شەهیدانی خەلیفان مایەی شانازیی ئێمەن | ئانالیز
ئەوەی شەوی ٢٨-٢٩ی ئاب لە ناوچەی خەلیفانی باشوری کوردستان ڕوویدا، ڕوونبوویەوە.
ئەوەی شەوی ٢٨-٢٩ی ئاب لە ناوچەی خەلیفانی باشوری کوردستان ڕوویدا، ڕوونبوویەوە.
ئەوەی شەوی ٢٨-٢٩ی ئاب لە ناوچەی خەلیفانی باشوری کوردستان ڕوویدا، ڕوونبوویەوە. یەکەیەکی هەپەگە کەوتنە کەمینی هێزە چەکدارەکانی پەدەکە، حەقی زیلان یەکێک لە ڕزگاربوەکانی ئەو یەکەیەی گەریلا، کە لە کەمینی هێزەکانی پەدەکە ڕزگاریبوو، کاتێک گەیشتەوە هێزەکانی گەریلا وردەکاریی ڕووداوەکەی ئاشکرا کرد. پێشتریش لەو ناوچەیە ڕووداوی لەو شێوەیە ڕوویداوە. یەکەیەکی هەپەگە، کە پێکهاتبوون لە ٣ گەریلا بێسەروشوێن کرابوون و تا ئێستا هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی ئەو ٣ گەریلایە نییە، سەرەڕای داواکارییەکانی هەپەگە، خێزانی ئەو سێ گەریلایە و داوای گشتیی خەڵکی کوردستان، بەڵام بەڕێوەبەرانی پەدەکە وەڵامی ئەو داواکارییانە نادەنەوە، لەسەر ئەو بناغەیە دەتوانین بڵێین، قسەکانی حەقی زیلان لەبارەی دووەمین ڕووداوەوە لە خەلیفان راستی ڕووداوی یەکەمیشمان بۆ دەسەلمێنێت.
لەسەر قسەکانی حەقی زیلان، یەکەی گەریلاکانی هەپەگە کە پێکهاتبوون لە ٧ کەس بە ئامانجی شەڕ لەگەڵ سوپای داگیرکەری تورک لە گۆڕەپانی قەندیل بەرەو گۆڕەپانەکانی شەڕی حەفتانین، مەتینا، زاپ و ئاڤاشین بەڕێکەوتبوون، ئەو یەکەیە لەو گەریلایانەی ناوچە جیاوازەکان پێکهاتبوون کە ئامانجیان گەیشتنبوو بە ناوچەی بادینان.
شەوی ٢٨-٢٩ی ئاب پاش پەڕینەوە لە ئاوی زاپ لە ناوچەی خەلیفان، کەوتنە کەمینی چەکدارانی پەدەکەوە. بەبێ ئاگادارکردنەوە کەوتنە بەر هێرشی یەکلانەی قورس و گولـلەباران کردن.
ئەوەی دیارە ناسنامەی ئەوکەسانەی کە کەوتنە بەرهێرش ناسراو بوون، ئەوانە لەژێر چاودێری ورددا بوون. ئەو کەمینە بەشێووەیەک بەرنامەڕێژی کراوە کە ئامانج لێی کۆمەڵکوژی ئەو یەکەیە بوو، بەو پێیەش بڕیاری شەڕ لە دژی گەریلا ئەرێنی کراوە.
گەریلا حەقی زیلان دەگێڕێتەوە: "هێرشێکی قورس بوو، لەهەر چوارلاوە گولـلەباران دەکراین، ئێمە لەسەر شێوەی جوڵەی گەریلا ڕێمان دەکرد و من کەسی دواوەی ئەو دەستەیە بووم، لە ئاکامی ئەو گولـلەبارانەدا هەڤاڵانی پێشەوە کەوتنە سەر زەوی، بەهۆی پێکانی ئەو هەڤاڵانەوە گولە بەر من نەکەوت، ئەوانم بانگکرد، بەڵام کەس وەڵامی نەدامەوە، تێگەشتم لەوەی هەموویان شەهید بوون، تۆزێک پاشەکشەم کرد، خۆم لەناو تاوێرەکاندا شاردەوە، بەیانی کاتێک ئۆتۆمبێلی هێزەکانی پەدەکەدا هاتن، تەرمی هەڤاڵانیان گولەباران کرد و ئەوانیان لەگەڵ خۆیاندا برد، تەنانەت ئەگەر هەڤاڵێک بە برینداری لەناو هەڤاڵاندا بووایە، لەو گولەبارانەی بەیانیدا کوژرا".
بەبێ چەک و بەپێی پەتی ١٦ ڕۆژ ڕێگەم کرد، خۆم گەیاندە هێزەکانی هەپەگە.
