سوپای داگیرکەری تورک لەسەر ڕێگەی بامەڕنی ناسنامەی هاوڵاتیان دەپشکنێت
سوپای داگیرکەری تورک لە سنووری بەرواری باڵا و ئامێدی لە باشووری کوردستان هێرشی داگیرکاری ئەنجام دەدات. لە هەرێمەکە بازگەی داناوە و ناسنامەی هاوڵاتیان دەپشکنێت.
سوپای داگیرکەری تورک لە سنووری بەرواری باڵا و ئامێدی لە باشووری کوردستان هێرشی داگیرکاری ئەنجام دەدات. لە هەرێمەکە بازگەی داناوە و ناسنامەی هاوڵاتیان دەپشکنێت.
بەگوێرەی زانیاری سەرچاوە هەرێمییەکان، سوپای داگیرکەری تورک لەسەر ڕێگەی سەرەکی شارۆچکەی بامەڕنی و کانی ماسی بازگەی داناوە و بە زمانی تورکی لەگەڵ دانیشتووانی باشووری کوردستان دەدوێن و داوای ناسنامەیان لێ دەکەن.
هەروەها زانراوە، سەربازانی تورک هۆشداریان داوەتە گەل چیتر بێ ناسنامە هاتوچۆ بە بازگەکەدا نەکەن.