سوپای تورک لە حەسکیف و ئاگری هێرشی داگیرکاری دەست پێ کرد
هێزەکانی دەوڵەتی تورک لە هەرێمی ماوای سەر بە ناوچەی مێژوویی حەسکیف لە باکووری کوردستان و چیای ئارارات-گلداغ و هەرێمەکانی تر، هێرشی داگیرکاری دەست پێ کرد.
هێزەکانی دەوڵەتی تورک لە هەرێمی ماوای سەر بە ناوچەی مێژوویی حەسکیف لە باکووری کوردستان و چیای ئارارات-گلداغ و هەرێمەکانی تر، هێرشی داگیرکاری دەست پێ کرد.
لە دەشتاییەکانی گوندی خربێکوری هەرێمی ماوای ناوچەی حەسکیفی ئێلح لە ١٨ ی حوزەیرانەوە هێرشی داگیرکاری دەستی پێ کردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان لە نیوەی شەودا شەڕ هەڵگیرساوە و هاوتوچۆ لە گوندەکە قەدەغەکراوە، پەیوەندی گوندەکە لەڕێگەی ئینتەرنێت و تەلەفۆنەوە پچڕاوە.
ڕاگەیاندراوە، هاوتوچۆی هەلیکۆپتەر لە ئاسمانی گوندەکەدا زیادی کردووە. پارێزگاری باتمانی دەوڵەتی داگیرکەر ڕایگەیاند هاتوچۆی گوندەکە تا ٣ ی تەمموز قەدەغەیە.
ئاگری
ڕاگەیاندراوە لە دامێنی چیای ئارارات-گلداغ و هەرێمەکانی تر، بە بەشداری سەرباز و پۆلیس و جەردەوانەکان، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دەستی پێ کردووە. زانراوە جمجوڵی هەلیکۆپتەرەکان لە ئاسماندا زیادی کردووە و هاوتوچۆ لە چەند کوێستانێک قەدەغەکراوە.