تاژێ: دەیانەوێت سیناریۆی عەفرین لەسەر شەنگالیش ئەنجام بدەن

تاژێ داگیرکاری دەوڵەتی تورکی لەسەر عەفرین بەتوندی شەرمەزار کرد و گوتی: "دەیانەوێت پلانی عەفرین لەسەر شەنگال دووبارە بکەنەوە. ئێمە دژی هەموو جۆرە هێرشێک بەرخۆدان دەکەین".

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) بەبۆنەی ٦ هەمین ساڵیادی داگیرکردنی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی بەست. ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن ئەندامی کۆردیناسیۆنی تاژێ ئەهرام ئیسماعیل خوێنرایەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی تاژێ گوتراوە: "ئەو پلانەی لە عەفرین جێبەجێیان کرد، ئێستە دەیانەوێت لە شەنگال دووبارەی بکەنەوە. بڕیاری دەرەوە لەسەرمان قبووڵ ناکەین. تەنها پارێزەرانی شەنگال بڕیار لەسەر شەنگال دەدەن. هەرکەس بیەوێت خاکەکەمان داگیربکات بەرەنگاری دەبینەوە".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا داوا لە عێراق کراوە نەکەوێتە داوی پلانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ئاماژە بەوە کراوە پاش ٦ ساڵ لە داگیرکردنی عەفرین ڕفاندن و کوشتن و دەستدرێژی سەر ژنان و گۆڕینی دیمۆگرافی بەردەوامە، یەک لە قوربانییەکانیش ئێزدییەکانی عەفرینن، گوتراوە: "ئێزدییەکانی شەنگال لەلایەن داعش و پەدەکە، لە عەفرین لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکەوە ڕووبەڕووی کۆچبەری و فەرمان بوونەتەوە.

هێرشی داگیرکردنی عەفرین هێرشێکی ترسنۆکانە و نامەردانە بوو، ئێمە وەک ژنانی شنگال بە دڵ و گیان سڵاو دەنێرین بۆ بەرخۆدانی عەفرین. ئەمڕۆ دەوڵەتی داگیرکەریی تورک دەیەوێت هەمان پیلانی عەفرین لەسەر شنگال دووبارە بکاتەوە، هەوڵدەدات ئەمەش بە هاوکاری عێراق ئەنجام بدات، بۆیە بانگەواز لە حکومەتی عێراق دەکەین کە نەکەونە داوی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە.

پێویستە بۆ چارەسەری هەر پرسێکی ئەنی، یەبەشە و یەژەشە و ئاسایشی ئێزیدخان بەبناغە وەربگیرێت، هەرکەس بیەوێت خاکەکەمان داگیربکات، بەرەنگاری دەبینەوە".

ڕاگەیاندراوەکەی تاژێ بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی عەفرین" کۆتایی هات.