رادیۆ دەنگی گەل وەشانی هاوینەی دەستپێکرد

رادیۆ دەنگی گەل (Dengĕ Gel) کە ناوەندەکەی لە نزیک برۆکسلی بەلجیکایە وەشانی هاوینەی دەستپێکرد.

رادیۆ دەنگی گەل (Dengĕ Gel) کە ناوەندەکەی شارۆچکەی دەندەرلیوو-ی نزیک شاری برۆکسل-ی پایتەختی بەلجیکایە، وەشانی هاوینەی دەستپێکرد. لەو چوارچێوەیەدا بەڕێوەبەریی دەنگی گەل فرێکوێنسیی پەخشی رادیۆکە و مانگیلەکان کە پەخشیان لێوە دەکرێت و کات و ساتی وەشانی رادیۆکەیانیان بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیە: 

لە کاتژمێر 06:30 خولەکی بەیانییەوە تاوەکو 01:00 پاش نیوەشەو بەکاتی کوردستان بە فرێکوێنسی (17.470) کیلۆهێرتز هەواڵ و بەرنامەکانی پەخش دەکات.
هەروەها لە سەر مانگیلەی HOTBIRD، بە فرێکوێنسی 11,296، سیم بۆل رایت: 27,500- ئاسۆیی و مانگیلەی NILSAT بە فرێکوێنسی 11,354، سیم بۆل رایت: 27.500- ڕاست، لە هەمان کاتدا هەواڵ و بەرنامەکانی پەخش و بڵاو دەکاتەوە.
 
بیسەران دەتوانن لەرێگەیی ژمارەکانی واتسئەپ، تەلەگرام و تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە رادێۆیی دەنگی گەل-ـەوە بکەن بەم شێوەیە:

واتسئەپ/
00 31 687 06 09 21
تەلەگرام/
00 31 687 13 50 47

تەلەفون/ 
 
00 32 53 41 57 17

00 32 53 41 57 18

رادیۆ دەنگی گەل (Dengĕ Gel) شەوانەڕۆژ، هەواڵ و بەرنامە بە زمانی کوردی (کورمانجی، سۆرانی، هەورامی و زازاکی) بڵاو دەکاتەوە و پەیوەست بە کوردستان، ناوچەکە و جیهان، نوێترین و هەواڵ و زانیاریی بڵاو دەگەیێنێتە بیسەرانی.

رادیۆ دەنگی گەل (Dengĕ Gel) بکە بە سەرچاوەی وەرگرتنی نوێترین هەواڵ و زانیاری.

هـ.هـ