ئیمەرا فەرا یەشیلگوز شەڕڤانی (کەکەبە / کەئۆگە) لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیاوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنانی پیرۆز کرد.
یەشیلگوز ئاماژەی بە توندوتیژی هەمەلایەنە بۆسەر ژنان کرد و وتی، "توندوتیژی دەوڵەت بە سەروەری پیاو، نەک تەنها ئازادی ژن، هەروەها مافی ژیانی ژنانیشیان لێدەستێنێتەوە."
یەشیلگوز بۆ شەڕی دژی کاپیتالیزم بە سەروەری پیاو، بانگەوازی ئاڕاستەی هەموو ژنان کرد و وتی، "رۆژە چاوەڕوانکراوەکە هات. کاتی ئەوە هاتووە کە کۆتایی بە بەڕێوەبەری پێشوو بهێنرێت، ژنان بریار بدەن، یەکبگرن. روو لە ئاستەنگەکان بکەن و هەڵیانوەشێنن."
شەڕڤانی (کەکەبە / کەئۆگە) وتی،" ئێمە هێزمان هەیە و هەبوونی ئەو هێزەش مسۆگەری سەرکەوتنە لە نزیکدا."
ف.ق