سوپای تورک گوندەکانی دهۆک بۆردومان دەکات
سوپای توركی داگیركەر، گوندی کێستە و بێکۆڤای سەر بە پارێزگای دهۆكی، تۆپباران كردەوە.
سوپای توركی داگیركەر، گوندی کێستە و بێکۆڤای سەر بە پارێزگای دهۆكی، تۆپباران كردەوە.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، سوپای توركی داگیركەر، گوندەكانی كێستە و بێكۆڤای سەر بە پارێزگای دهۆكیان، تۆپباران كردەوە.
بەپێی زانیارییەكان، تۆپبارانەكە نزیكەی نیو كاتژمێر بەردەوام بووە و ئەگەرچی تائێستایش زەرەرو زیانەكانی تۆپبارانەكەی ئەمڕۆ نەزانراون، بەڵام بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورک، جگە لە زیانە گیانییەکان، زیانی زۆر بە ژینگە و ڕەز و باخی هاوڵاتییان دەگەیەنن.
ک-ش