یوسف ئییبراهیم ئیبن عه‌بدولره‌حمان ئه‌لعه‌زما له نۆی نیسانی 1884 له گه‌ڕه‌كی ئه‌لشاخۆر له پایته‌ختی سوریا له دایكبووه. ئه‌و هه‌م سه‌رباز بوو هه‌م رۆشنبیر. ئه‌و كورد بوو، به‌ڵام زمانه‌كانی عه‌ره‌بی، توركی، فه‌ره‌نسی و ئه‌ڵمانیشی ده‌زانی.
هه‌موو كه‌س ناوی ده‌زانن، به‌ڵام كه‌س چیڕۆكی ئه‌و نازانێت. یوسف ئه‌لعه‌زما له بنه‌ماڵیه‌كی كوردانی دیمه‌شقه و ئایینه‌كه‌ی ئیسلام بووه، باوكی فه‌رمانبه‌ری ئابوری و دارایی بووه. كاتێك یوسف ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵ بووه باوكی كۆچی دوایی كردووه و برا گه‌وره‌كه‌ی عه‌بدوڵا ئه‌لعه‌زیز به‌خێوی ده‌كات.
یوسف خوێندنی سه‌ره‌تایی خۆی له خوێندنگه‌ی ئه‌لیاغوشیه‌ی ته‌واو كردووه، دواتر له ساڵی 1893 چووه‌ته خوێندنگه‌ی سه‌ربازی له مزگه‌وتی ئه‌لره‌شدیه له گه‌ڕه‌كی ئه‌لبه‌سا له شاری دیمه‌شق. دواتر له ساڵی 1879 له مزگه‌وتی تینكز له خوێندنگه‌ی ئه‌لیه‌تادیه درێژه‌ی به خوێندنی سه‌ربازی داوه. پاشان له ساڵی 1900 چووه‌ته خوێندنگه‌ی ئاماده‌یی كوله‌هلی سه‌ربازی كه له كه‌ناراوی بسفۆر له ئاستانه‌ی ئیسته‌نبوڵه و له‌و ساڵه‌دا بڕوانامه‌ی خوێندنگه‌ی ناوه‌ندی به‌ده‌ستهێناوه و وه‌ك خوێندكارێكی له خوێندنگه‌كانی ئیسته‌نبوڵدا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌روه‌ها له ساڵی 1901 چووه‌ته خوێندنگه‌ی شاهانه‌ی ئاستانه و له‌وێ دوای سێ ساڵ به پله‌ی مولازمی یه‌كه‌م ده‌رچوو. له‌دواجاریشدا چووه خوێندنگه‌ی ئه‌ركان ئه‌لحه‌رب و له‌وێ به‌شی زانست و هونه‌ره‌كانی شه‌ڕ له ئاستی باڵای خوێند.
كار و چالاكییه‌كانی یوسف ئه‌لعه‌زما
یوسف به‌شداری له ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی نێوان دیمه‌شق و ئاستانه‌دا كرد. له ساڵی 1908دا ره‌وانه‌ی ئاستانه‌یان كرد و له خوێندنگه‌ی ئه‌ركان ئه‌لحه‌رب كه له كۆشكی یه‌ڵدز سوڵتانه، وه‌ك جێگری په‌روه‌رده‌كاری پێداویستییه‌كانی سه‌فه‌ربه‌ری ئه‌ركدار كراوه. دواتر له ساڵی 1909 وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رێك گواستیانه‌وه بۆ ریزه‌كانی سوپای عوسمانی له ناوچه‌ی رومه‌یلیه له كیشوه‌ری ئه‌وروپا. دواتر گواسترایه‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له خوێندنگه‌ی باڵای سه‌رفه‌رمانده‌یی شه‌ڕ بكات و له‌وێ نزیكه‌ی دوو ساڵ مایه‌وه. به‌ڵام به هۆی دۆخی كه‌شوهه‌وای سارده‌وه به سه‌ختی نه‌خۆش كه‌وت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش جارێكی تر گه‌ڕایه‌وه بۆ ئاستانه و له ده‌زگای باڵای عوسمانیه‌كان له قاهیره وه‌ك كاربه‌ڕێكه‌ری سه‌ربازی و یاریده‌ده‌ری كۆمیساریای باڵای عوسمانی ئه‌ركدار كرا.
