قەرەیلان: دوو سوپای وەک تورکیش بێن تێکیاندەشکێنین

قەرەیلان ڕایگەیاند، کە گەریلا ئاستێکی نوێی بەدەستهێناوە، ئەمە لە شەڕی ئەمساڵدا سەریهەڵداوە و خۆی لەسەر ئەزموونەکانیان مۆدێرن کردووە و وتی: دوو سوپای وەک تورکیش بێن تێکیاندەشکێنین"

موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، کە تا ئێستا دەوڵەتی تورک ٥ جۆر چەکی کیمیایی بەکارهێناوە، گازی دەمار لە تابون و گازی خنکاندنی کلۆر و گازی سوتێنەری سولفور موستانت و گازێک کە مرۆڤ بێهۆش دەکات و تازەترینشی گازی بیبەرە کە لە خۆپیشاندانەکاندا بەکاردەهێنرێت.

قەرەیلان ڕایگەیاند، سەرەڕای زیادبوونی ئامێری تەکنیکی و هێزی ئاسمانی و هەموو پپێویستیەکان شەڕ و پشتیوانی پەدەکە، بەرخۆدان بەردەوامە و ڕایگەیاند، کە لە دژی چەکی کیمیایی ڕێوشوێن دەگرنەبەر.

مورات قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەوە بۆ بەرنامەی تایبەتی ستێرک تیڤی قسەی کرد.

 بەشی دووەمی وتارەکە بەم شێوەیەیە:

لە پڕۆسەی شەڕی ئێستادا سوپای تورک تەکنیکێکی قورس بەکاردێنێت و بانگەشەش دەکات. بەرخۆدانی هێزەکانتان لە وەرخەلێ و گردی سۆر و زەندورا لە دژی ئەو تەکنیکە چۆنە؟

پێش هەموو شتێک، پێویستە ڕابگەیەنرێت کە ئەم بەرگریە ئاسان نەبوو. ئەم بەرخۆدانە بە ڕەنج و خوێن بەردەوام دەبێت. گەریلا ماوەی ٤ ساڵە لە قۆناغی بنیاتنانەوەیدایە. هاوکات لە ناوچەکە دەچنە نیو سەنگەرەکان. واتە ماوەیەکی زۆرە ئامادەکاری کراوە. ناتوانین بڵێین هەموو ئەو شتانەی بڕیارمان داوە بە تەواوی جێبەجێ کراوە، بەڵام لە ساڵی٢٠٢١ دا وەک بەشێک لە ئامادەکارییەکانی خۆمان بۆ بنیاتنانەوە، بۆ ئەوەی بتوانرێت بە یەکەیەکی بچووک لە دژی هێزە گەورەکان شەڕ بکەین، تاکتیکی نوێ بە ئەدای سەربازی پرۆفیشناڵ و شەڕی ژێرزەوی و لەسەر زەوی و لە ئاسماندا، بە هەوڵ و ئەزموونێکی زۆرەوە دەخوڵقێنرێت.

گەریلا ٣٨ ساڵ ئەزموونی هەیە و پارتەکەمان ٤٣ ساڵ ئەزموونی هەیە. گەریلاکان لەسەر ئەم بنەمایە ئامادەکاریی خۆیان کرد و بە نوێبوونەوەی تاکتیکی ڕێبازە نوێیەکانی شەڕ و ڕۆحی بەرخۆدانی ئاپۆیی ئەنجامێکی گەورەمان بەدەستهێنا کە کەس چاوەرێی نەدەکرد. بەرخۆدانی گارێ بە پێشەنگایەتی شۆڕش بەیتوشباب، پاشان بەرخۆدانی مامرەشو بە رابەرایەتی هاوڕێ سەرحەد گراوی و ساریا و پاشان بەرخۆدانی زندورا لە تونێلەکان و لەسەر زەوی بە سەرکردایەتی هاوڕێیان ڕێبەر و هەژار و پاشان بەرخۆدانی گردی سوور بە رابەرایەتی هەڤاڵ بۆتان و زینارین، لەم دواییانەدا بەرخۆدانی وەرخەڵێ بە ڕابەرایەتی جومالی و چەورێ بە راستی شتێکی ئاسایی نەبوون. دوژمن لەم پڕۆسەی بەرگریدا شتی تازەی بەسەر هات. بۆیە سەری سوڕما. حیسابەکەی ماڵەوە نەهات بۆ بازاڕ. بۆیە دەیویست پەدەکە بۆ شەڕی ناوخۆ ئامادە بکات، لەو چوارچێوەیەدا چەند ڕووداوێک ڕوویانداوە. هەروەها دەیانویست بە چەندین شێوازی جیاواز ئەنجام بەدەست بهێنن، بەڵام هیچیان سەرکەوتوو نەبوون. بێگومان سەرکردایەتی ڕاستەقینە کە خۆی لەسەر بنەمای هەڵوێستی فیداییبوون و میتۆدی تاکتیکی نوێ تا ڕادەیەک لەم کاتەدا پەرەی سەندووە.

لەم دواییانەدا بە پێشەنگایەتیی بۆتان باشقالا و زینارین لە گردێک، ٧٧ ڕۆژ لە دژی دوژمن بەرخۆدان ئەنجامدرا کە زۆر لایەنی ئەم بەرخۆدانە شایەنی هەڵسەنگاندنە. پڕە لە وانە. بێگومان ئەمە ئاستێک لە تێکۆشان و ڕۆحی بەرخۆدانی گەریلادا نیشان دەدات. ئەمە سەردەمێکی نوێیە.

دواتر بەرخۆدانی وەرخەلێ مێژووی نووسیەوە. بۆ نمونە دوژمن وتی: ئێمە بە فڕۆکە لێیان دەدەین، هەڵدێن و دەشکێن. بە فڕۆکە هێرشیان کرد، نەبوو. ئینجا وتیان: ئێمە بە کیمیایی لێیان دەدەین، کەس نامێنێت. چونکە دەیانزانی لە ساڵی ١٩٩٨دا کە سەدام ماددەی کیمیایی بەکارهێنا نزیکەی هەموو باشووری کوردستان چۆڵکرا. ئەوەشیان بەبیر هێنایەوە و گوتیان: با لێی بدەین، کەس نامێنێت.

من دەتوانم نموونەیەک لە بەرخۆدانی وەرخەلێ بهێنم: لە سەرەتادا گروپێکی گەورەی هەڤاڵان لە وەرخەلێ بوون. دوای ئەوەی ئەو هەڤاڵانە بۆ ماوەیەکی زۆر لەوێ شەڕیان کرد، بڕیارگەی ئێمە دەستوەردانی کرد و ڕایگەیاند کە ژمارەکە زۆە و دەبێت کەم بکرێتەوە. هاوڕێکان ژمارەیان کەم کردەوە و نزیکەی نیوەیان مانەوە. لەسەر ئەم بنەمایە ١٢٠ ڕۆژ بەرخۆدانیان کرد. ئەو هەڤاڵانە هەمیشە چوونە دەرەوە و لە دوژمنیاندا و چەکیان لە سەر دوژمن هەڵدەگرتەوە و چەندین تەن تەقەمەنیان بەدەستهێنا و دەیانبردە ناو تونێلەکان. بێگومان ئەو تەقەمەنیانە دواتر لەدژی دوژمن بەکارهاتوون. واتە بوو بە قەڵایەک کە لە هەر چوار لاوە شەڕی تێدا دەکرا. لەوێ دوژمن چەندین چەکی کیمیایی لە دژی هەڤاڵان بەکارهێنا. بێگومان لێرەدا پێویست ناکات بڵێین چۆن هەڤاڵان ڕێوشوێنیان گرتووەتە بەر لە بەرامبەر ئەو هێرشانە، بەڵام دواتر بەپێی خەمڵاندنەکانمان چەکی کیمیایی جیاوازی لە ولاتێکی جیاوازەوە هێناو و بەکاری هێنا  و دوای بەکارهێنانی ئەو چەکانە، هەڤاڵ جومالی و چاڤڕێ و بە گشتی ١٠ هەڤاڵ شەهید بوون.

