سۆزدار ئاڤیستا ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە، لەبارەی کۆمەڵکوژی ٢٣ی کانونی یەکەمی پاریس قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد و رایگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گۆڕەپانەکانی گەریلا تێکشکاوە و لە رۆژئاوا سەرنەکەوت، ئێستاش دەستی بە رەشەکوژی کردووە و تەڤگەری ئاپۆیی بە تەئکیدی تۆڵە دەکاتەوە.
هەڵسەنگاندنەکانی سۆزدار ئاڤێستا بەم شێوەیەیە؛
"٢٣ی کانونی یەکەم، وەک کۆمەڵکوژی ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣، لە ناوەندی کەلتوری کوردی ئەحمەد کایا قڕکردنێک ئەنجامدرا. لە ئەنجامی هێرشە نامەردانە، ترسنوک و بێئەخلاقانەدا، هەڤاڵ ئەڤین پێشەنگی تەڤگەری ئازادی ژنانی کوردستان، میر پەروەر دەنگ و ئاوازی گەلی کوردستان هونەرمەند و وڵاتپارێزی هێژا مام عەبدولرەحمان کزل شەهید بوون. لە کەسایەتی هەرسێ قاڕەمان، وڵاتپارێزی گەلی کوردستاندا و لە کەسایەتی شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریس لە ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣، هەڤاڵ ساکینە، فیدان و رۆناهیدا، بەڕێز و خۆشەویستیەوە یادی هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان دەکەمەوە. لە بەرامبەر یادەوەریاندا سەری رێز نەوازش دادەنەوێنم.
پیلانگێڕی نێودەوڵەتی پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێ
ئێمە وەک گەلی کوردستان و بزووتنەوەی ئازادی ژنانی کوردستان و تەواوی بزووتنەوەی ئازادی بە توڕەیی و ڕقێکی زۆرەوە ئەم کۆمەڵکوژییە بێ ئەخلاقییە شەرمەزار دەکەین. با هەمووان باش بزانن، نە ئەم کۆمەڵکوژییە و نە کۆمەڵکوژی ٩ی کانونی دووەم، نە کۆمەڵکوژیی سلۆپی لە کەسایەتی هەڤاڵ سێڤێ، نە کۆمەڵکوژیی ئیزمیر دەنیز پویراز، نە کۆمەڵکوژییەکەی سلێمانی کە ناگیهان ئاکارسەل شەهیدکرا، بێولام نامێننەوە. بکوژەکان و ئەوانەی ئەم کارەیان کردووە بە دڵنیاییەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت. ئێمە زۆر باش دەزانین کێ ئەم فەرمانەی داوە، دیکتاتۆری فاشیست ئەردۆغان و باخچەلی فەرمانیان داوە. هاکان فیدان و تیمەکەی واتە میتی تورک ئەنجامیان داوە. ئەوانە بوون کە لە ٩ی کانونی دووەم ساکینە و فیدان و لەیلایان شەهید کرد و ئەوانەی ناگیهان ئاکارسەل و دەنیز پۆیراز و ئەوانی دیکەیان شەهید کرد دیارن، بە دەستی میت شەهیدکران. ئەمڕۆ دەبینین کە میتی تورک لانەی لە پاریس دروست کردووە. ئەمانە لەلایەن گلادیۆی شاراوەی نێو دەوڵەتەوە ئەنجام دەدرێن. نە دەوڵەتی فەرەنسا و نە یەکێتی ئەوروپا ناتوانن وا خۆیان نیشان بدەن کە بێ تاوانن لەم کۆمەڵکوژییەدا و بڵێن دەستی ئێمەی تیدا نییە. ئەوان بەرپرسیارن لەم کردەوانە. بە تایبەتی دەوڵەتی فەرەنسا کە لە ٩ی کانونی دووەمدا کە گەل عومەر گونەی بکوژی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری فاشیستی تورک و ئەردۆغانی دەستگیر کرد و رادەستی دادوەری فەرەنسا کرد، بەڵام ١٠ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژیە