سەربازانی تورک لە پایزئاوای وان هێرشیان کردە سەر هاووڵاتییان
خەڵکی گوندی یورتباشی لە ناوچەى پایزئاوای وان لە دژی تاڵانکردنی کانی مەڕمەڕی گوندەکەیان ناڕەزایەتییان نیشاندا. سەربازانی تورکیش وەک پیشەى هەمیشەییان تەقەیان لە هاووڵاتییان ئەو گوندە کرد.
خەڵکی گوندی یورتباشی لە ناوچەى پایزئاوای وان لە دژی تاڵانکردنی کانی مەڕمەڕی گوندەکەیان ناڕەزایەتییان نیشاندا. سەربازانی تورکیش وەک پیشەى هەمیشەییان تەقەیان لە هاووڵاتییان ئەو گوندە کرد.
دانیشتوانی گوندی یورتباشی لە دژی تاڵانکردنی کانی مەڕمەڕی گوندەکەیان ناڕەزایەتیان نیشاندا.
هاووڵاتییانی ئەو گوندە لە مانگی رەمەزاندا داوایان لە کۆمپانیاکە کردبوو دەست لە پرۆژەی دەرهێنانی بەردی مەڕمەڕی گوندەکەیان هەڵگرێت، بەڵام کۆمپانیاکە، کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و دەوڵەتی تورکەوە پشتیوانیی لێدەکرێت وەلامی داوای هاووڵاتییانی ئەو گوندەی نەدابوویەوە.
هاووڵاتییانی ئەو گوندە جارێکیتر لە ٢٦ی ئایاردا چوونە بەردەم کۆمپانیاکە، بەڵام ئەمجارە سەربازانی تورک هێرشیان کردە سەر هاووڵاتییان و دەستڕێژی گولـلەیان لە هاووڵاتییان کرد.
هاووڵاتییانش بە بەرد وەڵامی هێرشی سەربازەکانی دەوڵەتی تورکیان دایەوە و پێکهەڵپژان روویدا، بەڵام دیار نییە چەند کەس لە هاووڵاتییانی ئەو گوندە دەستگیرکراون.
هاووڵاتیانی ئەو گوندە رایانگەیاندووە، نایانەوێت کانی مەڕمەڕ لە گوندەکەیاندا لێ بدرێت و سامانی گوندەکەیان تاڵان بکرێت.
ژ.ت