هەڤاڵانی دیکە چییان کرد؟ وتیان: پشتگیری بنێرن، بەردەوام دەبین. بەتایبەتی بەهۆی ئەوەی کێشەی ئەرزقیان هەبوو، داوای پشتگیریان کرد. پەیوەندیان لەگەڵ هەڤاڵان هەبوو. ئەو هەڤاڵانە نەیانگوت: "فەرماندەکەمان، هەڤاڵانمان شەهید بوون، با بڕۆین. ئەوان دەیانویست بەردەوام بن. هاوڕێیانیش ویستیان پێداویستی و پشتگیری بنێرن، ڕێگا نەبوو. بەڵام ئەو هەڤاڵانە ١٥ ڕۆژ بەرخۆدانیان کرد واتە بەرخۆدان بۆ ماوەی ١٣٥ ڕۆژ بەردەوام بوو. دواتر بڕیارگاکەمان دەستوەردانی کرد و گوتی: ئەوێ ڕۆڵی کرد بەجێهێنا، بکێشنەوە. واتە تا ئەو کاتە دەرفەتێک هەبوو بکشێنەوە، بەڵام هەندێک هەڤاڵ وتیان ناکشێینەوە و هەندێک لە هاوڕێکان زیانیان پێ گەیشت، بەڵام هەمووان بە سەلامەتی کشانەوە.

واتە، لەوێ ئەم جۆرە بڕیاردان و ڕۆحە هەیە. هەڵوێستێکی یەکلاکەرەوە هەیە. نازانم چۆن ئەوە بڵێم. هەرچیەک بڵێیت کەمە. هاوڕێکان کاتیک ڕاپۆرتەکانیان پێشکەش دەکەن، مرۆڤ دەکەوێتە ژێر کاریگەریان.

هاوڕێ جومالی لە چرۆم گەورە بووە. چوو بۆ زانکۆ. کەسێکی تێگەیشتو بوو. بۆ نموونە ئێستا چەند نووسینێکی هەیە، مرۆڤ دەبینێت کە مرۆڤێکی چەندە قووڵە. ئەو ڕۆشنبیر بوو. ١٩ ساڵ لەنێو کاردا بوو. ئەندامی هێزی تایبەت بوو. واتە فیدایی بوو. لە تەواوی بەرخۆدانی ئاڤاشیندا ڕۆڵی هەبووە. پاشان لە وەرخەلێ سەرکردایەتی بەرخۆدانی کرد. پێش ئەوەی شەهید بێت، هەڤاڵانی بڕیارگە قسەیان لەگەڵ هەڤاڵ جومالی کرد و پێی دەڵێن: "دۆخی ئێوە چۆنە، ئایا دەستپێشخەری لای ئێوەیە، ئەگەر دۆخەکە باش نییە، بکشێنەوە. هەڤاڵ جومالی دەڵێت: نەخێر، دەوڵەتی تورکیامان لێرە خستوەتە قەفەسێکەوە، کۆڵ نادەین، ئێمە لێرە دەیانشکێنین. بەم بەرپرسیاریەوە خۆی گەیاندە دۆست و هاوڕێکانی. واتە بە ڕۆحێکی مەزن و لەسەر بنەمای هەڵوێستێکی جوان بوێری دروست دەبێت. بەو شێوەیە بەرگری دەکەن.

ئێستا کە دەگوترێت دوژمن شکستی هێناوە، لەوانەیە زۆر ئاسان بێتە بەرگوێی مرۆڤ، بەڵام چۆن شکستی هێنا! بە زەحمەتێکی زۆرەوە، چەندین ساڵ لەوێ ئامادەکاری کراوە. لەسەر ئەم بنەمایە دوژمن بۆی دەرکەوت کە پەکەکە بەشێکی بچووک نییە. واتە زۆر ئاسان نییە بە خێرایی بچیتە شوێنی پەکەکە. بەلایەنی کەمەوە ساڵێک دەخایەنێت بۆ ئەوەی شوێنی پەکەکە بەدەستبهێنیت. بە هەر چەکێک هێرش بکات، کێشە نییە، هەموو جۆرە چەکێکیان لەم قۆناغەی جەنگەدا بەکارهێناوە. زۆرترین هێزی شەڕکەری خۆیان هێنا نەیانتوانی سەربکەون، چوون و ئەمجارەش چەتەکانیان هێنا. لە ڕێگەی چەتەکانەوە دەیانویست ئەنجام بەدەست بهێنن. بە لێبۆردنەوە دەڵێم، چۆن سەگە بە ئەزمونەکانیان هێنا. کامێراکانیان خستە سەریان و دەیانویست ئەنجام بەدەست بهێنن. هەموو شێوازێکیان بەکارهێنا. بەڵام نەیتوانی پێشڕەوی بکەن. ئێمە هاوڕێکانمان کشاندەوە، بەڵام نزیکەی مانگێک لەوێ شەڕیان کرد.

لەو شوێنانەی کە ئێمە شەڕمان کرد، زیانی گەورەمان بەرنەکەوت. بۆ نمونە، ئێمە ١٢٠ رۆژ لە وەرخەلێ یەک شەهیدیشمان نەدا، بەڵام هێزێکی زۆری دوژمن کوژران. لەبەر ئەوە ئێمە شەڕ دەکەین، ئێمە هێزمان هەیە. دەتوانین ئەم دوژمنە ببەزێنین. ئێمە لە هەرێمی زاگرۆس- بادینان-بۆتان ئەم دوژمنە دەبەزێنین. نیشانەی ئەمە پراکتیکی ئەمساڵی ئێمەیە. ئێمە بێ بەڵگە قسە ناکەین. ئێمە ئەمە لە مەیدانی جەنگە دەڵێین.

ئێمە ب بەڵگەوە قسە دەکەین. ئێمە ئێستا دوژمنمان شکاند و لە ئێستا بەدواوەش تێکیاندەشکێنین. چونکە هەندێک ئەنجاممان بەدەستهێناوە. ئەم بەرگریە بۆ ئێمە نوێ بوو. وەک شێوازێکی نوێ پەرەی سەند، ئێمە وانەی نوێ فێر بووین، و تێگەشتین کە چۆن سەربکەوین. بۆ نموونە ئەگەر دوژمن چەند جارێک ئەو شێوازە بەکاربهێنێت کە هەڤاڵ جومالی شەهید کرد، ئەو کاتە زیانمان بەرناکەوێت. هەروەها ڕێوشوێنیشمان گرتووەتە بەر. ئێمە خۆمان دەتوانین هەندێک ڕێوشوێن بگرینە بەر. بە کورتی، ئەزموونێکی گەورە لە شەڕی ئەمساڵەوە بەدەست هات. ئێستا دەمانەوێت ئەم ئەزموونانە بە هەموو هەڤاڵان بگەیەنین. بەم هۆیەوە، ئێمە کاری پێویست دەکەین، هەمیشە خۆمان نوێ دەکەینەوە. بەڕای ئێمە دەتوانین دوو سوپای وەک سوپای تورک تێکبشکێنین. بڕوامان بە خۆمان هەیە.

