لێکراوە و لەلایەن هەموو گەلانەوە وەک جەژن پیرۆزبایی لێکراوە. خۆی لە خۆیدا نەورۆز نەریتێکی بەرخودانی گەلانە لە بەرامبەر زوحاکە ستەمکارەکان بەرەوپێشچووە و ئافرێندراوە. دەبێت ئەمڕۆ گەلان دەست بخەنە ناو دەستی یەکترەوە و بە هەستی یەکسانی و پشتیوانی بڕژێنە شەقامەکان، بە رەنگ، زمان، ناسنامە و هەستەکانیان نەورۆز پیرۆز بکەن، ئاگری نەورۆز بکەنەوە و لە دژی ستەمکاران یەکگرتوویی خۆیان نیشان بدەن.
لە دژی مرۆڤایەتی تاوان ئەنجام دەدرێت
دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە ئەمڕۆ بە جێبەجێکردنی قڕکردنی کوردان بەدوای ئەوەوەیە ئاگری ئازادی کە لەلایەن کاوەی سەردەم، مەزڵوم دۆغان و رێبوارانی رێگەکەیەوە داگیرساوە، کە گەلی کوردی سەرلەنوێ خوڵقاندووەتەوە، دابمرکێنێتەوە. لەم بوارەدا قەڵای ستەمی ئەمڕۆ؛ دەوڵەتی تورکی کۆلۆنیالیست-قڕکەر کە دەیەوێت گەلی کورد لەناو ببات، ستەمکاری ئەمڕۆ ئاکەپە-مەهەپەیە کە سیستمی چەوساندنەوەی دروستکردووە و بەڕێوەی دەبات. دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە بە دیلگرتنی رێبەر ئاپۆ و پێکهێنانی گۆشەگیری تەواوەتی و ئەشکەنجە و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کە هەرگیز ناتوانێت لەناوی ببات و لێی دەترسێت، کاراکتەری دژەمرۆیی خۆی بە هەموو جیهان نیشان داوە. کۆماری تورکی فاشیست و قڕکەر، دەیەوێت بە داگیرکردنی باشوری کوردستان، لەناوبردنی شۆڕشی رۆژئاوا، هێرشکردنە سەر شەنگال و کەمپی مەخمور، کۆمەڵکوژی کوردان، هەموو رۆژێک لە رێگەی بۆردومان جوگرافیای کوردستان و لەناوبردنی ژینگەکەی، جینۆسایدی کوردان بگەیەنێتە ئەنجام. بێ شک تەیب ئەردۆغان کە سیستمێکی بەو جۆرە دڕندانە بەڕێوەدەبات، زوحاکی سەردەمی ئەمڕۆیە. لە دژی ئەم سیستمە چەوساندنەوەیە و قڕکردنی دڕندانە لەلایەن فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە، دەبێت گەلی کوردستان وەک جاران لەم نەورۆزەدا بە ملیۆنان و بە گیانی سەرهەڵدان بڕژێنە شەقامەکان لە دژی زوحاکە دڕندەکانی ئەمڕۆ وەک لە مێژوودا کردوویانە کاردانەوەی توندی خۆیان دەرببڕن. دەبێت گەلانمان لە چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات بڕژێنە شەقامەکان و لەهەرشوێنێکن نەورۆز پیرۆز بکەن و لە دژی زوحاکەکە دڕندەکانی سەردەم مەشخەڵی بەرخودان و ئازادی کاوەی سەردەم مەزڵوم دۆغان داگیرسێنن. دەبێت گەلی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٣ لە نەورۆزی ٥٠یەمینی رێبەرایەتیدا ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بە دەنگێکی بەرز هاوار بکات و لە دژی داگیرکەری، جینۆساید و کۆمەڵکوژی فاشیزمی ئاکەپە- مەهەپە هەڵوێستێکی زۆر توند نیشان بدات. نەورۆز لە دژی ستەم رۆژی نیشاندانی کاردانەوەیە بە توندترین شێوە. دەبێت گەلی کوردستان لە نەورۆزی ٢٠٢٣دا لە هەموو شوێنێک لە دژی ستەمی ئاکەپە-مەهەپە ناڕەزایەتی دەرببڕێت.
کاتی لەناوچوونی دەسەڵاتداری فاشیست هاتووە
وەک هەموو جارێک رامانگەیاندووە، دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە خاوەنی ئەقڵیەتێکی دوژمنکارانەیە بەرامبەر بە کورد. ئێمە وەک گەل و بزوتنەوە بە تێکۆشانمان لە دژی ئەقڵیەتی فاشیست و قڕکەری دوژمنی کورد، ئەومان گەیاندووەتە لێواری لەناوچوون. کات کاتی بە تەواوەتی رووخاندنی ئەو دەسەڵاتە فاشیستییەیە. دەبێت لە نەورۆزدا بە ملیۆنان چرای بەرخودان لە دژی ستەم و زۆرداری دابگیرسێن و دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە بڕوخێنن. لە بومەلەرزەدا دەرکەوت کە ئەو سیستمەی ئاکەپە-مەهەپە خۆی لەسەر دامەزراندووە، سیستمێکی کۆمەڵکوژی، تاڵان و کاولکارییە. هۆکاری کۆمەڵکوژی بومەلەرزە، دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەیە. فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە هەموو بەهاکانی کۆمەڵگای تورکیای تاڵان کردووە، بەو شەڕەی لە دژی کوردان بەڕێوەی دەبێت، ئەو چەتە مافیایانەی ئەم شەڕە بەڕێوەدەبەن تێر دەکات و ئاشکرا بووە کە بۆ ژیان و ئایندەی ئەم کۆمەڵگایە هیچی نەکردووە.
دەبێت لێپێچینەوە لە ئاکەپە-مەهەپە بکرێت
دەبێت گەلەکانمان بە تایبەتی گەلی کوردستان بە دەیان هەزار بڕژێنە شەقامەکان و لێپێچینەوە ئاکەپە-مەهەپەی بکوژی هەزاران مرۆڤ بکەن کە لە بومەلەرزەدا ژیانیان لەدەستدا.
دەبێت ئەو شیوەنە بگۆڕدرێت بۆ توڕەیی
هەرچەندە ئەمساڵ بە هۆی بومەلەرزەوە پرسە و شیوەنێکی گەورەش بوونی هەبێت، دەبێت لە نەورۆزدا ئەو شیوەنە بگۆڕدرێت بۆ توڕەیی. دەبێت گەلەکەمان بە ملیۆنان بڕژێنە گۆڕەپانەکان و ئاگری نەورۆز بگەشێننەوە و لە دژی ئاکەپە-مەهەپە، زوحاکەکانی ئەمڕۆ کاردانەوە، توڕەیی و هەڵوێستی خۆیان نیشان بدەن. دەبێت گەلانمان لەهەموو شوێنێک بە زمان، ناسنامە، کولتور، رەنگ و جل و بەرگی نەتەوەیی خۆیانەوە نەورۆز پیرۆز بکەن. بە نەورۆز کە شکۆمەندانە پێشوازی لێدەکرێت و ئاگرەکەی دەگەشێتەوە، تاریکی دەڕەوێتەوە، گەل ئازاد دەبێت. قەڵاکانی ستەم دەڕوخێن، ستەمکاران لەناودەچن. بەو بڕوایەوە جارێکیتر نەورۆزی ٥٠یەمینی رێبەرایەتی لە گەلانی کوردستان، گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان، ژنان، گەنجان و هەموو ئەوانەی خۆڕاگریی دەکەن پیرۆز دەکەین".
هـ . ب