قەڵای بەرخۆدان: تونێلەکانی شەڕ لە شەهید بۆتان
گەریلا کە هەموو ڕۆژێک، هەر کاتژمێرێک بۆ ماوەی چوار مانگ لە دژیان چەکی کیمیایی بەکاردەهێنرێت، رۆژێکیش بە هەڤاڵانیان نەوت، 'لە دۆخێکی سەختداین' یان ' دەستمان لە سەنگەرەکانمان هەڵگرت'.
گەریلا کە هەموو ڕۆژێک، هەر کاتژمێرێک بۆ ماوەی چوار مانگ لە دژیان چەکی کیمیایی بەکاردەهێنرێت، رۆژێکیش بە هەڤاڵانیان نەوت، 'لە دۆخێکی سەختداین' یان ' دەستمان لە سەنگەرەکانمان هەڵگرت'.
لە شەڕی بوون و ئازادیدا کە ماوەی ٩ مانگە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامە، یەکێک لەو گۆڕەپانانەی شەڕ کە لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا زۆرترین جار ناوی دەهێنرێت، تونێلەکانی شەڕی شەهید بۆتانە. سوپای تورک بە تایبەت لە چەند مانگی رابردوودا هێرشەکانی بۆ سەر ئەم سەنگەرەی خۆڕاگرییە زیاتر کردووە. لە مانگی کانوونی دووەمدا لە یەک رۆژدا ١٥٠ جار بە چەکی کیمیایی هێرشی کردە سەر ئەم سەنگەرە و لە بەرامبەر بەرخۆدانی گەریلا شێت و هار ببوو. هاوکات لەگەڵ ئەم هێرشانەدا کۆمەڵێک گەریلا کە بەرگریان لە سەنگەرەکانی خۆیان دەکرد، سوپای تورکیان خستە دۆخێکی خراپەوە کە پێشتر لە مێژووی شەڕدا رووی نەداوە. باشە تونێلەکانی شەری شەهید بۆتان لە کوێن؟ ئەو قارەمانانە کێن کە ئەم سیندرۆمەیان بۆ سوپای تورک دروست کرد؟ گەریلاکانی ئەم ناوچەیە چۆن بەرەنگاری هەموو جۆرە هێرشێکی سوپای تورک بوونەوە کە ٩ مانگە بە پشتگیری ناتۆ بەردەوامە؟
خوڵقێنەرانی بەرخۆدان لە گردی زاپ و ئاڤاشین
ئەو شەڕەی لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٢ لە هەرێمەکانی زاپ و ئاڤاشین و مەتینا دەستی پێکرد، بە چالاکی کاریگەری تیمە چالاکەکانی گەریلا و بەرخۆدان لە سەنگەرەکانی شەڕدا، گۆڕا بۆ هەنگاوێکی بەرخۆدان و سەرکەوتن. لە شەڕی شۆڕشگێڕانەی بازەکانی زاگرۆس، قارەمانیان دروست کرد. لە مانگەکانی سەرەتای شەڕەکەدا کە شەڕەکە بە شێوەیەکی سەرەکی لە زاپ و ئاڤاشین ڕوویدا، لە مانگی تەمموزدا گەیشتە ناوچەی چەمچۆ. گردە ستراتیژییەکانی شەهید عادل، کالە چەمچۆ، شەهید فیداکار لە چەمچۆ و سیدا لە سەرەتای شەڕەوە ڕۆڵێکی گەورەیان هەبوو، بەتایبەتی بۆ هەماهەنگی شەڕ لە گردەکانی شەهید شاهین، وەرخەلێ و کارکەر و ئەنجامدانی چالاکییەکان. گەریلاکانی گردەکانی چەمچۆ و سیدا بە چەکی قورس هەڤاڵەکانیان لە گردەکانی زاپ و ئاڤاشین تەنیا بەجێ نەهێشت. جگە لەوەش بۆ ماوەی ٢٤ سەعات بۆ یەک سات نەخەوتن و بە توانای تەکنیکی سنووردار چاودێری جموجۆڵی هێزەکانی دوژمنیان دەکرد، هەڤاڵەکانیان لەو بارەیەوە ئاگادار دەکردەوە و نەیانهێشت دوژمن بگاتە بەرەی تونێلەکانی شەڕ. یەکێک لە خوڵقێنەرانی بەرخۆدانی درێژخایەن لە گردەکانی زاپ و ئاڤاشین، گردەکانی چەمچۆ و سیدا بوون. سوپای تورکتورک لە مانگی تەمموزدا ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر ئەو ناوچانە دەستپێکرد بەمەبەستی رێگریکردن لە شەڕی گەریلاکان لە گردەکانی چەمچۆ و سیدا. گەریلاکان لە تونێلەکانی شەڕ لە کالە چەمچۆ، شەهید فیداکار، شەهید عادل و شەهید بۆتان چەندین مانگ بەرخۆدانیان کرد.