لێرەدا بێگومان ڕۆڵی کەسایەتییەکانی وەک هەڤاڵ جومالی و هەڤاڵ بۆتان زۆر گەورەیە. لە هەر کوێ بە دروستی ڕابەری کرابێت، بە ڕۆحی هاوەڵی لەگەڵ هاوڕێیاندا هەڵوێست وەرگیرابێێت، بینیمان کە هەموو هاوڕێیەک لەوێ وەک جەنەراڵێک بوون.  لە گردی سوور و لە وەرخەلێ و لە زەندوراش بەم شێوەیە بوو. بە دڵنیاییەوە، ئەم بەرخۆدانە درێژ خایەن بوون واتە ئەم وەفایە، ئەو چوارچێوە تاکتیکییە نوێیەی کە لە هەرێمەکەدا دروست بوو دوژمن تێکدەشکێنێت و ئەم چوارچێوەیە تێکناچێت. بۆ نمونە، ئێستا ئێمە لە ئاڤاشینین. دوژمن بێ کاریگەرە. بێگومان ڕەنگە چەند ناوچەیەکی بەدەست هێنابێت، بەڵام ناتوانێت لەو ناوچانەدا بجوڵێتەوە. واتە دۆخەکە بەم شێوەیەیە، ئێمە لە دەستبەرداری سەروەری گۆڕەپانەکە نابین. ئەمە ڕێگایەکی نوێیە. لەوانەیە هیچ کەسێک ئەم جۆرە پێشبینیە نەکات، بەڵام ئەمە ڕاستیە.

دەمەوێت ئاماژە بە چەند شتێک بدەم:

پێش هەموو شتێک، دەمەوێت سەرنج ڕاکێشم بۆ بەرخۆدانی هاوڕێیانی ژن. بێگومان ٢٥ی نۆڤەمبەر ڕۆژی تێکۆشانە دژ بە توندوتیژی دژی ژنان، بەڵام بەرخۆدانی سەرنجڕاکێش و گرنگ و مێژوویی ژنان ئەمڕۆ لە ناو ڕیزەکانی یەژا ستار لە چیاکانی کوردستان بەڕێوەدەچێت. بۆ نموونە هاوەڵانی ژن ڕۆڵێکی زۆر گرنگیان لە بەرخۆدانی گردی سوور و وەرخەلێ بە پێشەنگایەتی هەڤاڵ چاڤرێ و زیناری گێڕا. ئەو بەرخۆدانەی کە لە هەموو لایەکەوە یەکتری تەواو دەکرد، لە ڕۆحی بەرخۆداندا پەرەی سەند و ژیانی بەهێز کرد و لەسەر ئەم بنەمایە بەرخۆدانیان کرد، ئاستێکی بەرزیان پیشاندا. زۆر بەنرخن واتە ئەمە تێکۆشانی سەرەکییە. بێگومان ئێمە سڵاو لە هەموو جۆرە تێکۆشانێک دەکەین لە دژی توندوتیژی دژی ژنان، بەڵام تێکۆشان لەسەر چیاکان زۆر سەرنجڕاکێشە. ئەوە ڕوون بوو کە چۆن ئیرادەی ژنان دەگاتە لوتکە، بە هیچ شێوەیەک کەمتر لە پیاوان نین، هێشتا لە زۆر ڕووەوە بەهێزترن و ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن. واتە لەم خەباتەدا هاوڕێیانی ژن ڕۆڵێکی مێژوویی و گرنگیان گێڕا. ئەم ڕۆڵە ئازادی ژن دووپات دەکاتەوە و هێڵی ئازادی ژنان بە فکر و بۆچوونی ڕێبەر ئاپۆ پەرەی سەندووە.

چەندین قاڕەمانیش لەم پڕۆسەی شەڕەدا دەرکەوتن. بۆ نمونە، شەڕ لە سەر گردی کارتال ڕوویدا. لە ڕاستیدا بڕیاری هەڤاڵان درێژکردنەوەی شەڕی ئەوێ نەبوو، بڕیار ئەوەبوو دوای یەک دوو ڕۆژ لە شەڕ بڵاوببنەوە، بڕیارەکە ئەوەبوو، لەسەر ڕێباری گەریلایەتی بجووڵێنەوە. هاوڕێیانی ئەوێ بۆ ماوەیەکی زۆر شەڕیان کرد، شەڕ بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ بەردەوام بو.و ئەگەر هەڵە بەبم لە ڕؤژی دووەمی شەڕدا دوژمن چەکی کیمیایی بەکارهێنا کە مرۆڤ لە هۆش خۆی دەبات. لەو بەرەیەی کە هەڤاڵ یڵماز سیڤەرەکی لێبوو. هەر کەسێک ئەو چەکەی بەرکەوێت دەتوانێت دەست و قاچی بجوڵێنێت بەڵام ناتوانێت بڕوات، ناتوانێت هەڵسوکەوت بکات. هەروەها ناتوانێت چەک بەکاربهێنێت. ماندوو دەبێت، لە هۆش خۆی دەڕوات. هەڤاڵی یەڵماز ئەو ساتە دەبینێت کە دوژمن نزیک دەبێتەوە و بۆ ئەوەی بە زیندوویی نەکەوێتە دەستی دوژمن، بە چەکی خۆی، خۆی شەهید دەکات. ئەمە هەڵوێستێکە.

یڵماز سیوەرەک کێیە؟ ناوی ڕاستەقینەی ئەم هەڤاڵە میکائیل شەنئاتەشە. لە هۆزی بوجاکە. هۆزی بوجاک ناسراون. هۆزێکە کە نیشتمانپەروەری زۆریان هەیە، بەڵام بە سەرکردایەتی سەرۆک خێڵەکە زۆر شەڕیان کرد دژی ئێمە. ئەم هەڤاڵەش لە خێزانێکی بەو شێوەیەوە دێت. بەڵام لە زانکۆی موسڵ دەخوێنێت و بەشی زانستە کۆمەڵایەتیەکان تەواو دەکات و دواتر دێتە ناو شۆڕشەوە. کاتێک دوژمن نزیک دەبێتەوە بۆ گرتنی، خۆی شەهید دەکات. بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەستی دوژمن. ئەمە جێگەی ڕێزە. پاڵەوانێکە. لە زانکۆ خوێندوویەتی، دەرچوو، بووە مامۆستا و هاتە سەر شاخ. هاوڕێ یڵماز سێ ساڵ پێش، لە ساڵێ ٢٠١٨ بەشداری ریزەکانی گەریلا بوو. واتە ئەم جۆرە قاڕەمانیە وەک هەڵوێستێکی زۆر شکۆدار و بەنرخ، دەبنە ماڵی مێژووی خەبات. دەمەوێت داوا لە هۆزی بوجاک و گەنجانی هۆزەکە بکەم: هەڤاڵ یڵماز سیوەرەک بکەن بە نمونە. هەڤاڵ یڵماز کەسێکی ئازا بوو، ئەو پیاوێکی زانا و ژیر بوو، کەسێکی بە ویژدان بوو. چونکە ویژدانی تەحەمولی نەکرد و چووە ڕیزی گەریلاوە و هەڵوێستێکی شکۆدار و بەشەرەفی پیشاندا و بەم شێوەیە شەهید بوو. بەکورتی ئەم بەرخۆدانە بەو جۆرە ڕەنج و قاڕەمانێتیە ئەنجامدرا.