تێدەپەڕێت و تاوەکو ئێستا کۆمەڵکوژیەکە ئاشکرا نەکراوە. بۆ ئەوەی عومەر گونەی قسە نەکات، بۆ ئەوەی هێزە شاراوەکانی ناو دەوڵەت ئاشکرا نەبن، لە زینداندا کوشتیان و دۆسیەکەیان داخست. ئێستا جارێکی تر لە ٢٣ی کانوونی دووەم، لە ناوەندێکی کەلتوری و هونەری کوردستان کە زیاتر لە ٣٠ ساڵە کاری کەلتوری و هونەری دەکات، کار بۆ زمانی کوردی، کەلتوری کوردی دەکات، چۆن دەبێت پەند لە کۆمەڵکوژی ٩ی کانونی دووەم وەرنەگیرێت و رێوشوێن نەگیرێتەبەر و گەلی کوردستان رووبەڕووی هێرش ببێتەوە. ئەمەش بۆ جارێکی دیکە دەریخست کە وڵاتانی ئەوروپا بە هەموو شێوەیەک سازشیان بۆ دەوڵەتی تورک کردووە و دەرگایان بەڕووی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیدا کردووەتەوە. جارێکی دیکەش بە هەموو شێوەیەک پشتگیری ئەمە دەکەن.
پیلانگێڕی نێودەوڵەتی پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێ. بە هەموو شێوەیەک قڕکردن دژی گەلی کوردستان بەڕێوەدەبەن. یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا و ئەو هێزانەی دەستیان لە پیلانگێڕیەکەدا هەیە، ئەوانەن کە چاودێری ئەم شتە دەکەن، سەیری دەکەن، نەک تەنها سەیری دەکەن، بەڵکو پشتیوانی دەکەن. ئەوان دەیانەوێت جارێکی تر ڕۆڵ بگێڕن. بە دڵنیاییەوە ئێمە ئەم مێشکە باش دەناسین، باش دەزانین؛ ئەوە وڵاتانی ئەوروپی بوون کە پەکەکەیان خستە لیستی تیرۆرەوە. کاتێک پەکەکە ویستی بە وتووێژ کێشەکە چارەسەر بکات، بۆ ئەوەی ئاشتییەکی گەورە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە پێشەنگایەتی رێبەر ئاپۆ دروست بکات، ئەو هێزانە کەوتنە نێو دەوڵەت و پەکەکەیان خستە لیستی تیرۆرەوە. ئەرکەکانیان لە نێوان خۆیاندا دابەش دەکرد. سوید نیشتمانپەروەری کوردی تەسلیمی دەوڵەتی تورک کرد. ئەوانی هار و شێت کرد، بۆ ئەوەی جارێکی تر هێرش بکەنە سەر کورد. ئەڵمانیا ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدات و نیشتمانپەروەرانی کورد، رێبەرانی تێکۆشانی ئازادی گەلی کوردستان دەسبەسەر و زیندانی دەکات. لە فەرەنسا، لە پاریس، ٢ کۆمەڵکوژی دڕندانەی لەو شێوەیە روودەدەن. ئەم دەوڵەتانە بەرپرسیارن. لە لوتکەی بڕیاری کوشتنی کورددان، بەم شێوەیە ئەو بڕیارە جێبەجێ دەکەن. ئێمە وەک بزووتنەوەی ئازادیی گەلی کوردستان، بەتایبەت بزووتنەوەی ئازادی ژنانی کوردستان، بە پێشەنگایەتی هەڤاڵانی وەک هەڤاڵ ئەڤین، زیاتر لە ٣٠ ساڵە لە هەموو پارچەکانی کوردستان، لە هەموو بوارێکدا خەبات دەکەین . بەو قسانەی کە دەوترێت، 'بکوژەکە لە رووی عەقڵەوە تەواو نییە، بکوژەکە ڕەگەزپەرستە، بکوژەکە بکوژێکە کە تازە لە زیندان ئازاد بووە'، دەیانەوێت راستیەکانی پشت کۆمەڵکوژیەکە بشارنەوە. لەبارەی عومەر گونەی هەمان شتیان وت. ئەو کەسەی لە سلێمانی هەڤاڵ ناگیهان ئاکارسەلی شەهید کرد دەستگیرکرا، تا ئێستا چارەنووسی نازانین. چی روویدا، چی گوت، نازانین. کاتێک باس لە کوردی ئازاد دەکرێت، هەمووان هاوشێوەی سێ مەیموونەکە یاری دەکەن.
