تەرمی گەریلای یەژاستار گولەر گونگەن بەخاکسپێردرا

تەرمی گەریلای یەژاستار گولەر گونگەن کە لە شەڕدا لە چیای جودی شەهید ببوو، بەخاکسپێردرا.

تەرمی گەریلای یەژاستار گولەر گونگەن کە لە هەرێمی چیای جودیی شڕنەخلە شەڕدا شەهید ببوو، هێنرابووە بەشی توێکاری نەخۆشخانە دەوڵەت لە شڕنەخ. بنەماڵەی گونگەر تەرمەکەیان ناسیبووەوە بەڵام تەرمەکەیان رادەست نەکردبوو. لەگەڵ ئاشکرابوونی ئەنجامی پشکنینی خوێن ئەمڕۆ تەرمی گونگەن رادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە. بنەماڵەی گونگەن تەرمەکەیان وەرگرتەوە و لە گوندی ئاڤگاماسیای شڕنەخ بەخاکیان سپارد.

پۆلیسەکان رێگەیان نەدا کە جگە لە بنەماڵەی گونگەن هیج کەسێکیتر بەشداری لە بەخاکسپاردنی تەرمەکە بکات.

هـ . ب