سوپای داگیرکەری تورک لەدژی گەریلا چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت. بە ناوی تەڤگەرەوە بانگەوازیشتان هەبوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بۆچی جیهان لەبەرانبەری بێدەنگە؟

ئەوە ڕاستە، لە ئاستی هێزە نێودەوڵەتییەکاندا بێدەنگی هەیە، بەڵام بەرگریکارانی مافی مرۆڤ و لایەنە دیموکراتییەکان کردیان بە ڕۆژەڤ. هەوڵێک هەیە. بۆیە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی تا ڕادەیەک بوو بە ڕۆژەڤ. بەڵام لایەنە بەرپرسەکان قسەیان نەبوو. بۆ نمونە لایەنە بەرپرسەکان هەن. دەوڵەتی تورک ئەندامی ناتۆیە و پشتی بە ناتۆ بەستووە و تاوانێکی زۆر ئەنجام دەدات. بەڵام ئەوان بێدەنگن. لەسەر ئەمە هەروەها چاوەڕوانییەکی وەهامان هەبوو کە پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی باشوور ناڕەزایی نیشان بدەن، چونکە ئەم تاوانە لە باشووری کوردستان ئەنجام دەدرێت. کەسێک و لایەنێک هەستێت و بڵێت، ئەمە خاکی ئێمەیە، تۆ لێرە ماددەی کیمیایی بەکاردێنیت. بەڕاستی ئێمە ئۆمێدمان هەبوو، بەڵام تەنیا دەتوانم یەک شت بڵێم: لە حاڵەتی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دامودەزگاکانی باشووری کوردستان بێدنەگ بوون. یەک قسەشیان نەکرد.

ئێمە باش نازانین، بەڵام دەوترێت کیمیاییەکە کاریگەری لەسەر چەند کەسێکیش دروست کردووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون. ئێمە تەنها ئەمەمان لە ڕاگەیەندنەکان بینی. بەڵام بە تایبەتی لە ناوچەی هیرۆرێی هەرێمی مەتینا چەندین هێرش لە دەوروبەری گوندەکە ئەنجامدران. لە ئەوروپاوە ئاگادار کراینەوە و وتیان: خەڵکی هەرێمەکە دەڵێن، هەڤاڵان لە دەوروبەری گوندەکەن، بۆیە لە دەوروبەری گوندەکە هێرش ئەنجامدراوە. هەڤاڵانمان ئاگادار کردەوە و وتیان: "ئەگەر ئێوە لەوێ نزیکن، لەوێ دوورکەونەوە، خەڵکی هەرێمەکە ئەمەیان وتووە" هاوڕێکان هەروەها وتیان باشە و ڕایانگەیاند کە ئەوان ئامادەکاری دەکەن هەرچۆنێک بێت دوای ئەوەی ڕێوشوێنی پێویست گیرایە بەر، دوژمن جارێکی دیکە لە دەوروبەری گوندی هیرۆر دا. بۆمان دەرکەوت کە دوژمن بەهۆی هەڤاڵانەوە هێرش ناکات، دوژمن دەیەوێت گوندنشینەکانی ئەوێ بترسێنێت و کۆچ بکەن. بۆیە بیستومانە گوندنشینەکان بە گازەکە کاریگەر بوون و باش نازانین بەڵام دوژمن دەستبەجێ گازی کیمیایی لەدژی ئێمە بەکاردێنێت. فڕێدەداتە ناو تونێلەکانەوە، فڕێی دەداتە ناو گەلەوە، فڕێی دەداتە ناوچە داخراوەکان، ئەو لە هەموو شوێنێک بەکاری دەهێنێت، بەڵام وەک وتم، هیچ کەس کاردانەوەیەکی ڕوونی نەبووە.

ئێستا دەتوانم پێت بڵێم دوژمن چ جۆرە چەکێک بەکاردەهێنێت: ئەوەندەی ئێمە دەستنیشانمان کردووە، دوژمن تا ئێستا ٥ جۆری چەکی کیمیایی لە دژی ئێمە بەکارهێناوە:

یەکەمیان گازی دەمارە واتە خانە دەمارەکانی مرۆڤ لەناودەبات. بۆ ئەوەی مرۆڤ بێ توانا بمێننەوە و لە ماوەیەکی کورتدا مرۆب گیانی لە دەست بدات. بەرگی سەرەکی ئەم گازە بە تابون ناودەبرێت. کاتێک ئەم چەکە بەکاردێت، بە شێوەیەکی سەرەکی بۆنی میوەی لێ دێت، بەڵام هەندێک جار بۆنی لێنایەت.

چەکی دووەم کە بەکاری دەهێنن خەڵک دەخنکێنێت. ئەم چەکە گازی کلۆرۆفینی تێدایە. ئەم گازە بە گرین کورس ناودەبرێت. داڕشتنی ئەمە لە سەرەتادا لە لایەن ئەڵمانیەکانەوە لە سەردەمی جەنگی جیهانی یەکەمدا دروست کراوە. لەو کاتەوە لە دەستی تورکەکان هەیە. ڕەنگە تورکەکان ئێستا خۆیان دروستی بکەن، بەڵام لەوانەیە لەگەڵ ئەڵمانیا دروستی بکات، بەڵام سەرچاوەی سەرەکی ئەم چەکە ئەڵمانییە. ئەم چەکە لە هەر جێگەیەک بەکاربهێنرێت، مرۆڤ دەخنکێنێت.

گازێکی تر گازێکە کە دەسووتێنێت. ئەم گازە مرۆڤ دەسوتێت و وشکی دەکاتەوە. بەر کوێ بکەوێت دەیسوتێنێت. ناوی کیمیایی ئەم گازە سولفۆر موستانتە. لەلایەن ئەڵمانیەکانەوە دروست کراوە. ناوی زانستی یەڵۆو کۆرسە. هەندێ جار ڕەنگی سەوز دەبێت لەکاتی بەکارهێنانیدا. بەڵام ئەو شوێنە دەسووتێنێت کە تێیدا بەکاردەهێنرێت.

گازێکی تر کە بەکاری دەهێنن ، مرۆڤ ماندوو دەکات. مرۆڤ بێحاڵ دەبێت. بە شێوەیەکی کاتی ئیفلیج دەبێت. هەروەک لەگردی کارتال و زۆر ناوچەی دیکە بەکاریانهێنا.

پێنجەم گازی بیبەرە. واتە ئەو گازەی کە ئێستا لە خۆپیشانداندا بەکاری دەهێنن. بێگومان کاتێک ئەمە لە شوێنێکی تەسک یان لە تونێلێکدا بەکار دەهێنرێت، ژیان لەناو دەبات. واتە گازێکی کوشەندەیە.

