هەڵزنان بەرەو چیا..

زنارین لە گاشەبەردێک رادەمێنێت. دیارە ئەو بەردە واتایەکی بۆ ئەو هەیە. ئاخۆ بۆچی لێی راماوە. وەک ئەوەی دەست بە روخساریدا بهێنێت، وەک ئەوەی برینێکی بهێنێتەوە یاد، وەک ئەوەی لەگەڵ هاوڕێیەکی شەهیدیدا قسە بکات.

خۆر لە نێو گەمارۆی هەوردا ماوەتەوە. بەڵام دەیەوێت رابکات. لە راستیدا نایانەوێت کە لەم کاتەدا رابکات. هەرچەندە بەزەیی خۆی بەرامبەر بە ئێمە کەمیش ناکات، ئێمە نزادەکەین کە ئێستا رانەکات. هەورەکان بەسەریدا دەچن، سەرەتا ئێما خۆمان دەگەیەنینە سەر شاخێکی، دواتر با هەڵبێت، زۆری نەماوە.

گەریلاکانی بەردەممان زنارین و مەدیا بە ملپێچی سەربازی لە ملیاندا، هەڵدەکشێن. ئەوانە رێبەری ژیانن. زنارین خەڵکی مێردینە، مەدیاش خەڵکی کۆبانێیە. دوو رۆڵەی گەلی کوردستان کە لە چیا گەیشتوونە یەک.

زنارین لە گاشەبەردێک رادەمێنێت. دیارە ئەو بەردە واتایەکی بۆ ئەو هەیە. ئاخۆ بۆچی لێی راماوە. وەک ئەوەی دەست بە روخساریدا بهێنێت، وەک ئەوەی برینێکی بهێنێتەوە یاد، وەک ئەوەی لەگەڵ هاوڕێیەکی شەهیدیدا قسە بکات. نهێنی خۆی بۆ ئەو بەردە دەدرکێنێت.

مەدیا لە پێشەوەیە، هەڵدەزنێینە سەر بەردێکی دیکە و ریزە گردێک لە بەردەمماندان. لەبەر ئەوەی ئێمە لە بەرزترین شوێنین. گەریلا گرد و گابەردەکانی خۆش دەوێت، حەزی لە رێکردنە بەسەر بەردەکاندا، گۆرانی دەڵێن، بیرەوەری بە بیر دەهێننەوە.

هەردوو گەریلا دادەنیشن. لەو شاخ، بەرد، دار، گاشەبەرد، ریزە چیاکانی بەردەمیان دەڕوانن. دیارە ماندووبوون بۆیە وەستاون. هەناسەیەک بە بەرماندا هاتەوە، ئەگینا نەمدەتوانی خۆم بگەیەنمە گەریلا.

ئاسمان شین بوو، خۆر هەوڵی دەدا تیشکەکانی بە جیهاندا بڵاو بکاتەوە.

بۆ ئەوەی پشوویەک بدەم لە ژێر گاشەبەردێکدا دانیشتبووم. رەنگە راکشان باشترین کار بێت ئێستا، بەڵام ئەمە ئەستەم بوو، پشوودانی گەریلا لە ٥ خولەک زیاتر نییە. رۆیشتن و هاتنەوە لە ئەرکێک چەندەش دژوار بێت تەنیا پشوودان و وچانێکی کورتی دەبێت.

ئاسمان شینە، بەڵام ئاسمان ئامادەکاری بۆ باران هەیە. با هەڵیکرد. لەبەر ئەوەی لەسەر شاخەکەین باش هەست بە دەنگی سروشت دەکەین.

هەردوو گەریلا شوێن یادەوەرییەکان کەوتوون. روانینێکی دوور و درێژیان بەرەو زاپ هەیە. روویان لە زاپە، واتە روویان لە قەڵای بەرخودانە..

هـ . ب