شارستان.. ٢٣ ساڵ ڕێپێوان لە چیا
شارستان نەتەنیا کامێراکەی هەڵگرت، بەڵکو هاوکات لە پێناو پاراستنی گەلە قارەمانەکەی لە جینۆساید، چەکیشی هەڵگرت و بەشداری شەڕێکی قورس و بێ وەستانی کرد.
شارستان نەتەنیا کامێراکەی هەڵگرت، بەڵکو هاوکات لە پێناو پاراستنی گەلە قارەمانەکەی لە جینۆساید، چەکیشی هەڵگرت و بەشداری شەڕێکی قورس و بێ وەستانی کرد.
بۆ ماوەی ٢٣ ساڵ، بە چەکێک لە شان و کامێرایەک بە دەستیەوە، بە جانتایەکی پڕاپڕ لە هیوا، لە چیا، دەشت و دۆڵەکان و لەنێو ڕووناکی شارەکاندا، بوو بە ڕێبواری رێگەی ئازادی.
ئەو ٢٣ ساڵە تەنیا بە خۆشی دەرباز نەبوو. بە بەفر، باران، قوڕ، گولـلە باران، بۆردومان، هێرش بە بۆمبی قورس، چەکی جۆری لاڤ و موشەک تێپەڕی. هەموو ساتێکی ئەو ٢٣ ساڵە لەگەڵ هەڕەشەی مردن، بە پڕاوپڕ ژیان کردن، تێپەڕی.
ئەوەی باسی لێدەکرێت ژیانی شەهید 'شارستان'ە. ئێشکگری ئاگر و هاوڕێیەتی ئازادی کرد. لە ماوەی ٢٣ گەریلایەتیدا خۆشی و ناخۆشی زۆری بینی.
٢٣ ساڵ ژیانی گەریلای بە تێکۆشان دەرباز بوو. مۆری خۆی لە مێژوو و ژیان دا. بووە وتەبێژی و زمانحاڵی بەرخۆدانی بێ وچانی گەریلا.
بە کامێراکەی بەدوای ڕاستیەکان گەڕا
گەریلای شارستان ماوەی ٢٣ ساڵ بە چەک لە دەستێکی و کامێرا لە دەستەکەی تری، بە دوای ڕاستیدا گەڕا و هەوڵی دەدا ببێت بە دەنگی ڕاستی. چی بووە هۆی ئەوەی شارستان بەدوای ڕاستییەکان بگەڕێت؟
بۆ ئەوەی لە شارستان تێبگەین، دەبێت سەیری ئەو بەهایانە بکەین کە لە دوای خۆی جێیهێشتووە. شارستان لە هەر بستێکی خاکی کوردستان بووە زمانحاڵی خۆشەویستی، دڵسۆزی، شەڕ و ژیانی گەریلا لە چیای سەرکەشەکان. بەم تێگەیشتنە هەنگاوی نا و بەدوای ڕاستییەکان گەڕا و هەموو رۆژێک لێگەڕینەکەی بەگوڕتر کرد.
میراتێکی زۆر گەورەی لە دوای خۆی بەجێهێشت
ئەمڕۆ هاوپیشەکانی خاوەنداری لە میراتی شارستان دەکەن و پێنووسی گواستنەوەی ڕاستییەکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەهێزتر دەبێت.
ئەو کەسانەی هەستی گەورەیان لە کەسایەتی خۆیاندا ئافراندووە، هەموو کات بە شێوەیەکی بەرز و واتادار دەژین. ئەو میراتەی تۆ بۆ ئێمەت جێهێشت وەک ڕووبارێک دەخرۆشێت، وەک تۆ لەسەر ڕێگەی ڕاستە و دەگاتە هەموو ئەو کەسانەی کامێرایان بەدەستەوەیە. لەگەڵ خرۆشانی نوێبوونەوەیەک دەخۆڵقێنێت، هیوا بە داهاتوو دەبەخشێت.
هەموو مرۆڤایەتی شایەتی دەدەن ئەو تۆوانەی دەچێندرێت، چەکەرە دەکەن و سەوز دەبن. پێشەنگی ڕاستی، هێمای ژیان. ئێمە ئێستا لە کەسایەتیدا باشتر لە ڕاستییەکان تێدەگەین. لە غوربەتلی ئەرسۆزەکانەوە تا نوژیان ئەرهانەکان، لە ئەخین، کۆچەرین، ئاڤرین و ڕۆزاکانەوە تا شارستانەکان، ئەو تێکۆشانی گەڕان بەدوای ڕاستییەکان هەمیشە بەردەوام دەبێت. ھەڵپەڕکێی ڕاستی بێ وچان لە لایەن ئێمەی ھاوپیشەکانیان ھەموو کات بەردەوام دەبێت، بۆ ئازادی وڵاتەکەمان دەبینە ڕێبواری ئەو ڕاستییە.
شارستان نەتەنیا کامێراکەی هەڵگرت، بەڵکو هاوکات لە پێناو پاراستنی گەلە قارەمانەکەی لە جینۆساید چەکیشی هەڵگرت و بەشداری شەڕێکی قورس و بێ وەستانی کرد. چەندین جار بریندار بووە، چەندین جار ڕووبەڕووی مردن بووەوە. بەڵام هیچ شتێک نەیتوانی پاشەکشەی لەو دۆزە پێبکات. بە خۆشەویستییەکی زۆرەوە ژیانی لە ئامێز گرت و ھەموو کات ژیانی خۆشویست.