خولوسی ئاکار بەکارهێنانی ئەو گازانە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت " تەنیا گازی بیبەر بەکاردەهێنن" بەڵام درۆ دەکات. ئەو پێنج ماددەیە کە تا ئێستا دەستنیشانمان کردووە دژی ئێمە بەکاردێنن.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەڕەشەی داگیرکردنی ڕۆژئاوا دەکات. لەم دواییانەدا لە شاری قامیشلو نیشتمانپەروەرێکیان بە ناوی یوسف گوڵۆ و دوو نەوەی شەهید کران. سەبارەت بە ئامانجی دەوڵەتی تورک و پڕۆسەی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا ڕای ئێوە چێیە؟

لەپێش هەموو شتێکەوە یادی بەڕێز و گەورە نیشتمانپەروەر یوسف گوڵۆ و مەزڵوم و محەمەدی نەوەکانی بە ڕێزەوە دەکەمەوە. سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادەی ئازیزمان و گەلی قامیشلو - هلێلی و هەموو خەڵکی کوردستان دەکەم. خوا لێیان خۆش بێت. پیاوێک بوو کە خەباتێکی زۆری بپ گەلی کورد کرد. لە ٨٠ ساڵێ تەمەنی، ٦٠ ساڵی لە پێناو گەلەکەیدا بەخت کرد. موڵکی هەموو خەڵکی کوردستان بوو. کاری بۆ چەندین بزاڤی کوردی کردووە، بەڵام دوای ناسینی بۆچوونەکانی ڕێبەر ئاپۆ باوەڕی بە بۆچوونەکانی ڕێبەر ئاپۆ هەبوو، دڵسۆز بوو و بوو بە هاوڕێیەکی زۆر بەهێزی.

وەک یوسف گوڵۆ خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستانیش هەن کە دوای باوەڕبوون بە فیکرێک هەموو شتێکیان ، خۆیان و ماڵ و منداڵەکانیان و خزم و کەسوکاریان پێشکەش کردووە، بەڵام کەسایەتی وەک یوسف گولۆ کەمن. بۆ نموونە دوو کوڕی شەهید بوون. بە تایبەتی هاوڕێ مستەفا (باوکی هاوڕێی مەزڵوم کە لەگەڵ یوسف گوڵۆ شەهید بوو) یەکێک بوو لە یەکەم کەسەکانی ڕۆژئاوا کە بەشداری ڕیزەکانی بزووتنەوەکەمان بوو، کاتێک بەشداری کرد، نەیگوت کە من ماڵێکم هەیە، منداڵم هەیە، چوو بۆ گارزان و لەوێ شەڕی کرد و شەهید بوو. دوای ئەم شەهیدبوونە، هاوڕێ یوسف زیاتر هانی بنەماڵەکەیدا، تێکۆشانێکی زیاتری کرد، کەسێکی بەم شێوەیە گەورە بووە. بەڕاستی ئەو نیشتمانپەروەرێکی شکۆدار بوو. بە سەربەرزی ژیا. هەم پێشەنگی بنەماڵەکە بوو، هەم لە هلێلی و هەم لە قامیشلو و لە هەموو ڕۆژئاوادا بە کەسیکی نیشتیمانپەروەرناسرابوو.

بێگۆمان خەسارەتێکی گەورەیە بۆ ئێمە. بەڕاستی کاتێک خەڵکی بێ چەکمان بەم شێوەیە لە ئۆتۆمبێلدا شەهید دەبن، زۆر پێی دڵتەنگ دەبین. کاتێک لە مەیدانی شەڕدا شەهید دەدەین ئەوەندە دڵتەنگ نابین، بەڵام دۆخێکی زەحمەتە بۆ ئێمە کە کەسانمان بە نامەردانە شەهید دەبن. هەروەک چۆن هەڤاڵ ساکینە و هەڤاڵانی دیکە بە نامەردانە لەپاریس شەهید بوون، شەهیدبوونی پیاوێکی تەمەن 82 ساڵ لە قامیشلۆ لە ئۆتۆمبێلێکدا دڵتەنگیەکی گەورە بوو.  ئەوەش راستیی دەوڵەتی تورک ئاشکرا دەکات کە دەوڵەتێکی تیرۆریستییە. بەم کارە لەسەر تاوان گیراوە. بەڵام زۆر ترسنۆکانەیە کە هێشتا بەرپرسیاریەتیی نەخستووەتە ئەستۆی خۆی. سەیرکە هەموو ڕۆژێک دەڵێن ئەوەندە کورد دەکوژین، بەڵام بۆچی ئەوەی هلێلی ناخەنە ئەستۆی خۆیان؟ چونکە دەزانێت کە ئەمە تاوانێکە، ئەمە کردەوەیەکی تیرۆریستییە. ئێمە دەزانین لەڕێگەی ئەو هێرشانەوە. بەهێرشکردن بۆ سەر نیشتمانپەروەرانی وەک یوسف گوڵۆ، دەیانەوێت کوردی ئازاد لەناوبەرن.

دەیانەوێت سیاسەتی جینۆساید لە دژی گەلی کورد پەیڕەو بکەن. ئەم هێرشە نیشانەی ئەوەیە. پێویستە گەلی نیشتمانپەروەرمان و سیاسەتی کورد دەرەنجامی ئەمە ئاشکرا بکەن. دەبێت ببینرێت کە دوژمن چەندە ترسنۆکانە و پیلانگێرە. لە دژی ئێمەیە و چۆن دەیەوێت ڕەگی ئێمە دەربهێنێت. ئەم دوژمنە دوژمنێکی ئاوایە. بەو کردەوانە دەیانەوێت ترس بخەنە ناو کۆمەڵگەی کوردییەوە. نەخێر؛ ئێمە بوێری لەمانە وەردەگرین. ئەوان بۆ تۆڵەکردنەوە کار دەکەن. پێویستە هەمووان ئەم ڕووداوە و ئەو شەهیدبوونە بەم شێوەیە هەڵبسەنگێنن. دەبێت ئێمە ئازارەکانمان لە دژی دوژمن بکەینە هێزی تێکۆشان. ئێمە باوەڕمان وایە کە گەلەکەمان بەم شێوەیە لەم بابەتە نزیک دەبنەوە و بەو شێوەیە هەڵسوکەوت دەکەن. واتە ئەم کردەوەیە کردەوەیەکی تیرۆریستییە و لە دژی گەلی کورد لە کەسایەتی یوسف گوڵۆ و نەوەکانی دژ بە تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ئەنجام دراوە. ئێمە ئەمە دەزانین و بەم هۆیەوە ئەم ڕووداوە بێ وڵام نامێنێتەوە و بە دڵنیاییەوە تۆڵەیان دەکرێتەوە.

لەم ڕووداوەدا بێگومان بەرپرسیارێتیی دەوڵەتەکانی وەک ئەمریکا و ڕوسیاش هەیە کە خۆیان وەک هێزی گارانتۆر نیشان دەدەن. تورکەکان ئەوە دەبینن کە ئەو هێزانە هیچ ناکەن و ئاسمانیا بە ڕوی دەوڵەتی تورک کردوەتەوە و بە هەموو شێوەیەک هێرش دەکەنە سەر کورد. بێگومان ئەوان بەرپرسیارێتیان هەیە، بەڵام پێویستە بەرپرسیارێتی خۆمان جێبەجێ بکەین و ڕێوشوێنی زیاتر بگرینە بەر. چۆن دەتوانین ڕێگە لەو هێرشە دڕندانەیە بگرین، چۆن دەتوانین خۆمان ڕێکبخەین، چۆن دەتوانن تێکۆشان زیاتر بکەن و داوای ئەم حسابانە بکەن؟ دەبێت ئەم ڕێوشوێنانە بگرینەبەر بۆ ڕێگرتن لەو هێرشانە و بۆ یادکردنەوەی یوسف و مەزڵوم و محەمەد.