رۆڵی یوسف ئه‌لعه‌زما له شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانیدا
له ساڵ 1912دائه‌و له به‌شی یه‌كه‌می فه‌رمانبه‌رانی شه‌ڕدا كاری ده‌كرد، به‌ڵام دواتر ناچاربوو له نێوان یه‌كه‌كانی سه‌ربازی سوپای جه‌نگی له باڵكان به‌شدار بێت. دوای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی (1914-1918) ئه‌و وه‌ك سه‌رفه‌رمانده‌یی فه‌رمانگه‌ی 25 ره‌وانه‌ی بولگاریا كرا. دواتر له نه‌مسا و رۆمانیا وه‌ك نوێنه‌ری سوپای عوسمانی له نزیك فه‌رمانده‌ی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌ڵمانیا له به‌ره‌كی شه‌ڕ مارشاڵ ماكترۆن، له ناو سه‌رفه‌رمانده‌یی ئه‌ڵمانیادا جێیگرت و كاری كرد.
ئه‌لعه‌زما بۆ ئه‌وه‌ی خاكی سوریا له داگیركاری بپارێزێت، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئاستانه بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری دۆخی سوپای عوسمانی بێت و بتوانێت بگاته هه‌ندێك زانیاری هه‌وڵیدا ببێته هاوڕێی وه‌زیری شه‌ڕی عوسمانی ئه‌نوه‌ر پاشا و ده‌ست به چاودێری كردنی سوپاكانی عوسمان له ئانادۆڵی، سوریا و عێراق بكات. له‌مه‌دا شوڕشگێری كورد ئه‌لعه‌زما سه‌ركه‌وت و له ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌و وه‌ك سه‌رۆكی سه‌ربازه شه‌ڕكه‌ره‌كانی هێزه‌كانی قافقازیا كه له‌وێ جێگیر كرابوون، ده‌ستنیشان كرا.
دواتر یوسف بووه سه‌رله‌شكری سوپای یه‌كه‌م له ئیسته‌نبوڵ. له ساڵی 1918دا كاتێك شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی كۆتاییهات، دوای ئه‌وه‌ی میر فه‌یسه‌ڵ بن حسێن چووه ناو سوریا، ئه‌و گه‌ڕایه‌وه چووه دیمه‌شق. دواتر له ساڵی 1920 له وه‌زاره‌تی جه‌نگ كاری كرد و له سوریا بووه وه‌زیری جه‌نگ. له سوریا سوپایه‌كی نیشتمانی دامه‌زراند كه نزیكه‌ی 10 هه‌زار شه‌ڕكه‌ری تێدابوون.
به‌رخۆدانێك به ناوی مه‌یسه‌لون له دژی فه‌ره‌نسا
له 5ی ته‌موزی 1920دا، شا فه‌یسه‌ڵ راوێژكاری خۆی نوری ئه‌لسه‌عیدی ره‌وانه‌ی به‌یروت كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌ڕالی فه‌ره‌نسی هێنری ژۆزێف ئیگوێن گوراود كۆببێته‌وه. دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ته‌واوبوو ئه‌لسه‌عید له 14 ی ته‌مووزی 1920دا به هۆشدارینامه‌یه‌كه‌وه به ناوی "هۆشدارینامه‌ی گوراود" گه‌ڕایه‌وه بۆ دیمه‌شق. فه‌ره‌نسیه‌كان بۆ قه‌بوڵكردنی ئه‌و هۆشداری نامه‌یه ماوه‌ی چوار رۆژیان دیاری كردبوو، تیایدا 5 خاڵیان ده‌ستنیشان كردبوو.
ئه‌و خاڵانه‌ی ده‌ستنیشان كرابوون ئه‌مانه‌ن:
-قه‌بوڵكردنی ئینتداب و سه‌رپه‌رشتی فه‌ره‌نسا.
-به‌كارهێنانی ئه‌و دراوه كاغه‌زانه‌ی له‌لایه‌ن بانكی سوریا و لوبنان له پاریس چاپكراون.
-قه‌بوڵكردنی داگیركردنی فه‌ره‌نسی له سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ره‌قا، حومس، حه‌ڵه‌ب و حه‌ما.
-بڵاوه‌پێكردن به سوپای سوریا، راگرتنی سه‌ربازی زۆره‌ملێ و هه‌وڵه‌كانی به چه‌كداركردن.
-سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی له دژی فه‌ره‌نسا شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
له‌و كاته‌دا شا فه‌یسه‌ڵ له‌سه‌ر بنه‌مای هۆشدارینامه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كانیدا كۆبوه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و بابه‌ته بدۆزنه‌وه، به‌ڵام زۆربه‌یان تێڕوانینی خۆی خسته‌ڕوو و وتیان، پێویسته ئێمه ئه‌و داگیركارییه قه‌بوڵ بكه‌ین، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر له كۆنه‌وه كورد خاوه‌نی ئیراده و هزری ئازادن، وه‌زیری جه‌نگی كورد یوسف ئه‌لعه‌زما هه‌ڵوێستی گرت و ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند نه‌كرد و زۆر هه‌وڵیدا تا شا فه‌یسه‌ڵ به‌رامبه‌ر به داگیركاری بێده‌نگ نه‌بێت. هه‌روه‌ها زۆر هه‌وڵیدا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌وێ بوو قایلیان بكات كه ئه‌و داگیركارییه‌ی فه‌ره‌نسا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خاكی سوریا قه‌بوڵ نه‌كه‌ن و له به‌رامبه‌ریان بجه‌نگن.
دوای ئه‌وه‌ی داواكاریی ئه‌لعه‌زما پێكنه‌هێنرا و حكومه‌تی سوریا هۆشداری و داگیركاری فه‌ره‌نسیه‌كانی له‌سه‌ر خاكی سوریا قه‌بوڵ كرد، سوپاكه‌ی خۆی له هه‌موو ناوچه‌كان كێشایه‌وه، بیرۆكه‌ی به‌رخۆدان و تێكۆشانی پێشێلكرد و نامه‌یه‌كی په‌سه‌ندكردنی بۆ فه‌ره‌نسیه‌كان نارد. به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی فه‌ره‌نسیه‌كان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه بۆ ئه‌وانیان ده‌ستنیشان كردبوو، كۆتاییهات، هه‌ر بۆیه سه‌رباری په‌سه‌ندكردنی نامه‌كه دیسانیش فه‌ره‌نسیه‌كان ده‌ستیان به هێرشه‌كانیان كرد.
قاره‌مانی وڵاته‌كه‌ی و فیداییه‌كی سوپاكه‌ی خۆی بوو
دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕ له سوریا ده‌ستیپێكرد، زۆر كه‌سی وڵات پارێز له پێشه‌وه‌یان یوسف ئه‌لعه‌زما ئه‌وه‌یان قبوڵ نه‌كرد و له دژی داگیركه‌ران خۆڕاگرییان كرد. له به‌ر ئه‌وه‌ی یوسف ده‌یویست مێژووی سوریا پڕ له به‌رخۆدان و تێكۆشان بێت، زۆر كه‌سی وڵاتپارێزی كۆكرده‌وه و به‌ره‌و خه‌بات و تێكۆشان ئاراسته‌ی كردن. به‌و هۆیه‌شه‌وه كاتێك كه باسی مێژووی داگیركاری فه‌ره‌نسا له سوریا ده‌كرێت سوپای ئه‌لعه‌زمای خۆڕاگر به بیری مرۆڤ دێته‌وه.
ده‌وترێت ئه‌لعه‌زما له ناو سوپاكه‌یدا زۆر لێبورده و خۆنه‌ویست بووه و هه‌م فه‌رمانده بووه و هه‌م شه‌ڕڤان. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕڤانه‌كانی سوپاكه‌ی له داگیركه‌ران بپارێزێت زۆرجار خۆی ده‌خسته پێشه‌وه‌ی ئه‌وان و شه‌ڕی ده‌كرد.
دوای به‌رخۆدان و تێكۆشانی گه‌وره شۆڕشگێڕ یوسف ئه‌لعه‌زما له 24ی ته‌موزی 1920 دا له شه‌ڕێكدا به ناوی مه‌یسه‌لوندا، ئه‌و له سوریادا وه‌ك یه‌كه‌می وه‌زیری جه‌نگی كورد، له‌لایه‌ن فه‌ره‌نسیه‌كانه‌وه شه‌هید كرا.
ته‌رمه‌كه‌ی له گۆڕستانی شه‌هیدانی مه‌یسه‌لون كه 28 كیلۆمه‌تر له باكوری رۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شه‌وه دووره به خاك سپێردرا.
ساڵانه بۆ یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و رێوره‌سمێك له گۆڕستانی شه‌هیدانی مه‌یسه‌لون به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له زۆر وڵاتی عه‌ره‌بیه‌وه گوڵی بۆ ره‌وانه ده‌كرێت. ماڵه‌كه‌ی له ئێستادا بۆ كه‌له‌وپه‌كه‌كانی بوونه‌ته مۆزه‌خانه و هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كانی له‌وێدان.
هـ . ب