سۆران عومەر: داوامان لە عێراق کردووە، سنوورێک بۆ پێشێلکارییەکانی تورکیا دابنێت

پەرلەمانتاری عێراق، سۆران عومەر بەئامانجگرتنی هاوڵاتیانی مەدەنی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە شەرمەزارکرد و گوتی: "بە فەرمی داوامان لە حکومەتی عێراق کردووە، سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکارییانە دابنرێت".

هێرشی داگیرکاری

دوێنێ دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە نزیک شارەدێی خەلەکان ئۆتۆمبیلێکی کردە ئامانج و سێ هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون. لەم بارەیەوە، پەرلەمانتاری عێراق، سۆران عومەر لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک پەیامێکی بڵاوکردەوە.

سۆران عومەر شەهیدکردنی سێ هاوڵاتییەکەی شەرمەزار کرد و گوتی: "بە فەرمی داوامان لە حکومەتی عێراق کردووە سنوورێک بۆ ئەم تاوان و پێشێلکارییەی سەروەری عێراق و هەرێمی کوردستان دابنێت".

هەروەها دەڵێت: "ئەوەشی لە ناوخۆ سیخوڕیی بۆ ئەو کارانە دەکات بەشدارە لە تاوانی گەورە دەرهەق بە گەلی خۆی".