زاگرۆس بووە سەنگەرێکی گرنگی گەریلا
لە مانگی تەمموزی ساڵی ٢٠٢٢ سوپای تورک بە تەکنیک و هێزی سەربازییەوە هێرشی کردە سەر تونێلی شەڕی شەهید بۆتان لە گردی شەهید عادل لە ناوچەی چەمچۆ. هەرچەندە هەلیکۆپتەرەکانی سکۆرسکی بۆ ماوەی چەند رۆژێک هەوڵیاندا هێزەکانیان لەسەر گردەکان دابەزێنن، بەڵام هەم دەستێوەردانەکە لە گردی کالە چەمچۆوە ئەنجامدرا و بەهۆی لێدانی بەهێزی گەریلاکان لەسەر ئەم گردە، هەلیکۆپتەرەکانی سکۆرسکی هەموو جارێک تێکدەشکان. سوپای تورک تێگەیشت کە ناتوانێت هەلیکۆپتەر بەکاربهێنێت، لە مانگی تەمموزدا هەوڵیدا لە رێگەی زەمینیەوە بگاتە گردەکە. لە مانگی تەمموزدا شەڕێکی قورس لە نێوان گەریلاکان لە تونێلەکانی شەڕ لە شەهید بۆتان و داگیرکەران روویدا. لەم شوێنەدا دەیان داگیرکەر سزا دران و پاش دوو ڕۆژ لە شەڕ، داگیرکەران ناچار بوون لە پێشەوەی هێڵەکانی شەڕ هەڵبێن و پاشەکشە بکەن بۆ دامێنی گردی شەهید عادل و لەوێ جێگری ببن. گەریلاکان لە گۆڕەپانەکان بە چەکی قورس و شێوەی تیم، لە داگیرکەرانیاندا و نەیانهێشت داگیرکەران لە گۆڕەپانەکە جێگیر ببن.
تونێلەکانی شەڕ لە شەهید بۆتان لە گردی شەهید عادل پێگەیەکی زۆر گرنگە بۆ تەواوکردنی سیاسەتە داگیرکارییەکانی سوپای تورک لە هەرێمی زاگرۆس. لەبەرئەوەی لەسەر سنووری سیدا و چەمچۆ و ساجایە، هەروەها زاڵە بەسەر گردە ستراتیژییەکانی زاپ و ئاڤاشین، لە هەمان کاتدا سەرکەوتنی گەریلا لەم ناوچەیە زۆر گرنگە. بۆیە سەرەڕای ئەوەی فەرماندەکەیان و دەیان سەرباز کوژران، سوپای تورک لە مانگی ئابدا هێزەکانی بۆ ئەو تونێلانە گەڕاندەوە. لە مانگی ئابەوە بەرخۆدان لەم تونێلەدا، لە شەهید بۆتان بەردەوامە. ئەم خۆڕاگرییە بووەتە یەکێک لە بەرخۆدان و شایستەترین بەرخۆدانەکان لە مێژووی شەڕی گەریلادا.
رۆژێکیش بە هەڤاڵانیان نەوت، 'لە دۆخێکی سەختداین' یان ' دەستمان لە سەنگەرەکانمان هەڵگرت
کۆمەڵێک گەریلا کە لە تونێلەکانی شەڕ لە شەهید بۆتان بەرخۆدانیان کرد، هەر لە یەکەم رۆژی شەڕەوە، خوڵقێنەری داستانی بەرخۆدان بوون، کە لە ژێر بارودۆخی سەختدا ئەنجام دەدرێت. ئەم بەرخۆدانە کە لە ژێر هێرشی گازی کیمیاییدا ئەنجامدرا، تیشک دەخاتە سەر ئیرادەی گەریلای ئاپۆیی و تونێلەکانی شەڕی شەهید بۆتانی کردە قەڵایەک کە هەرگیز شکستی پێناهێنرێت.
گەریلا کە هەموو ڕۆژێک، هەر کاتژمێرێک بۆ ماوەی چوار مانگ لە دژیان چەکی کیمیایی بەکاردەهێنرێت، رۆژێکیش بە هەڤاڵانیان نەوت، 'لە دۆخێکی سەختداین' یان ' دەستمان لە سەنگەرەکانمان هەڵگرت'. دەرفەتی کەمیان هە بوو، بەڵام بەرگریان لە سەنگەرەکانیان کرد و گورزی گەورەیان لە سوپای داگیرکەری تورکدا.
بەرخۆدان بەردەوامە
داستانی بەرخۆدان لە تونێلەکانی شەڕی شەهید بۆتان ٩ مانگە بەردەوامە. لەژێر هێرشی گازی کیمیایی و تەقەمەنی قەدەغەکراودا، گەریلا بە ئیرادەیەکی نائاسایی فەلسەفەی ئاپۆیی ٩ مانگە بەرخۆدان دەکات و سەرباز و چەتەکانی سوپی تورک تارومار دەکات.
ف.ق