لە ڕاگەیەندراوێکدا، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پارستنی گەل – هەپەگە بڵاویکردەوە، بە هۆی بە کارهێنانی چەکی قەدەغەکراوی کیمیایی لە لایەن دوەڵەتی داگیرکەری تورکەوە، لە ٥ی مانگی ١١ی ئەمساڵ، ١١ گەریلا بە چەکی کیمیایی شەهید دەبن، یەکێک لە شەهیدەکان گەریلایەکی خەڵکی شاری سلێمانییە.
ئەو گەریلا شەهیدە ناو و پاشناوی باوان محەمەدە و ناسراوە هەڵمەت ڤیان، خەڵکی سەنتەری سلێمانیە.
وەهاب مەسۆیی، ئەندامی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشوری کوردستان، بە ڕۆژنیوزی وت: سبەی لە مزگەوتی مامۆستا عەبدولکەریمی مودەریس، کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ، مەراسیمی پرسەی شەهید هەڵمەت بە ڕێوە دەچێت، داواکارین هەموان بەشداری مەراسیمەکە ببن وەکوو ئەرکێکی نیشتمانی لە دژی داگیرکاری.
ف.ق