تەرمی گەریلای هەپەگە یورگون دوای ٧ مانگ بە خاکسپێردرا
تەرمی گەریلای هەپەگە شابان یۆرگون کە لە گوندی ئانیتۆسی جۆلەمێرگ شەهید ببوو، دوای ٧ مانگ رادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و لە جۆلەمێرگ بەخاکسپێردرا.
تەرمی گەریلای هەپەگە شابان یۆرگون کە لە گوندی ئانیتۆسی جۆلەمێرگ شەهید ببوو، دوای ٧ مانگ رادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و لە جۆلەمێرگ بەخاکسپێردرا.
لە ١٢ی حوزەیران لە گوندی ئانیتۆسی جۆمەلێرگ ٣ گەریلای هەپەگە و یەژاستار لە شەڕدا شەهیدبوون. تەرمی ژیان کۆنور (ژیندا جودی)، جانان ئۆزدەمیر (جاندا وەڵات) و شابان یۆرگون (هێرش رزگار کاتۆ) دوای کارەکانی توێکاری لە نەخۆشخانەی دەوڵەتی جۆلەمێرگ لە سەری سۆلانی سەر بە ناوەندی جۆلەمێرگ لە "گۆڕستانی بێکەسان" بە خاکسپێردرابوون.
بنەماڵەی شابان یۆرگون ئەو کاتەی بەوەیان زانی لە مێرسینەوە هاتبوونە جۆلەمێرگ و سەردانی داواکاری گشتی کۆماریی جۆلەمێرگیان کردبوو. دوای ٧ مانگ ئەنجامی پشکنینی دی ئێن ئەی ئاشکرابوو.
شارەوانی جۆلەمێرگ کە قەیومی بۆ دانراوە، نە بۆ هەڵدانەوەی گۆڕەکە ئامێری تەرخان کرد و نە بۆ گواستنەوەی تەرمەکەش ئۆتۆمبێلی دابینکرد، هەربۆیە بنەماڵەکە لە سەر ئەرکی خۆیان گۆڕەکەیان هەڵدایەوە و بە ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی تەرمی سەر بە کەرتی تایبەت تەرمەکەیان لە "گۆڕستانی بێکەسان"ەوە دەرهێنا و بردیان بۆ گۆڕستانێک لە گەڕەکی کارشیاکای و بەخاکیانسپارد.
هـ . ب