ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پارتی ئازادی ژنانی كوردستان (پاژك/ PAJK) رۆناهی سه‌رحه‌د له نۆهه‌مین ساڵیاده‌كه‌یدا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ كۆمه‌ڵكوژی پاریس كرد.
رۆناهی سه‌رحه‌د وتی، "له دامه‌زرێنه‌رانی بزوتنه‌وه‌كه‌مان بۆ ئازادی كوردستان و بزوتنه‌وه‌كه‌مان بۆ ئازادی ژنان هاوڕێ سه‌كینه جانسز و ئه‌و هاوڕێیانه‌ی له‌گه‌ڵیدا شه‌هید بوو فیدان دۆغان و له‌یلا شایله‌مه‌ز له نۆهه‌مین ساڵیادی شه‌هیدبوونیان به رێز و پێزانینه‌وه به‌بیرده‌هێنینه‌وه. هێرشكارانیش به توڕه‌ییه‌كی زۆره‌وه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین".
رۆناهی سه‌رحه‌د باسی له‌وه‌كرد، كه كۆمه‌ڵكوژی پاریس و هێرشه پاكتاوكارییانه‌ی به‌رده‌وامن، لێكه‌وته‌ی سیاسه‌تی هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانن به‌رامبه‌ر به پرسی كورد، كه ماوه‌ی دوو سه‌ده‌یه ئه‌و پرسه‌یان به بێ چاره‌سه‌ر هێشتوه‌ته‌وه.
رۆناهی سه‌رحه‌د وتی، "كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌ی پاریسیش سیاسه‌تی دووڕوویانه‌ی ئه‌وروپای به‌رامبه‌ر به پرسی كورد نیشاندا. ده‌ستبه‌جێ به فه‌رمانی ئه‌ردۆغان به به‌رپرسیارێتی هاكان فیدان و به هاوكاری هه‌واڵگری فه‌ره‌نسا ئه‌نجامدرا. ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسا ده‌زانێت كه كۆمه‌ڵكوژیه‌كه له لایه‌ن كێوه ئه‌نجامدراوه، هه‌ربۆیه قۆناغی په‌رده‌پۆشكردنیان ده‌ستپێكرد".
'هێرشه‌كه بۆسه‌ر رێبه‌رایه‌تیمان بوو'
رۆناهی سه‌رحه‌م ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "هێرش بۆ سه‌ر هاوڕێ سارا- سه‌كینه جانسز كه یه‌كێك له كادره پێشه‌نگه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه‌مان بوو، وه‌ڵامێك بوو له رێگه‌ی كۆمه‌ڵكوژیه‌وه بۆ تێكۆشانی ئازادی ژن، كه رێبه‌رمان به هه‌ستیاری زۆره‌وه بونیاتی ناوه. په‌یامێكی بنه‌ڕه‌تیان به‌و جۆره به رێبه‌ریمان گه‌یاند. گوشار و توندوتیژیه‌كی زۆر خرایه سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ. هێرشی سه‌ر هه‌ڤاڵ سه‌كینه و ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی له‌گه‌ڵیدابوون، به واتای هێرشی بۆ سه‌ر رێبه‌رمان بوو. تێگه‌یشتن له په‌یامی سیاسی ئه‌و تیرۆركردنه دژوار نییه. به‌ڵام وه‌ك هه‌موو جار ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپی چاویان به سه‌ردا نوقاند و پرسی كوردیان كرده قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسیه‌كانیان. سیاسه‌تێكی دووڕوویانه‌ی په‌یڕه‌وكرد و ته‌نیا له رێگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤه‌وه نوسراوێكی راده‌ستی توركیا كرد. ئه‌و سیاسه‌ته دووڕوویانه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژی به‌رده‌وام بن، سیاسه‌تی كۆمه‌ڵكوژیكار و ناجوامێرانه كه له‌سه‌ر كوشتنی كوردان به‌ڕێوه‌ده‌برێت. ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌ی كرد و به‌ڕێوه‌ی برد هه‌ر چه‌نده ده‌وڵه‌تی توركی فاشیستیش بێت، هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به هۆی دوژمنایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ كوردیش بێت، ئه‌وه‌ی كه دوژمندارییه‌كه به‌خێوده‌كات و واده‌كات كه ده‌وڵه‌تی تورك به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا تیرۆر له دژی كورد ئه‌نجام بدات، ئه‌و راستی و واقعه سیاسیه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌یه".
"وڵاتانی ئه‌وروپا له كۆمه‌ڵكوژیه‌كه به‌رپرسن"
ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاژك رۆناهی سه‌رحه‌د رایگه‌یاند، كه كۆمه‌ڵكوژیه‌كه له لایه‌ن رای گشتیی و گه‌لی كورده‌وه ئاشكرا بووه و وتی، " به‌ڵام ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسا به په‌كخستنی یاساكانی خۆی، هه‌ڵوێستێكی سیاسی خسته‌ڕوو، كه به بێ ئه‌وه‌ی بڕیارێكی فه‌رمی بدات كاتی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕاند. تێپه‌ڕبوونی كات به‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژیه‌كه له‌لایه‌ك، پۆلیسی فه‌ره‌نساش له‌خۆی رانه‌بینی كه له شوێنی كۆمه‌ڵكوژیه‌كه زانیاری و به‌ڵگه كۆبكاته‌وه".
رۆناهی سه‌رحه‌د باسی له‌وه‌شكرد، كه یه‌كێتی ئه‌وروپاش له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسا بێده‌نگ بوو و وتی، " بێده‌نگی به واتای هاوكارییه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵكوژییه‌كه. گه‌ل و ژنانی كورد تا كۆتایی پارێزگاری له مافی خۆیان ده‌كه‌ن. له دژی ده‌وڵه‌تی تورك كه جگه له كۆمه‌ڵكوژی، له‌ناوبردن و نكۆڵی هیچی تر ناكات، بێگومان مافی هه‌ره مرۆیی و ره‌وایه كه له ناویدا خه‌باتی چه‌كداری، به هه‌موو جۆرێك له دژی ده‌وڵه‌تی تورك تێكۆشان بكات".
رۆناهی سه‌رحه‌د ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه پاكتاوكردن به‌سه‌ر كورددا ده‌سه‌پێنرێت و وتی، "یه‌كێتی ئه‌وروپا به به‌رده‌وام به‌رپرسیارێتی كوشتنی ئۆڵاف پاڵمه‌ی خسته ئه‌ستۆی بزوتنه‌وه‌كه‌مان و بزوتنه‌وه‌كه‌مانی خسته ناو لیستی تیرۆره‌وه. به‌و جۆره چه‌ندین ساڵه له دژی گه‌لی كورد تاوان ئه‌نجام ده‌درێت. ساڵی 2021 له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی سویده‌وه ئاشكرابوو ئۆڵاف پاڵمه له‌لایه‌ن كێوه كوژراوه. ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕبوو، به‌ڵام بۆچی راستییه‌كه‌یان شاردبوه‌وه؟ ئه‌وانه‌ی ده‌رفه‌تێكی بچوكیش به‌كورد ناده‌ن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی تێكۆشانی دیموكراتیك و سیاسه‌ت، ئه‌وانه‌ی مافی ژیان به كوردان ناده‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌یه له شه‌هیدكردنی سه‌كینه جانسزدا له هه‌موو شوێنێك گوشار و توندوتیژی به‌سه‌ر كورددا ده‌سه‌پێنن".
ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاژك رۆناهی سه‌رحه‌د رایگه‌یاند، كه گه‌لی كورد له به‌رامبه‌ر توندوتیژی سه‌ربازان و پۆلیسه‌كان، له دژی كرده‌وه‌كانی فاشیسته‌كان و ئه‌و هێرشه هه‌مه‌لایه‌نه له‌ناوبرانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر، ته‌نیا خۆی ده‌پارێزێت و وتی، "ئه‌وانه‌ی كه ئه‌و خۆپاراستنه‌ی ئێمه وه‌ك تیرۆر پیشان ده‌ده‌ن، خاوه‌نی سیاسه‌تێكی ناجوامێرانه‌ن. كورد هه‌ن و به شێوه‌یه‌كی ئازاد ده‌ژین. رێبه‌رمان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به به‌رده‌وامی ئه‌و راستیه وێنا ده‌كات، پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی له دژی ئه‌نجام درا. ئه‌مڕۆ له كوردستان له دژی گه‌ریلاكانی ئازادی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنرێت. له پێشه‌وه فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا، ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا بۆ ئه‌وه‌ی هێنده‌ی تر نه‌بنه هاوبه‌شی ئه‌و تاوانه پێویسته دان به راستیه‌كه‌دا بنێن و گۆڕانكاری ریشه‌یی به‌سه‌ر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ پرسی كورددا بهێنن. كاتی ئه‌وه هاتووه. یه‌خسیری رێبه‌رایه‌تیمان له گۆشه‌گیری ئیمراڵی له دژی یاسایه، له دژی مرۆڤایه‌تیه. سیستمی ئیمراڵی له ژێر به‌رپرسیاری كۆمیته‌ی نه‌هێشتنی ئه‌شكه‌نجه (سی پی تی)دایه. پێویسته ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا به‌رپرسیارێتی خۆی جێبه‌جێ بكات.