ئەو زانیارییانەی کەلەلایەن حەقی زیلانەوە ئاشکرا کرا ڕوون و بەرچاوە، بەو شێوەیە ڕووداوی خەلیفان ئاشکرا بوو. چەکدارانی پەدەکە بە ئاگاداری و بەرنامەڕێژییەوە لەسەر ڕێگەی هێزەکانی گەریلای هەپەگە کەمین دادەنێن و بە شەو کۆمەڵکوژیان دەکەن، لە ئەنجامی ئەم کەمینەدا ٦ گەریلا شەهید بوون، وادیارە یەکێک لەو گەریلایانە بە برینداری دەکەوێتە دەستی چەکدارەکانی پەدەکە و پێنج گەریلاکەی دیکە دوو فەرماندەی هەپەگە بە ناوەکانی 'شۆرش مێردین و تۆڵهەڵدان ڕامان' شەهید دەبن، بە هەر شێوەیەک بێت هیچ یەکێک لە بەرپرسانی پەدەکە دوای ئەم پەلامار و کوشتارە ناتوانن پڕوپاگەندەی ئەوە بکەن کە 'ئێمە بەرامبەر پەکەکە شەڕمان ڕانەگەیاندووە'، پەدەکە بەم شێووەیە وەک دەوڵەتی تورک لەگەڵ ئەودا لە دژی پەکەکە شەڕی ڕاگەیاندووە.
دەزانین ئەو گەریلایانەی کە بە دەستی چەکدارانی پەدەکە شەهید کران 'شۆرش مێردین و تۆڵهەڵدان ڕامان' لە ڕۆژئاوا، 'بروسک مونزور' لە شەنگال، لە دژی داعش بەشداری شەڕ بوون، هەندێک لەوانە لە شەڕی دژی داعشدا برینداربوون، دوای چارەسەرکردن لەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆ بەشداری لە شەڕی دژ بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ڕێی گەڕانەوەی بادینانیان گرتبووە بەر، هەستی پێدەکەین کە شەڕ لە بادینان بەردەوامی هەیە، وە کەسانێک کە بۆ بادینان دەڕۆن بۆ پەیوەستبوون بەو شەڕەوە دەچن، پەدەکە لە هەرکەس زیاتر ئەو ڕاستییە دەزانێت.
ئایا پێهەڵگرتنەکانی پەدەکە بۆ کەمین دانان و کۆمەڵکوژی گەریلا بە چ مانایەکە؟ پەدەکە دەیەوێت بە کەمین دانان بۆ گەریلاکان کە بۆ شەڕی داگیرکاری تورک بۆ حەفتانین، مەتینا، زاپ و ئاڤاشین دەڕۆن، ڕێگری بکات، ئەم هەنگاوانە بە ئاشکرا بەرگریکردنە لە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لە باشوری کوردستان.
هاوکاری لەگەڵ فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لە دژی پەکەکە بە مانای هاوکاری و هاودەستی و هاوپەیمانیی جەنگییە، پەدەکە خوازیاری سەرکەوتنی داگیرکاری تورکە نەک سەرکەوتنی تێکۆشانی ئازادیخوازی کوردستان، لەلایەکی دیکەشەوە دەیەوێت تۆڵەی تێکشکاندنی داعش لە گەریلا بکاتەوە، کە لە شەنگال و ڕۆژئاوادا شکستیان بە داعش هێنا، ئەوەی کە پەدەکە لە خەلیفان پێی هەستا جگە لەو ڕاستییە هیچ مانایەکی دیکە نادات، بەرچاوە کە پەدەکە لە هەوڵدایە تا هێزەکانی گەریلا لە ناوچەکانی حەفتانین، مەتینا، زاپ و ئاڤاشین و خواکورک لە باشوری کوردستان گەمارۆ بدات و زەمینەی هێرشی کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک ئامادەبکات، بە کۆمەڵکوژی لە خەلیفان پێ لەبەڕەکەی خۆی زیاتر ڕاکێشا و لەپاڵ سوپای تورکدا بەشداری شەڕ لە دژی گەریلا بوو، پەدەکە بووە هاوبەشی کۆمەڵکوژی ئاکەپە-مەهەپە، لە مەتینا، زاپ و ئاڤاشین، کەبە چەکی کیمیایی هێرشی سەر گەریلاکانی تەڤگەری ئازادی دەکات. بەرگری لە ڕژێمێک دەکات کە لە حەفتانین تا خواکورک دارستانەکانی کوردستان دەسووتێنێت و دارەکانی دەبڕێتەوە.
پەدەکە بە کوشتنی یەک بەکرێگیراوی میت لە هەولێر قیامەتی هەستاند، لە کاتێکدا لە سلێمانی بەرامبەر جەنگاوەری پەکەکە (شوکری سەرحەد) کە دەکوژرێت بێدەنگی هەڵدەبژێرێت.
پەدەکە ١٠ ساڵە بە هاوکاریی ئیستخباراتی بۆ هێرشی هەوایی ڕژێمی تورکی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لە دژی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا هاوبەشی دەکات، لەو هێرشانەدا نزیک بە هەزار تێکۆشەری تێکۆشانی ئازادیخوازی کوردستان شەهید کەوتوون، بەرچاوە کە پەدەکە لەم هێرشانەدا بەشداری گەورەی هەیە.
