تەرمی گەریلاکان بە بێ ئاگاداری بنەماڵەکانیان لە گۆڕستانی بێکەسان بەخاکسپێردران
تەرمی ئەو گەریلایانەی لە دەوروبەری شڕنەخ لە کاتی جیاجیادا لە شەڕدا شەهیدبوون، بە بێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵەکانیان لە گۆڕستانی بێکەسان بەخاکسپێردران.
تەرمی ئەو گەریلایانەی لە دەوروبەری شڕنەخ لە کاتی جیاجیادا لە شەڕدا شەهیدبوون، بە بێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵەکانیان لە گۆڕستانی بێکەسان بەخاکسپێردران.
لە ناوچەکانی چیای جودی و گابار لە شڕنەخ لەو شەڕانەدا کە دێنەئاراوە و ئەو ئەندامانەی هەپەگە کە شەهید دەبن، دەگوازرێنەوە بۆ بەشی توێکاری نەخۆشخانەی دەوڵەتی لە شڕنەخ. زانرا ئەو تەرمانەی کە ژمارەکەیان نەزانراوە و ماوەیەک بوو لە بەشی توێکاری نەخۆشخانەی دەوڵەت لە شڕنەخ راگیرابوون، بە بێ ئاگاداری بنەماڵەکانیان لە گۆڕستانی بێکەسانی گەڕەکی باخچەلیئەڤلەری شڕنەخ لەلایەن پۆلیسەکانەوە بە خاکسپێردراون.
نەزانراوە کە چەند تەرم بە خاکسپێردراون.
لەلاەکی ترەوە لە بەشی توێکاری نەخۆشخانەی دەوڵەتی شڕنەخ، دەوترێت تەرمی چوار ئەندامی هەپەگە کە لە تێکهەڵچونێکدا لە ٣ی کانونی یەکەم لە چیای گابار شەهیدبوون، بە هۆی ئەوەی سوتابوون ناسنامەیان دەستنیشان نەکراوە. ئەو بنەماڵانەی کە تەرمی منداڵەکانیان نەناسیەوە بۆ ناسینەوەیان و بەمەبستی پشکنینی دی ئێن ئەی نمونەی خوێنیان داوە.
هـ . ب