تەرمی گەریلای هەپەگە شاکر ئەردەمجی بەخاک سپێردرا

تەرمی گەریلای هەپەگە شاکر ئەردەمچی کە لە شەڕی چیای ماوادا شەهید بوو، لە گۆڕستانی گونەی کێنتێ شاری مێرسین بە گەمارۆدانی پۆلیس بە خاک سپێردرا.

شاکر ئەردەمچی گەریلای هەپەگە لە ١٨ی حوزەیران لە شەڕی چیای ماوا لە ناوچەی حسکیفی ئێلح شەهید بوو. دوێنێ بنەماڵەکەی تەرمی کوڕەکەیان ناساندەوە و لە نەخۆشخانەی توێژینەوەی ئێلح وەریانگرتەوە و بردیانەوە بۆ مێرسین.

تەرمەکە لە گەمارۆی پۆلیسدا لە گۆڕستانی گونەی کێنتێ شارۆچکەی تۆرۆسلارای مێرسین بە خاک سپێردرا. لە مەراسیمەکەدا تەنها ٤ ئەندامی بنەماڵەکە ڕێگەیان پێدرا بەشداری بکەن.