تاوانەکانی شەڕی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەردەوامن

سوپای تورکی داگیرکەر ٢٠ جار بە چەکی کیمیایی هێرشی کردەسەر سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا.

راگەیاندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"لەئەنجامی چالاکی هێزەکانمان دا لانیکەم ٣ داگیرکەر سزادران.

سوپای تورکی داگیرکەر ٢٧ی کانونی یەکەم لە کاتژمێر ١٧:٠٠ تا ئێوارەی ٢٨ی کانونی یەکەم ٢٠ جار بە چەکی کیمیایی، بە دەیان جاریش بە کاتیوشا و چەکی قورس سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلای بۆردومان کردووە. لەهەمان کاتدا چوار جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومانی گۆڕەپانەکانی گەریلای کردووە.

زانیاری لەسەر چالاکی و هێرشەکان:

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێریی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛

٢٨ی کانونی یەکەمەم کاتژمێر ١٠:٣٠، ١٢:٤٠ و ١٧:٥٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی ئامێدی ٣ جار بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. لە ئەنجامدا لانیکەم ٣ داگیرکەر سزادران.

هێرشەکانی داگیرکەران بە چەکی کیمیایی و بۆمبی قەدەغە؛

٢٧ی کانونی یەکەم لە کاتژمێر ١٧:٠٠ تا ئێوارەی ٢٨ی کانونی یەکەم لە نزیک گۆڕەپانی چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی ئامێدی ٢٠ جار بە چەکی کیمیایی سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا بۆردومان کران. لەهەمان کاتدا کەلوپەلی پلاستیکی و تایەی ئۆتۆمبێل سوتێندران و دوکەڵە ژەهراوییەکەیان رەوانەی ناو سەنگەرەکانی بەرخودان کران.

٢٨ی کانونی یەکەم گۆڕەپانی بەرخودانی دۆڵی مێرانی گارە و گۆڕەپانی بەرخودانی نەورۆزی قەندیل ٤ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

٢٨ی کانونی یەکەم سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە نزیک گوندی سیدا و گۆڕەپانی چەمچۆ سەر بە ناحیەی شیلادزێی ناوچەی ئامێدی بە دەیان جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".

هـ . ب