سیستمی داگیرکەران لەمەرابەر گەریلا تار و مار بوو، ئیستاش دەستیان بە رەشەکوژی کردووە
هەڤاڵ ئەڤین بە پێشەنگایەتی خۆی، بە ڕۆحی خەبات، لەگەڵ زانستی ئاپۆیی، لەگەڵ فەلسەفەی ژیانی ئازاد تێکۆشانی کرد و تا ئەمڕۆش درێژەی بەو خەباتەدا. بەم شێوەیە ئێستا پیلانەکە لەسەر تەڤگەری ئازادی ژنانی کوردستان بەڕێوەدەچێت. ئەوان دەزانن ئەم شۆڕشە لەلایەن ژنانەوە پێشەنگایەتی دەکرێت، بۆیە هێرش دەکەن. لەئێستادا ئەمە روون و ئاشکرایە. سەرەتای ئەم پیلانگێڕییە لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس دەستی پێکرد. کاتێک ساکینە جانسز پێشەنگ و دامەزرێنەری پارتەکەمان کرایە ئامانج، ئەم پەیامەیان پێداین: 'ئیتر ناهێڵین سەرتان بەرز بکەنەوە'. بەڵام هەمووان ئەمەیان بینی، لە ماوەی ١٠ ساڵدا، بە شێوازی ساکینەکان، بە رۆحی گەنجی رۆناهیەکان، لە کەسایەتی سەربەرز و خەباتکارانەی فیدانەکان، ڕۆژبینەکان، ئەم خەباتە هێندەی تر لە هەموو کیشوەرەکانی جیهاندا دەنگی دایەوە و پشتیوانی هەموو ژنان، یەکگرتوویی دروست بوو و پشتگیری بەدەست هێنا. کەس ناتوانێت رێگری لە خەباتی ژنان بکات. ٤ مانگ و نیوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی'، پێشەنگایەتی شۆڕشی ژنان دەکەن، ژنان پێشەنگایەتی شۆڕشی کۆمەڵگا دەکەن. لەمە دەترسن، لە شۆڕشی گەورە، شۆڕشی ژنان دەترسن. لە هزر و عەقڵیەتی ئازادی ژنان دەترسن. بەو هۆیەشەوە ژنانی زانا و شەڕڤانان یەک بە یەک دەکەنە ئامانج و دەیانەوێت لەناویان ببەن. ئێمە بە شەهیدان گەورە بووین. پارتەکەمان پارتی شەهیدانە. بە پێشەنگایەتی رێبەر ئاپۆ ٥٠ ساڵە بێوەستان تێدەکۆشین. کێ دەتوانێت رێگری لەمە بکات؟ نە بکوژان دەتوانن و نە دارودەستەکانیان. نە ئەو کەسانەی کە بە تایبەتی و بە بێئەخلاقی پەروەدەیان دەکەن ناتوانن. ئیدی تیر لە کەوانەکە دەرچووە. ئێدی ژن تامی ئازادی کردووە. ژنان خاوەن هزر و فەلسەفە، خاوەن پارت، خاوەن سوپان. ئەو هێزە دڕندانانە، بکوژ و ئەوانەی کە ٩ مانگە دەیانەوێت لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا ئەنجام بەدەست بهێنن، ناتوانن هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنن، ئێدی تاکتیکی بەم شێوەیەیان دەست پێکرد.
لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، لە زاپ، ئاڤاشین، مەتینا تێکشکاون. سیستمەکەیان تار و مار بووە. ئێدی ناتوانن لەوێ ئەنجام بەدەست بهێنن، روویان لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کرد. لەوێش ئەنجامیان بەدەست نەهێنا، ئێدی دەستیان بە رەشەکوژی کرد. دیارە کە تێکۆشانی ساڵی ٢٠٢٣ چۆن بەڕێوە دەچێت، لە ئیستاوە دیارە. ئەو گۆشەگیریەی کە زیاتر کراوە، دەیانەوێت لە رێگەی ئیمڕالیەوە ئەنجام بەدەست بهێنن. ناوەند و بناغەی هەموو هێرشێک رێبەر ئاپۆ و ئیمڕالیە. رێبەر ئاپۆ زیندانیەک نییە کە لە دەستی دەوڵەتدابێت. هێزە پیلانگێرەکان رێبەر ئاپۆیان دەستگیرکرد و رادەستی دەوڵەتی تورکیان کرد. ئێستاش ئێمە نازانین لە دورگەی ئیمڕالی چی دەگۆزەرێت، ئەوان بەرپرسیارن. رێکخراوێک بە ناوی سی پی تی کە گوایە رێگری لە ئەشکەنجە دەکات، رێگری لە نادادپەروەری دەکات هەیە کە پێشەنگایەتی بۆ هەموو نادادپەروەریەک دەکات. ئێستا لەژێر ناوی ئەو رێکخراوەدا دەیانەوێت گۆشەگیری رەوا بکەن. دەیانەوێت رۆژەڤی ئێمە جارێکی دیکە بگۆڕن. بۆ ئەوەی حساب لە گۆشەگیری نەپرسین، هەموو رۆژێک هەوڵ دەدەن رۆژەڤێک بخوڵقێنن. هەموو رۆژێک میلیتانانی پێشەنگمان شەهید دەکەن و بەم شێوەیە دەیانەوێت چاوترسێنیان بکەن. ئێمە هیچ کاتێک سەرمان دانانەوێنین. گەلەکەمان بە هەڵوێستی وڵاتپارێزی، نیشتیمانی، بە راستی و هەڵوێستێکی بەرخۆدان، لە یەکەم ساتدا رژایە نێو شەقامەکان. هەموو کۆڵانەکانی پاریسیان کردە گۆڕەپانی بەرخۆدان. سڵاوی خۆمان بۆ ئەو گەلە دەنێرین. پێویستە لە هەموو ئەوروپا بەو شێوەیە بێت، هەموو پارچەکانی کوردستان و دەرەوەی وڵات پێویستە تاوەکو شکاندنی گۆشەگیری ئیمڕالی، تاوەکو ئازادی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەبێت، بێوەستان لەنێو تێکۆشاندا بن. ئەنجام وەرگرتن بە ئازادی رێبەر ئاپۆ دەبێت. تاوەکو ئازادی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر نەکەین، هیچ کاتێک ناتوانین مافی گەلی کوردستان بەدەست بهێنین. ناتوانین ئازادی ژنان بەدەست بهێنین. بە پێشەنگایەتی ژنان، لە هێڵی رێبەر ئاپۆدا پێویستە زیاتر تێکۆشان بەرز بکەینەوە.