لە ڕووی مێژووییەوە بەکرێگیراوی و خیانەت لە کوردستان بە پشتیوانی هێزە باڵادەستە گرێدراوە بنەماڵە-ئاغاییەکانەوە درێژە بە تەمەنی خۆی دەدات. ئەم هێزانە و هێڵەکەیان هەمیشە بەڕێی نۆکەری و خیانەتەوە کۆمەڵگەی کوردیان پارچە و کوردستانیشیان بەرامبەر دوژمنان لاواز کردووە، ئەو هێڵە ڕێگرە لەو فرسەتانەی کەبۆ ئازادی بەدەستدێت و هەمیشە ڕێگری لە ئازادی کورد دەکات. لە سەردەمی ماددەکانەوە تا ئەمڕۆ ڕووی نەعلەتی مێژووی کورد بەم شێوەیە بووە، کوردەکان ئەم واقعیەتە بەم شێوەیە دێننە زمان 'بەرامبەر یەک قاپ شۆربا خۆیان دەفرۆشن'، یان بە زمانێکی مانادارتر ئەو خۆفرۆشییە دادگایی و ڕسوا دەکەن.
بەڵام ئێمە دەبێت ئەو دۆخە وەها بناسین: کە لە هیچ سەردەمێکی مێژوویدا ئاستی نۆکەری - خیانەت بە ئاستی پەدەکە نەگەیشتووە. هیچ زەمانێک بەم ئاستە خراپە نەگەشتووە.
لە هەلومەرجێکدا کە مێژوو دەرفەت و هەلومەرجی شایستەی لەم جۆرەی بە کوردەکان نەداوە، پێشخستنی بەرژەوەندی کەسی و بنەماڵەیی، هاودەستی و پێکەوەبوون لەگەڵ دەسەڵاتی ئاکەپە - مەهەپەی فاشیست، بکوژ و دژەکورد جگە لە خیانەت و نۆکەری هیچ مانایەکی دیکە نادات.
هاوپەیمانیی ئێستای پەدەکە - دەوڵەتی تورک جگە لەو ناونانە ناتوانین شتێکی دیکەی پێبڵێین. ئاشکرایە کە ئەم هاوپەیمانییە، ڕێککەوتن لەگەڵ داعش و مەهەپە بۆ کورد کوژییە، شایەدی ئەم بۆچوونەمان ئەو دوژمنایەتی و هێرشەیە کە پەدەکە بەرامبەر بە شەنگال بەڕێوەی دەبات.
هەرکەسێک کە خۆی بە کورد و نیشتمانپەروەر دەزانێت، پێویستە پێش هەرشتێک بەو ڕاستیە ئاشنابێت کە دەبێت بەرامبەر بە سیاسەتی پەدەکە هەڵوێستی خۆی بەیان بکات، هەرکەس پێویستە خۆی لە وتنی 'یەکێتیی کوردان ویەکێتیی نەتەوەیی'ی بێبنەما بپارێزێت.
یەکێتیی نەتەوەیی کورد پێویستە پشت بە پێوانەکان و هاوکێشەی دیموکراتیک، نیشتمانپەروەری و ئازادی ببەستێت، پێویستە لەبەرامبەردا داگیرکاری، ئیستعمار و ڕەگەزکوژی ڕەت بکاتەوە، ئاشکرایە کە تێکۆشان لە دژی داگیرکاری و کۆمەڵکوژی جیا نییە لە تێکۆشان دژ بە نۆکەری و خیانەت.
ئێمە لێرەدا جارێکی دیکە یادی شۆڕشەکان، ئاخینەکان، بروسکەکان، سەردەمەکان و سەروەرەکان و تەواوی شەهیدانی خەلیفان بەبیردەهێنینەوە و یادی ئەوان بە زیندوویی دەهێڵینەوە.
ئەوانە مایەی شەرەفی کوردبوون، مرۆڤبوون، ژیانی ئازاد و دیموکراسی بوون، ئەوانە بە شێوەی کردەیی بەرامبەر نۆکەری و خیانەت لەسەرپێ بوون، ڕێگەی ڕاستیان نیشانی ئێمەدا، نیشانیان داین کە دەبێت چۆن هەڵسوکەوت بکەین. ئەوان شەهیدانی قارەمانی کورد، شەهیدانی خەڵک، ژنان، هێزە دیموکراتیک و ئازادیخوازەکانن.
لەسەر ئێمە پێویستە بەجوانی لەوان تێبگەین، بە میراسی ئەوان خۆمان پاک بکەینەوە، بە دەوری ئامانجیاندا کۆببینەوە، بۆسەرخستنی ئاواتەکانیان تێکۆشان بەرەوپێش ببەین، تا گەیشتن بە سەرکەوتن لە دژی مرۆڤ کوژی و فاشیزم، دژی نۆکەری و خیانەت بەردەوامی بە تێکۆشانمان بدەین، ئەوانەی کە بەو شێوەیە کار دەکەن دەتوانن شۆڕشگێر، دیموکراتیک، ئازادیخواز و نیشتمانپەروەر بن، لە دەرەوەی ئەوە هیچ مانایەکی نییە و خۆفریودانە، هێزدانە بە هێڵی نۆکەری و خیانەت. هیچ کەس نابێت ئەو هەلومەرجە قبوڵ بکات و بەو فریودانە ڕازی ببێت.
سەرچاوە؛ یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
ژ.ت