ته‌رمی ئه‌حمه‌د كۆچ گه‌ریلای هه‌په‌گه به‌خاكسپێردرا
ته‌رمی ئه‌حمه‌د كۆچ گه‌ریلای هه‌په‌گه كه له 22ی تشرینی یه‌كه‌مدا له مێردین شه‌هید ببوو، له شه‌ودا به‌خاكسپێردرا.
ته‌رمی ئه‌حمه‌د كۆچ گه‌ریلای هه‌په‌گه كه له 22ی تشرینی یه‌كه‌مدا له مێردین شه‌هید ببوو، له شه‌ودا به‌خاكسپێردرا.
گه‌ریلای هه‌په‌گه ئه‌حمه‌د كۆچ (شۆڕش ئامه‌د) له‌گه‌ڵ گه‌ریلای یه‌ژاستار سۆنگول ئۆزگان له 22ی تشرینی یه‌كه‌می 2021دا له به‌رزاییه‌كانی گوندی قوردیسی ناوچه‌ی عومهریانی مێردین له شه‌ڕدا شه‌هید ببوون.
ته‌رمی كۆچ له گۆڕستانی بێكه‌سان بهخاكسپێردرابوو. دوای ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی نمونه‌ی خوێنیان لێوه‌رگیرا و نمونه‌ی خوێنه‌كان وه‌ك یه‌كبوون، ته‌رمه‌كه راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرایه‌وه.
بنه‌ماڵه‌كه به‌شه‌و ته‌رمه‌كه‌یان له گۆڕستانی سه‌یرانته‌په‌ی بیسمل به‌خاكسپارد. خه‌ڵكێكی زۆر له به‌رده‌م گۆڕستان پێشوازیان له ته‌رمه‌كه كرد، به‌ڵام پۆلیس جگه له بنه‌ماڵه‌كه‌ی رێگه‌ی نه‌دا هیچ كه‌سێكی تر به‌شداری مه‌راسیمی ته‌رمه‌كه ببێت.
دوای رێوره‌سمه ئایینیه‌كان ته‌رمی كۆچ به‌خاكسپێردرا.
هـ . ب