کەس ناتوانێت رێگە لەم شۆڕشە گەورەیە، ئەم ئیرادە ئازادە بگرێت
بەهاکانمان نە تەنها بە ئازاری پاریس بەڵکو بە رەنجی هەزاران شەهید، دەیان هەزار زیندانی، ملیۆنان کۆچبەری و ئازاری گەلەکەمان بەدەست هاتوون. ٥٠ ساڵە گەلەکەمان لەژێر ئەم ئازارە گەورەیەدایە. بە هەزاران ساڵە گەلەکەمان لە دەرەوەی مێژووی خۆبوون ماوەتەوە. کاتێک باسی کورد دەکرێت، هەموو شتێک بەرامبەر بکرێت رەوایە. گەلی کوردستان ئێدی وەک جاران نییە. ژنانی کوردستان ئێدی زانان. هزر و فەلسەفەی ژنانی ئازاد، هەموو جیهانی گرتووەتەوە. لەمە دەترسن. لە ئیرادەی گەورەی ژنان دەترسن. لە تووڕەیی ژنان دەترسن. پێویستە باش بزانن کە تووڕەیی ژنانی ئازاد سیستمی باوکسالاریان تێکدەشکێنێت. ناتوانن بەو سیستمە ئەنجام بەدەست بهێنن. لەگەڵ کۆمەڵکوژی ٩ی کانوونی دووەم، لە کەسایەتی ساکینە، رۆناهی و فیداندا، ئێدی کیشوەرە یەکگرتووەکانی ژنان دروست بوون. لەگەڵ شەهیدبوونی ناگیهان و ئەڤینەکان، پێویستە بەرەو سەرکەوتن هەنگاو بنێین. هەر بۆیە بانگەوازی لە هەموو گەلەکەمان دەکەم، بۆ ژنان، بۆ هەموو کەسوکاری شەهیدان، بە تایبەتی هاوخەمی خۆمان بۆ بنەماڵەی هەموو شەهیدانی دەردەبڕم. پرسە و سەرەخۆشیم بۆ سەرجەم خانەوادەکان بەتایبەتی کەسوکاری دوایین شەهیدانمان ئەڤین، میر و عەبدوڕەحمان دەنێرم. سەرەخۆشی لە هەموو گەلی کوردستان، هەموو دۆست و هاوڕێیانی شەهیدان و لە رێبەر ئاپۆ دەکەم. پێویستە هەمووان باش ئەمە بزانن، تاوەکو میلیتانی وەک ئەڤینەکان هەبن، دڵسۆزی ئەم دۆزە هەبن، خۆشەویستی بۆ ئازادی هەبێت، بە ئیرادەی ئازادی ژنێک، بە خۆنەویستییەوە، بە شەو و رۆژ خەبات هەبێت، هەڤاڵ ئەڤین سەرقاڵی ئامادەکاری بۆ چالاکی شەرمەزارکردن بوو کە شەهیدکرا، کەس ناتوانێت رێگە لەم شۆڕشە گەورەیە، ئەم ئیرادە ئازادە بگرێت.
خۆپاراستن ئێدی لە هەموو گۆڕەپانێکی کۆمەڵایەتی پێویستە بڵاوبێتەوە
ئێمە لە سەردەمی شۆڕشی ئازادی ژنانداین. سەدەی بیست و یەک سەدەی شۆڕشی ژنانە. بەم شێوازە بێ ئەخلاقییە ناتوانن رێگری بکەن ئەنجام بەدەست بهێنن. بۆ ئەوەش داوا لە هەموو ژنان، گەنجان و سەرجەم گەنجانی کوردستان دەکەم، گەلەکەمان بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان خۆیان بپارێزن. ئێستا دەبێت پاراستنی جەوهەری کۆمەڵایەتی بکرێت. شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی دەبێت بەکۆمەڵایەتی بکرێت. لە هەر شوێنێک کە بتوانرێت گەلەکەمان پاراستنی خۆی بۆ کەسانی دیکە جێنەهێڵێت. دەتوانێت هەموو دامەزراوەکانی بپارێزێت، دەتوانێت خۆی بپارێزێت. لە بەرامبەر دوژمنی خوێنڕێژی فاشیستدا، هاوشێوەی گەریلا لە هەموو بوارێکدا وریا بێت. دیسانەوە هەموو دۆستانی گەلەکەمان، ژنانی جیهان کە لەسەر رێگای ئازادی خەبات دەکەن، کەسە دیموکراتەکان، هونەرمەندان، رۆشنبیران، ژینگەپارێزان، ئەو هێزانەی کە دەڵێن سۆزێکم هەیە دژی ئەم سیستمە، دەبێت بەشداری لە تێکۆشانی گەلی کوردستاندا بکەن. خۆیان یەکلایی بکەنەوە. گەلی کوردستان لە پێناو هەموو مرۆڤایەتیدا خەبات دەکات. ئازادیخوازان کەرامەتی هەموو مرۆڤایەتی دەپارێزن. رێبەر ئاپۆ بە هزر و فەلسەفەکەی، بە هێڵەکەی، بۆ هەموو مرۆڤایەتی بووەتە رۆناکی. هێڵێکی ئازادییە بۆ هەموو مرۆڤایەتی. خاوەنداریکردن لە رێبەر ئاپۆ، داوای ئازادکردنی رێبەر ئاپۆ ئەرکی هەموو مرۆڤێکە، دیموکراسییە. هەڵویست وەرگرتن بە شێوەیەکی شەرمنانە ئیدی جێی خۆی ناگرێت.