'ساڵی 2022 ده‌بێته ساڵێكی تێكۆشان'
ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاژك رۆناهی سه‌رحه‌د ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشان كرد كه له ساڵی 2021دا ئه‌وان شه‌ڕ و به‌رخۆدانی گه‌وره‌یان كردووه و وتی، "ئێمه رێگه‌مان نه‌دا كه دوژمن له چوارچێوه‌ی 'پلانی له‌ناوبردن'دا گۆڕه‌پانه‌كانی گه‌ریلا داگیر بكات، نه‌مانهێشت كه پلانه‌كانی له‌ناوبردنی بزوتنه‌وه‌كه‌مان بگاته ئه‌نجام. ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی پاكتاوكاری له ئاستێكی گرنگدا پوچه‌ڵكرانه‌وه. بێگومان ئه‌و شه‌ڕه به قوربانی گه‌لێك قورسه‌وه ئه‌نجام درا. ئێمه به سه‌ركه‌وتنی گاره به فه‌رمانده‌یی شه‌هید شۆڕش به‌یتوشه‌باب ده‌ستمان به تێكۆشانی ساڵه‌كه كرد. ئه‌وه دوژمنی سه‌روبن كرد نه‌ك هه‌ر له رووی سه‌ربازییه‌وه ئه‌نجامی سه‌ربازی به‌ده‌ستهێنا. له‌رووی سیاسی، دیپلۆماسی و كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه ئه‌نجامی هه‌بوون. دوژمن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م كاریگه‌ری سه‌ركه‌وتنی گاره له‌ناو ببات، هه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامێك بۆ پلانه‌كانی به‌ده‌ستبهێنێت 23 ی نیسان ده‌ستی به ئۆپراسیۆنی به‌رفراوان كرد و له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا به‌رخۆدانێك بێ وچان به‌ڕێوه‌چوو. دوژمن به هه‌موو هێزی خۆیه‌وه به شێوه‌یه‌كی دڕندانه په‌لامار ده‌دات. له‌سه‌ر بنه‌مای پلانی ته‌واوكردنی داگیركاری له باشوری كوردستان و پاكتاوكردنی بزوتنه‌وه‌كه‌مان و گه‌ریلا، ده‌ستی به هێرشێكی هه‌مه‌لایه‌نه كرد و له دژی ئه‌وه‌ش به‌رخۆدانێكی به‌هێز ئه‌نجام ده‌درێت. له دژی هێرشه‌كان به چه‌كی كیمیایی و هێرشی دڕندانه، گه‌ریلا به قاره‌مانێتی ئه‌ركی خۆی راده‌په‌ڕێنێت. له هه‌ر چواربه‌شی كوردستان گه‌ل، ژنان له دژی داگیركاری ده‌وڵه‌تی تورك، له دژی راستی ناپاكی پارتی دیموكراتی كوردستان (په‌ده‌كه) تێده‌كۆشێت، به‌ڵام ئه‌وه وه‌ك پێویست نییه.
یه‌ژاستار به درێژایی ساڵه‌كه ده‌یان چالاكی كرد، هه‌ر وه‌ها له سه‌ر ئاستی پێشه‌نگایه‌تی به‌رشداری له‌به‌رجه‌م هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كاندا كرد. وێڕای هێرشه‌كانی دوژمن، به هه‌موو جۆره ته‌كنیكێك گه‌ریلا بێپسانه‌وه شه‌ڕی خۆی به‌ڕێوه‌برد. له دژی كۆمه‌ڵكوژییه دڕندانه‌كان له رێگه‌ی هێرشی كیمیایی، تێكۆشانی ئێمه به‌رده‌وامه. به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای ستراتیژی شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕ به‌هێز بكرێت. ئه‌و شه‌ڕه له هه‌موو كات جیاوازتره و چاره‌نوسسازه. سه‌ركه‌وتن له‌و شه‌ڕ و تێكۆشانه هه‌مولایه‌نه‌دا كۆتایی به رژێمی ئاكه‌په- مه‌هه‌په‌ی فاشیست ده‌هێنێت. به تایبه‌تی له دژی ناپاكی په‌ده‌كه و هێرشه داگیركارییه‌كانی ئاكه‌په- مه‌هه‌په‌ی فاشیست، ساڵی 2022 ده‌بێته ساڵێكی تێكۆشانی پڕ كاریگه‌ر".
هـ ب