ئێستا با بگەڕێینەوە سەر پرسیارەکەت، بەپێی ئەو زانیارییانەی لەبەر دەستماندایە هێزەکانی رۆژئاوا و باکوری رۆژهەڵاتی سوریا تا ڕادەیەک قوڵتر بوونەوە. ئەگەر قووڵییەکی وەهایان هەبێت ئەوا ڕووداوەکانی عەفرین و سەرێکانی و سەرێکانی دووبارە نابنەوە. ئەمجارە وەڵامی پێویست دەدرێتەوە بە دەستێوەردانی تورکیا. بۆیە دەبێت شەڕڤانان و گەل باوەڕ بە خۆیان بکەن و کۆڵ نەدەن و یەکدی بە تەنیا جێ نەهێڵن. لە ڕۆژئاواش دەبێت هەمو شەڕڤانان و هەمو گەل کشانەوە لە ئەجێندای خۆیان دەربهێنن. دەبێت خۆیان لەسەر قووڵایی و بەهێزبوون قۆڵ بکەنەوە. بەم شێوەیە بەرگری بکەن. ئەگەر بەو شێوەیە بجووڵێنەوە دەتوانن بە ئەزموونەکانی ئاڤاشین و زاپ و مەتینا لە باشووری کوردستان بتوانن ئەنجام بەدەست بهێنن. بێگومان جوگرافیا یەک نییە، شێوازەکان جیاوازن، بەڵام ڕوونە کە چۆن دەتوانرێت هێرش و هیرشە ئاسمانیەکان ئەم دەوڵەتە پوچەڵ بکرێتەوە. بۆیە ئەگەر سوود لە ئەزموونەکان وەربگرن، ئێمە باوەڕمان وایە کە دەتوانن سەربکەون.

پێویستە هێزەکانی ڕۆژئاوا و باکوری رۆژهەڵاتی سوریا ئەو ڕاستییە ببینن: بۆ ئەوەی چارەسەرێک بدۆزنەوە و ئیرادەیان هەبێت، دەبێت بتوانن بەرگری لە خۆیان بکەن لە بەرامبەر دەستێوەردانەکانی تورکیا. واتە هێزێک ناتوانێت خۆی بپارێزێت و بە دەوڵەتەکان بڵێت ' وەرە من بپارێزە '. ئەوا هیچ کەسێک ئەو لایەنە ناپارێزێت. ئەگەر لە دژی دەستێوەردانەکانی تورکیا شەڕ بکات و خۆی بپارێزێت ئەوا لەگەڵ دیمەشقیش دەگاتە چارەسەری. واتە بۆ ئەوەی بتوانن خۆیان بکەنە ئیرادەی چارەسەر پێویستە بتوانن خۆیان لە هێرشی دەوڵەتە داگیرکەرەکان بپارێزن. بەم هۆیەشەوە هێزی سەربازی و ئەزموون و خەڵکی نیشتمانپەروەری هەیە. ئەوەی لێرەدا پێویستە ئەوەیە کورد و عەرەب و ئاشووری و سریانی و گەلانی تر شانبەشانی یەکتر بجووڵێنەوە. پشت لە یەکدی نەکەن و هەڵوێستی ئیرادەیی نیشان بدەن. ئەگەر ئەمە ڕووبدات ئەوان سەردەکەون و هیوادارین ئەوەی پێشتر ڕوویدا دووبارە نەبێتەوە.

بۆچی دەوڵەتی تورک رووی لەوێ کرد، من دەبێ باسی ئەمە بکەم. سەرنج بدە، ئێستا وەستاوە. چونکە دەبێت دەرفەتی سیاسیش دروست بکرێت. واتە دەبێت مۆڵەت لە ڕووسیا یان ئەمریکاوە وەربگرێت. وا دیارە ئەردۆغان ئێستا لەم رووەوە تووشی کێشە بووە. ماوەی چەند ڕۆژێکە دۆخەکەیان چەقی بەستووە. چونکە دۆخی ڕێگا نادات.

وەک پێشتر گوتم ئەوان دەیانویست هەنگاوێک لە باشوور بنێن و پیشانی بدەن و پاشان هەڵبژاردن ئەنجام بدەن. بۆ خەڵکی تورکیا ئێستا ژیان قەیرانێکە و برسیبوون هەیە. شەپۆلی شۆڤێنیزم لەزیادبووندایە، لەگەڵ هێرشەکاندا دەیهەوێت بڵێت " سەرکەوتنم بەدەست هێناوە" کاتێک بینی کە لە باشوور ناتوانێت ئەمە بکات، ئەمجارە ویستی لە ڕۆژئاوا بیکات. ئەگەر بەهەمان شێوە لە ڕۆژئاوا بوەستن. ئەوا شکست دێنن. واتە بەرخۆدانی ڕۆژئاواش دەتوانێت ببێتە ئامرازێک بۆ تێکشکاندنی فاشیزمی تورک و پەرەپێدانی دێموکراسی لەتورکیا و ڕەخساندنی دەرفەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد. بەرگری ئەنجامی گرنگ بەدەستدەهێنێت. ئەمە دەبێ بزانرێت.

نابێت لەبیری بکەین، گەورەترین ئیرادە ئیرادەی گەلە. بە بەڕێوەبریەکی باشی ئیرادەی گەل، دەبێت بتوانین بەهێز بین. ئەگەر پێشەنگەکانی ڕۆژئاوا لەمەدا سەربکەون، ئەوا لە شەڕ و بەرخۆدانیش سەردەکەون. هیوا و باوەڕیان لەم بوارەدا پێویستە بەهێز بێت. هەروەها وەک ڕاگەیەنراوەکاندا بڵاوکرایەوە، زەمینەیەکی بەهێزی بەرگری هەیە. دەبێت خوێنسارد بن وانەیەک فێری دەوڵەتی تورک بکەن. داگیرکاریی تورکیا پێویستی بە وانەیەک هەیە. واتە نابێت هەرکات بیەوێت گورزی لەکورد بوەشێنێت! پێویستە نیشانی بدەن که ئه گه ر بێت، دەمرێت. پێویستە ئەم پەیامەی پێبگەیەنن. ئەمە پێویستە بوترێت و بەو پێیە ئامادەکاری بکرێت. بەم هۆیەوە چەک و خاک و خەڵکی پێویست هەیە. تەنیا ئەگەر ڕێبازێک لەسەر بنەمای شەڕی شۆڕشگێڕی گەل نیشان بدرێت، سەردەکەون. ئێمە لەم بڕوایەداین.