بەم بۆنەیەوە جارێکی دیکە بانگەوازی لە هەموو هێزەکانی یەکێتی ئەوروپا دەکەین. سەرەتا فەڕەنسا، پێویستە دەست لە سیاسەتی دووڕوویەتی خۆتان هەڵبگرن. دەست لە سیاسەتی 'کوردی باش و نەباش' هەڵبگرن. دابەشکردنی کورد ئەمڕۆ وادەکات کو دوژمنانی کورد هار و شێتتر ببن و ئەنجام بەدەست بهێنن. تاوەکو ئەم دووڕوویەتیە هەبێت، رێگە نادەن گەلی کورد ئازاد ببێت. بە ئەنقەست ئەمە دەکەن، پێویستە دەست هەڵبگرن. ئەگەر دەیانەوێت لە هەرێمەکە ئارامی دروست ببێت، ئەگەر ناتوانن پشتگیریش بکەن، پێویستە نەبنە رێگر. پێویستە باسی حەق و ناحەقی نەکەن، باسی دادپەروەری نەکەن. هەمووی درۆیە، تێکۆشانی ئازادی گەلی کوردستان، ماسکە رەشەکانی هەموو کەسێکی خستووەتە خوارەوە. هەموو شتێک روون و ئاشکرایە. رێکخراوی گوایە مافەکانی مرۆڤ، ئاشکرا بوو کە رێکخراوی تاکەکەسین.
سەرکەوتن بە پێشەنگایەتی رێبەر ئاپۆ و ژنان بۆ گەلانی کوردستان بە تەئکیدی بەدەست دەهێندرێت
وەک چۆن لە ساڵی ٢٠١٣ ویستیان تێکمان بشکێنن و ئەو پیلانە تاوەکو ئێستاش بەردەوامە، بەڵام ناتوانن ئەنجام بەدەست بهێنن، جارێکی تر ناتوانن بەم شێوازە بگەنە ئەنجام. ئەم بەرخۆدانە گەورەیەی کە ١٠ ساڵە بەردەوامە، لەمەودواش بە فراوانتر، بەواتاکردن، بە بەهێزکردنی رێکخستن و ئەنجامدانی تێکۆشان سەردەکەویت. بۆ ئەمەش جارێکی دیکە بەڕێزەوە یادی ساکینجە جانسز پێشەنگی شکۆکاری تێکۆشانی ژنانی کوردستان و هاوڕێی رێبەر ئاپۆ هەڤاڵ ئەڤین، هونەرمەندی دڵسوز و دەنگ و ئاوازی بەرخۆدانی گەلی کوردستان میر پەروەر و وڵاتپارێزی شکۆدارمان کە وەک دەرویشێک لە خزمەتی شۆڕشی گەلەکەیدا بوو عەبدولرەئمان کزل دەکەمەوە. بەڵێنمان لە کەسایەتی ئەو شەهیدانەدا بۆ هەموو شەهیدانی بزوتنەوەی ئازادی ژنانی کوردستان و تەڤگەری ئاپۆیی ئەوەیە کە تۆڵە دەکەینەوە. ئێمە بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی؛ تێکۆشانی ئازادی بەرەو سەرکەوتن دەبەین. ئەنجام بۆ هەموو مرۆڤایەتی و ژنان بەدەست دەهێنین. سەرکەوتن بە پێشەنگایەتی رێبەر ئاپۆ و ژنان بۆ گەلانی کوردستان بە تەئکیدی بەدەست دەهێندرێت.
ف.ق