سەربازێکی پسپۆڕی سوپای تورک لە زەندورای مەتینا بەهۆی قورسیی شەڕەوە خۆی کوشت

بەرخۆدانی بێ وێنەى هێزەکانی گەریلا سەربازانی تورکی تووشی شۆک و تێکچوونی باری دەروونی کردووە. سەربازێکی سوپای تورک بەهۆی قورسیی شەڕ و بەرگەنەگرتنی، لە شاخی تانگ لە ناوچەى زەندورای مەتینا خۆی کوشت.  

هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ماوەی ٦ مانگە بەردەوامە. لەو پرۆسەیەدا دەوڵەتی تورک تووشی شکستێکی مێژوویی بووە و یەک لەسەریەک گورزی قورس دەخوات. کاتێک مرۆڤ دوای ٦ مانگ سەیری نەخشەی شەڕ دەکات ئەوە دەبینێت، کە سوپای تورکی داگیرکەر لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا نەیتوانیوە هەنگاوێک بۆ پێشەوە بنێت.

بەردەوامی و درێژخایەنیی شەڕەکە و هەروەها بەرخودانی بێ وێنەى هێزەکانی گەریلا و بێ ئەنجامبوونی هێرشە داگیرکەرییەکان، کاریگەرییەکی زۆر خراپی لەسەر باری دەروونیی سوپای تورک دروستکردووە. ئەوەندەی ئاشکرا بووە، تا ئێستا بەهۆی قورسیی شەڕەوە زیاتر لە ٣٠٠ هێزی تایبەتی بە کرێگیراو (ئەو سەربازانەى بە گرێبەست بۆ پارە شەڕ دەکەن) لە شەڕی دژ بە هێزەکانی ئازادیی کوردستان لە گۆڕەپانی شەڕ هەڵهاتوون ودەستیان لە کار کێشاوەتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا بەشێک لە سەربازەکانیش خۆیان بریندار دەکەن بۆ ئەوەى لە گۆڕەپانی شەڕ دووربخرێنەوە.

بەگوێرەی زانیارییە خۆجێییەکان، سەربازانی سوپای تورک، کە لە بەرامبەر بەرخۆدانی گەریلاکاندا شکستیان هێناوە لە رووی دەروونیشیەوە تێکشکاون. لەم دواییانەدا و لە ١٥ی تشرینی یەکەم سەربازێکی پسپۆڕی بە کرێگیراوی سوپای تورک لە شاخی تانک لە ناوچەی زەندورای مەتینا خۆی کوشتووە.

 ئەو سەربازەی خۆی کوشتووە سەربازێکی بەکرێگیراو بووە، کە بۆ پارە شەڕیکردووە و دەستی هەبووە لە ئۆپەراسیۆنی داگیرکەریدا.  زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، لە دوای ئەو ڕووداوە باری دەروونیی سەربازەکانی تورک لە ناوچەى زەندورای مەتینا زۆر تێکچووە. تووشی شپرزەیی و بارێکی دەروونی شێواو بوون.

سوپای تورک، کە دەرەقەتی گەریلا نایەت بە ڕادەیەک لایەنی دەروونی و ئەخلاقیی تێکشکاوە، کە هەموو پێوەرە ئەخلاقی و یاسای و نێوتەوەییەکانی شەڕ پێشێل دەکات و چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت و ئەو چەکە کیمیاییانەشی لە هاوپەیمانە نێونەتەوەییەکانی وەرگرتووە، بەڵام سەرباری ئەوەش ماوەى ٦ مانگە ئەو سوپا داگیرکەرە بەو هەموو پشتیوانییە نێونەتەوەییە و تەکنەلۆژیا سەربازییە پێشکەوتوانەیەی خراوەتە بەردەستی نەیتوانیوە بەرامبەر بە هێزەکانی گەریلا پێشڕەوی بکات و چەقیوە.

ژ.ت