خولوسی ئاکار وەزیری بەرگری دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەڵێت: "نە لە تورکیا و نە لە دەرەوەی تورکیا جوگرافیایەک بە ناوی کوردستان نییە" لەگەڵ ئەوەشدا پەدەکە هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکات. ئەمە چۆن دەبێت ببینرێت؟ ئایا دەکرێت دەسەڵاتدارانی پەدەکە ئەم ڕاستییە نەبینن؟

ئەگەر ئەوان ئەم ڕاستییە ببینن یان نا، دەبێت کەسێک ئەمەیان لێ بپرسێت. بەڵام ئەم ڕاستییە هەیە، دەوڵەتی تورک دژی دەستکەوتەکانی گەلی کوردە و لە هیچ شوێنێکدا پێگەی کورد قبوڵ ناکات. بۆ نموونە؛ ڕێککەوتننامەی جەزائیری ساڵی ١٩٧٥ لەنێوان وڵاتانی عێراق و ئێران ئیمزاکرا، بەڵام لایەنی سێیەم و نهێنی ئەم ڕێککەوتنە دەوڵەتی تورک بوو. لە بیرەوەرییەکانی جەنەراڵەکانی ئەو سەردەمەی تورکیا و بەڵگەنامەکانی ئەو سەردەمە هاتووە کە دەوڵەتی تورک لەو کاتەدا سەردانی هەردوو دەوڵەتی کردووە و پێیانی وتووە کە "دەبێت ئۆتۆنۆمی لەناوببرێت" واتە تورکیش ڕۆڵی هەیە، بەڵام هێشتا پەکەکە ئەو کاتە دانەمەزرابوو.

هەروەها دەوڵەتی تورک و سەدام ڕێککەوتبوون کە ئەگەر دەوڵەتی تورک بیەوێت دەتوانێت ٥ کیلۆمەتر بچێتە ناو عێراقەوە. کاتێک ئەم ڕێککەوتنە بەسترا، پەکەکە لە باشور نەبوو، پێشمەرگە هەبوو.

ساڵی ١٩٨٣ دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر باشووری کوردستان و ئۆپەراسیۆنێکی کاتی ئەنجام دا. لەوکاتەدا پەکەکە شەڕی دژی دەوڵەتی تورک ڕانەگەیاندبوو. ئەو ئۆپەڕاسیۆنە لە دژی پێشمەرگە ئەنجامدرا.

واتە دەوڵەتی تورک دژی تەواوی پێگەی کوردە. ئەمە ڕاستیەکەیە، بەڵام لە ساڵی ١٩٩٢ دەوڵەتی تورک زۆر تەنگەتاو بوو. گەیشتە ئەوەی " یان لێی بدەن و لێی ڕزگار بن، یان بیدەن و لێی ڕزگار بن". لەم قۆناغەدا لەگەڵ ڕووداوەکانی باشوری کوردستان بەڕێوەبەریەک دامەزرا. دەوڵەتی تورک ڕایگەیاند کە تەنها بە مەرجێک دەتوانێت ئەمە قبوڵ بکات. مەرجەکە چی بوو؟ پێویستە لە دژی پەکەکە شەڕ بکەن. ئەمریکا دەستتێوەردانی کرد و بەو شێوەیە لە نێوان هێزەکانی باشور و دەوڵەتی تورکدا پەیوەندی دروست بوو.

دوای ئەوەی ڕێبەی ئاپۆ بە پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی گیرا و شەڕمان وەستاند، پەیوەندییەکانی دەوڵەتی تورک لەگەڵ باشووری کوردستان لاواز بوون و لە ساڵی ٢٠٠٣دا کە حکومەتی خۆجێیی پێک هات، وەک هێڵی سووری بینی و پەیوەندیەکەی بەتەواوی بڕی. ئەمە تا ساڵی ٢٠٠٨ بەردەوام بوو. کاتێک لەساڵی ٢٠٠٩ هێڵی سووری هەڵگرت، پەیوەندی بەحکومەتی ناوخۆ و پارتیەوە کرد. ئەمانە ڕاستین. ئێستا هەندێک لە بەرپرسانی باشور دەڵێن: "ئەگەر بەهۆی پەکەکەوە نەبێت، دەوڵەتی تورک هێرش ناکاتە سەر باشووری کوردستان یان ڕۆژئاوا". بە دڵنیاییەوە، ئەمە جێی مشتومڕە. چونکە ڕاستییەکە جیاوازە. لە تورکیا حکومەتی ئێستا لەسەر بنەمای هاوپەیمانی ئاکەپە - مەهەپە – ئەرگەنەکۆن دامەزراوە. حکومەتێکە بۆ لەناوبردنی پێگەی کورد دامەزراوە. واتە تەنیا دژی کورد نییە لە باکوور، بە تەواوی لە دژی کورد بنیاتنراوە. لەگەڵ ئەوەشدا وەک وتتان بەرپرسانی پەدەکە خۆیان نائاگا دەکەن و دەڵێن: "ئەگەر پەکەکە نەبوایە، دەوڵەتی تورک هێرشی نەدەکردە سەر باشوور."

ئەو ڕووداوەی کە باست کرد لایەنی سەرنج ڕاکێشی خۆی هەیە. ڕاستە خولوسی ئاکار ئەم لێدوانەی لە پەرلەمانی تورکیا لە دانوستانەکانی بودجەدا بەکارهێناوە. نوێنەرێکی هەدەپە باسی لە کوردستان کرد، ئەویش هەستا و وتی هیچ جوگرافیایەک بەناوی کوردستان نییە. پاشان پەرلەمانتارێکی دیکە وتی: باشوری کوردستان، کوردستانی عێراق هەیە، دەربارەی ئەمە چی دەڵێی؟ لە وەڵامدا گوتی: نە لە ناو تورکیا و نە لە دەرەوەی تورکیا جوگرافیایەک بە ناوی کوردستان نییە'.

جێی سەرنجە هەر لەو ڕۆژەدا لە ١٦ی تشرین دووەمدا سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پانێڵێکدا لە دهۆک قسەی کرد و گوتی: ئەگەر پەکەکە رۆژئاوای کوردستان بەجێبهێڵێت ئەوا تورک هێرش ناکات. واتە هەردوو قسەکە لە هەمان ڕۆژدا کران. سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە خلوسی ئاکار چی دەڵێت؟ ئەمە ناکۆکییە، ڕاستیەکان لەبەرچاوە. ڕاستیەکان چین؟ ڕاستیەکەی ئەوەیە کە ئەم حکوومەتەی ئاکەپە - مەهەپە دژی کوردە. بە تایبەتی، خولوسی ئاکار، لەگەڵ ئەوەی کە چەرکەزە، چەرکەزبوونی خۆشی رەتکردەوە. تەنیا یەک تایبەتمەندی هەیە، ئەویش دوژمنایەتیکردنی کوردە. دوژمنی کوردە. هەروەها ئەمەمان لە جزیر و لە زۆر ناوچەی تر بینی. واتە ڕاستیەکە بەم شێوەیەیە و دەبێت ئەم پرسیارە لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێم بکرێت. دەوڵەتی تورک، پەکەکە دەکات بە بەهانەی نەهێشتنی دەستکەوتەکانی کورد. بێگومان لەبەر ئەوەی حزبەکەمان لە لیستی تیرۆر و مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدایە ئەمە دەڵێن، بەڵام لە بنچینەدا دژی کوردە. واتە ئێستا دژی ئەو بارودۆخەن کە لە ڕۆژئاوای کوردستان هەیە. لەوێ هیچ پێگەیەکی پەکەکە نییە، بەڵکو دەیانەوێت پێگەی کورد لەوێ بنبڕ بکەن. ئەمە کێشەی سەرەکیە.

