سەندیکای پارێزەرانی رحا لەبارەی گۆشەگیری لە ئیمڕاڵی سەردانی وەزارەتی داد و یەکێتی پارێزەرانی کرد
سەندیکان پارێزەرانی رحا لە دژی گۆشەگیری لە ئیمڕاڵی سەردانی هەریەک لە وەزارەتی داد و یەکێتی سەندیکاکانی پارێزەرانی تورکیای کرد.
سەندیکان پارێزەرانی رحا لە دژی گۆشەگیری لە ئیمڕاڵی سەردانی هەریەک لە وەزارەتی داد و یەکێتی سەندیکاکانی پارێزەرانی تورکیای کرد.
سەندیکای پارێزەرانی رحا بۆ ئەوەی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لەزیندانی ئیمراڵی جۆری ئێف زیندانییە، ئەنجام بدرێت سەردانی وەزارەتی داد و یەکێتی سەندیکانانی پارێزەرانی تورکیا (تەبەبە)ی کرد.
داواکارییەکە بۆ ئەنجامدانی دیدار بە واژۆی سەرۆکی سەندیکا عەبدوڵا ئۆنجەل رەوانەی وەزارەتەکە و تەبەبە کرا. سەندیکای پارێزەرانی رحا رایگەیاند، کە ٣٩ ئەندامیان سەردانیان کردوون، بۆ ئەوەی بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار سەردانی وەزارەتی داد و تەبەبە بکرێت.
سەندیکاکە داوای کرد وەزارەتی داد وەڵامی داواکارییەکەیان بداتەوە و رێگرییەکان لەبەردەم دیدار لەگەڵ ئۆجالان هەڵبگیرێن بۆ ئەوەی پارێزەرانی بتوانن دیداری لەگەڵدا ساز بکەن.
هـ . ب