قەیوم کارمەندانی شارەوانی لە ماڵەکەی دەخاتە بەرکار
قایمقام و قەیومی رێیا ئارموش لە وان، کارمەندانی قایمقامیەت و شارەوانی دەباتە ماڵەوە و کارە کەسیەکانی خۆی بەوان ئەنجام دەدات.
قایمقام و قەیومی رێیا ئارموش لە وان، کارمەندانی قایمقامیەت و شارەوانی دەباتە ماڵەوە و کارە کەسیەکانی خۆی بەوان ئەنجام دەدات.
قائیمقام و قەیومی ناوچەی رێیا ئارموشی وان عەبدولقادر یومود کاسمان کە ساڵی رابردوو قایمقام و قەیومی ناوچەی کارازای ئامەد بوو و لە مانگی ئابی رابردوودا ئەرکە نوێکەی وەرگرت، لە رۆژانی رابردوودا جێگۆڕکێی بە کارمەندانی قایمقامیەت کرد.
بەپێی ئەو گۆڕانکارییە ٤ کارمەندێکی بەشی هاوکاری و پشتیوانی کۆمەڵایەتی بۆ رایی کردنی کارەکانی ماڵی قائیمقام ئەرکدار کراون. لەو چوار کەسە یەکیان بۆ چاودێری کردنی منداڵەکانی قائیمقام و سێ کارمەندەکەی دیکەش بۆ پاککردنەوەی ماڵی قائیمقام دەستنیشان کراون.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو کارمەندانە هەفتانە ٥ رۆژ دەچنە ماڵی قائیمقام-قەیوم و کارە تایبەتیەکانی رادەپەڕێنن. ئەوەش زانراوە کە قائیمقام هەڕەشەی لە کارمەندەکانی کردووە کە ئەگەر بە باشی کارنەکەن، کۆتایی بە راژەکانیان دەهێنێت.