سنە؛ بەبۆنەی لەدایكبوونی رێبەر ئاپۆ و دامەزراندنی پهژاك دار چاندرا
ژمارەیەك لەوڵاتپارێزانی شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان بەچاندنی نهمامی دار لەدایكبوونی رێبەری گەلی كورد، عەبدوڵا ئۆجالان و ١٨هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەژاكیان پیرۆز كرد.
ژمارەیەك لەوڵاتپارێزانی شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان بەچاندنی نهمامی دار لەدایكبوونی رێبەری گەلی كورد، عەبدوڵا ئۆجالان و ١٨هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەژاكیان پیرۆز كرد.
بەبۆنەی چواری نیسان، ٧٣ هەمین ساڵڕۆژی لەدایكبوونی رێبەر ئاپۆ و ١٨هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان"پەژاك" لەشاری سنە مەراسیمێكی دارچاندن بەرێوە چوو.
لەو مەراسیمەدا كە لەدەورو پشتی شاری سنە بەرێوەچوو، بەدەر لە ژنان و پیاوان، گەنجانیش بەشداربوون و بەدەیان نهمامی داریان رواند.
لەكۆتایی مەراسیمەكەدا بەشداربووان، وێڕای پیرۆزبایی لەدایكبوونی رێبەر ئاپۆ و دامەزراندنی پەژاك، جەختیان لەسەر تێكۆشان بۆ كۆتاییهێنان لەسەر گۆشەگیری ئیمراڵیان كردەوە.
هـ .ب