لەم بەرنامەیەدا، ویستم بە باشی لەسەر ئەم کێشەیە قسە بکەم. دەمویست بڵێم کە "ڕەنگە کێشەکانی نێو کورد بەرەو چارەسەر و باشی بڕوات" بەڵام بەداخەوە، هیچ شتێک نییە کە بتوانم بیڵێم. ڕاستە ئێستا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک تێکشکێنراون، بەڵام هاوکاری لەگەڵ تورکیا قبوڵ ناکرێت، ئەمە پێویستە کۆتایی پێبهێنرێت. چونکە ئەوان وەک بەشێک لە ڕێککەوتنەکان لەگەڵ تورکەکان لەبەردەم هێزەکانماندا بۆسە دادەنێن. دوو کەمینت لە خەلیفان لەبەردەم گرووپەکانماندانا  کە تەنیا لە بەرەو ناوچەیەکی دیکە دەڕۆیشتن. لە ئەنجامدا هەڤاڵانمان شەهید بوون.

هەڤاڵانمان کە شەهید بوون هەموو کادرە بژاردەکان بوون. بۆ نموونە؛ هەڤاڵ تۆڵهەڵدان خەڵكی تربەسپی بوو. قوتابی بوو. لە تەمەنی گەنجیدا هاتە ڕیزی بزووتنەوەکەمانەوە. ٢٢ ساڵ لە زۆر شوێن لە نێو بزووتنەوەکەماندا تێکۆشان و شەڕی کرد. ئەندامی هێزی تایبەت بوو. ئەو هەمیشە بۆ چالاکی گیانبازی ئامادە بوو. هەڤاڵ سەردەمیش بە هەمان شێوە بوو. هەڤاڵێکی گەنج و بژاردەی ئەندامی هێزە تایبەتەکان بوو.

بۆ نموونە لەنێو ئەو هەڤاڵانە، هەڤاڵ شۆڕش ماردین هەبوو. هەڤاڵ شۆڕش لە بەهدینانەوە بەرەو دەریای ڕەش ڕۆیشت. لە سامسۆن دژی دەوڵەتی تورک شەڕی کرد. پاشان گەڕایەوە، ئەمجارەیان بۆ ئەوەی بتوانێت لە دژی داعش شەڕ بکات، چووە ڕۆژئاوا. پاشان کاتێک لە دژی داعش شەڕی کرد، چاوێکی لەدەست دا. چوو بۆ ئەوروپا و دوای ئەوەی چارەسەریەکەی کۆتایی هات، لە ئەوروپا پێیان گوت لێرە بمێنەوە، لێرە کار بکە، بەڵام گوتی نا، من دەچم و هات بۆ قەندیل. کاتێک دێت بۆ قەندیل، هاوڕێیانی ئەوێیش دەڵێن: لێرە بمێنەوە، بچنە ناو مەشقەوە، بەڵام دەڵێت نەخێر، لە بەهدینان شەڕ هەیە، من دەچم بۆ شەڕکردن لە دژی دەوڵەتی تورک و دواجار لە ڕێگەدا لەدەوری خەلیفان لە بۆسەدا شەهید بوو.

هەڤاڵ بروسکیش لەبنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەرە. دوو برای شەهید بوون. هەڤاڵ شۆڕش هەکاریش بەهەمان شێوە شەهید بوو. هەڤاڵ ئاخین گەنجێکی هۆزی مخوری بوو. لە نێو ڕیزەکانی ئێمەدا خۆی پەرەپێدا و لە بەکارهێنانی چەکدا زۆر سەرکەوتوو بوو. هاورێکانی لەسەر بەکارهێنانی چەک پەروەردە دەکرد. بەڵام لە سەر خاکی هۆزەکەی کە دەیەوێت کوردستان بپارێزێت، شەهید دەبێت.

واتە ئەم مرۆڤانە کوردن. تەنیا یەک ئامانجیان هەیە، ئەویش خزمەتکردنە بە گەل. ئایا گۆناح نییە ئەم مرۆڤانە لە بۆسەدا شەهید بکرێن؟ کام ویژدان دەتوانێت ئەمە تەحەممول بکات! پێویستە کۆتایی پێ بهێنرێت. ئەم جۆرە شتانە چیتر نابێت ڕووبدەن. ئەم کەسانە هەموویان کادری هەڵبژێردراو بوون. پیشترین گروپی هەڤاڵ سەروەریش بەو شیوەیە شەهید بوون. واتە لە شوێنێک کە شوێنی شەڕ نەبوو، بۆسە لەبەردەم هەڤاڵان دادەنرێت و شەهید دەکرێن. پێشتریش رووداوی بەم شێوەیە روویانداوە. هەندێک ڕووداو لە ناکاودا و بێکۆنتڕۆڵ ڕوودەدەن، بەڵام رووداوەکەی خەلیفان پلانبۆداڕێژراو بوو. بۆیە قبوڵ ناکرێت، بەناوی کوردایەتییەوە قبوڵ ناکرێت.

دایکان ئێستا لە سێمالکا چالاکی دەکەن و دداوای تەرمی منداڵەکانیان دەکەن. سڵاو و ڕێزی خۆم بۆ هەموو ئەو دایکانە دەنێرم. بەڕاستی ئەمە کەموکورتی ئێمەیە، واتە پێویستە بوو بارودۆخی نالەباری سیاسەتی کوردی چارەسەر بکەین و دایکان ناچار نەبن چادر هەڵبدەن و داوای تەرمی ڕۆڵەکانیان بکەن. واتە ئێمە لەم بوارەدا بەرپرسیارەتیمان هەیە. ئێمە لە بەرانبەر ئەو دایکانە ڕەخنە لە خۆمان دەکەین. لە کەسایەتی دایکانی سێمالکا و ئەوانەی هاتوونەتە سەر سنووردا لە سیلۆپی، بەڕاستی بەرپرسیارێتی هەڵدەگرین و جارێکی دیکە ڕێز و حورمەتمان پێشکەش دەکەین.

بێگومان ئەرکی ئێمە کە ئەم کێشانە چارەسەر بکەین بۆئەوەی کورد کورد نەکوژێت! بۆچی ئاوایە؟ ئێمە لە سەدەی ٢١ داین. لەم سەردەمەدا جیهان لە ڕێگەی دیالۆگەوە کێشەکانی چارەسەر دەکات. هەروەها کێشەیەکی زۆر جدی لە نێوانماندا نییە. کێشەکە چیه? کێشەکە هاندانی داگیرکاری تورکیایە. واتە نابێت بکەوینە تەڵەی داگیرکەرانەوە. پێویستە کۆتایی بەوە بهێنین. من تەنیا دەتوانم یەک شت لەم بارەیەوە بڵێم: لەم سەردەمەدا شەڕی کورد لە دژی کورد شەرمەزاریە. نابێت کەس لەم هەوڵەدا تێوەگلێت، ئەم شێوازانە جێبەجێ مەکەن و کۆتایی پێبهێنن. ئەمە چاوەڕوانی ئێمەیە.

ئێمە نازانین چۆن دەبێت و دۆخەکە چی لێدێت. چونکە تا ئێستا لە زۆر ناوچەدا بۆسە دادەنێن. لەم بۆسانەدا، وەک لە خەلیفان، لە هەرکوێ هاوڕێیەک ببینن، تەقەیان لێدەکەن. ئەگەر تا ئێستا ڕووی نەداوە، لەبەرئەوەیە کە هەڤاڵانمان ڕاگرتووە. لەبەر ئەوەیە کە شەڕ روونادات. واتە بارودۆخێکی وەها هەستیار هەیە. بەڕاستی ئەمە مەترسیدارە. بۆ ئەوەی ئەمە نەبێتە شەڕێکی فراوان هەوڵەکانمان بەردەوام دەبن و هیوادارین شەڕ ڕوونەدات.

ف.ق