سۆهراب ئازادی نوسەری لوڕ كۆچی دوایی كرد

سۆهراب ئازادی لێكۆڵەری چەپ و سۆسیالیست لە خۆرمئاوا كۆچی دوایی كرد.

سۆهراب ئازادی نوسەر و لێكۆڵەری هەڵبەست و ئەدەبی لوڕی رۆژی شەممە، ٢ی نیسان بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لەتەمەنی ٦٦ی ساڵی دا كۆچی دوایی كرد.

ناوبرا لەساڵی ١٩٥٦ لەگوندی زیویاری سەر بە شارۆچكەی پۆل دۆختەر لەدایكبووە. سۆهراب ئازادی پەرتووكی هەڵبەستی "تۆ دەنوسمەوە ئەی وڵاتەكەم"ی كۆكردۆتەوە، وەرگێڕی كردووە و پێداچوونەوەی بە بەشێك لە هەڵبەستەكانی ئیرەجی ڕەحمانپوری لەساڵی ١٩٨٢ كردووە و بڵاوكردووەتەوە.

 دەرهێنەر و ئامادەكاری ئەم بەرهەمە لەبڵاوكراوەكانی سیفا دەبێتە جێی سەرەنجی خوێنەران و چاپی سێیەم دەکرێتەوە. ئازادی سەرەڕای لوڕی بە لەكیش هەڵبەستی ووتووە.

سۆهراب ئازادی لە سەرەتاكانی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ئەنجامی بیركردنەوەكانی بۆ پارتە چەپەكان، دەبێتە ئەندامی حیزبی چریكهای فدایی ئێران، بەڵام دوای دابڕان لەو پارتە، دەست دەكات بە لێكۆڵینەوە لە ئەدەبیاتی كۆمەڵایەتیی گەلەكەی و لەم چوارچێوەیەدا خزمەتێكی گەورەی بەهەڵبەست و ئەدەبی لوڕی كردووە.

ئەم نوسەر و لێكۆڵەرە سەرقاڵی ئامادەكردن و چاپی، پەرتووەكەكانی گوتەی باو و باپیران و مەتەڵ، فەرهەنگی لوڕ و هاوكات هەڵبەست و یەك بەیتیەكانی لەكی بووە.

ژ.ت